دانیشتوانى جیهان و سەرچاوەکان، کاریگەرییان لەسەر ژینگە

2018-10-06

و: خەلیل حەسەن

ژمارەى دانیشتووانى جیهان ئەمساڵ (7،632،819،325)  و چین پلە ى یە کە مى هە یە و ژمارەى دانیشتوانى گەیشتووتە 1،413،000 و هیند 000،1،350 پلەى دووە م و ئە مریکا 326 ملیۆن پلەى سیێەمى هە یە، نیشانەى ئومێدبه‌خش بەپێى ئە نجامە کان لە وڵاتى چیندا (بە ڵام ئێستا نادیارە ) وا دەردەخات کە ژمارەى دانیشتوانى جیهان لەم 50 ساڵەى داهاتوودا لە وانه‌یە کونتروڵ بکرێتـ نیشانە کان بریتیه لە:

 

1/ زۆربەى وڵاتان خاوەنى سیاسەتى کۆنتروڵکردنى ژمارەى دانیشتوان و دیاریکردنى شارستانیەته‌كانیانن.

 

2/ لێکوڵینەوەکان دەریدەخەن ئەگەر خزمەتگوزاریی رێکخستنى خێزان لەو وڵاتانەى کە بەرەو پێشکەوتن هەنگاو ده‌نێن هەبووایە، خێزانەکان منداڵى کە متریان دەبوو، هەرچەندە لە و وڵاتانەى ئەم بابەتە رەخنەى لێگیراوە.

 

3/ کۆنفرانسى بوخارست لەسەر ژمارەى دانیشتوانى جیهان ساڵى 1974 زاینى، بۆ پشتگیریکردن لە به‌رنامەى ژمارەى دانیشتوانى جیهان بە کردارى لە لایەن (136) وڵات کە زانیارى و پێداوێستى رێکخستنى خێزان بۆ هەموو تاکەکان و هاوسەران دابین بکەن، هه‌روه‌ها کۆنفرانسى نێودەوڵەتى ژنان لە ساڵى 1975 زاینى لە میکزیکوسێتى پایته‌ختی وڵاتی مه‌كسیك و پێدانى زانیارى و پەسەند کردن و دانانى به‌رنامەیەک بۆ باشترکردن و کونتروڵكردنی ژمارەى دانیشتوان لە جیهاندا.

،،

لێکوڵینەوەکان دەریدەخەن ئەگەر خزمەتگوزاریی رێکخستنى خێزان لەو وڵاتانەى کە بەرەو پێشکەوتن هەنگاو ده‌نێن هەبووایە، خێزانەکان منداڵى کە متریان دەبوو، هەرچەندە لە و وڵاتانەى ئەم بابەتە رەخنەى لێگیراوە.

 

4/ باشترکردنى رێگاکانى کۆنتروڵکردنى دوو گیانى و بە کارهێنانى بە شێوەى گشتى، بەو مانایەى لە ساڵى 1975 زایینى (65) ملیۆن کەس تەرکى منداڵ بوونیان کردووە و (55) ملیۆن کەس حەبی دژى دوو گیانیان بە کارهێناوە، (40) ملیۆن ئافرەت لە باربردنیان کردووە، (30) ملیۆن پیاو ئامێرى دژى زیادبوونى منداڵیان بە کارهێناوە و (15) ملیۆن ئافرەت ( IUD ) بە کارهێناوە.

ert

 

5/ بە رەوپێش چوون لە بوارى رێکخستنى خێزان لەو وڵاتانەى کە بەره‌و گەشەکردن هە نگاو دەنێن و دابینکردنى خزمەتگوزاریی بێ بەرامبەر بۆیان بووەتە هۆى کەم کردنەوەى لە دایک بوون و ئابوریی وڵاتەکەیان گە شەى کردووە .

 

6/ لە ماوەى دە ساڵى داهاتوودا ژمارەى دانیشتوان لەو وڵاتانەى کە بەرەو پێشکەوتن هەنگاو دەنێن دەگاتە سفر.

 

 

سەرچاوە سروشتییەکان و مەترسی کەمبوونەوەیان

بریتىیە لە هەر شتێک کە پێداوێستى زیندەوەر دابین بکات بەڵام سە بارەت بە  پەیوەندى سەرچاوە بە کاروباریی مرۆڤ، سود یان زەرەرى هەر شتێک کە بەهۆى ته‌کنوڵوجیا، ئابورى و شێوەى بە کارهێنانى لە ژینگەدا جیاواز بێت.

بۆ نمونە مه‌گنیسیۆم جاران هیچ سود به‌خش نەبوو بەڵام  ئێستا سەرەکى ترین کانزایە لە دروستکردنى فرۆکە و کەلوپەلى تر، سەد ساڵ پێش ئێستا تە نیا ژمارەیەکى کەم لە کانزاکان پۆلێن دەکرا، بەڵام ئێستا لە 92  کانزا لە سروشت دا تە نیا 84 کانزا بەکاردەهێنرێت .
ته‌کنوڵوجیا ناتوانیت سەرچاوەى ئاژەڵى لە ناوچوو یان زەوى سروشتى کە رێگاوبان  کراوە بە دۆخى پێشووى خۆى بیگەرێنیتەوە بەڵام دەتوانرێت بە بەکارهێنانى ئەم سەرچاوانەى بە شێوەى زانستى و باش و بە شێوەى سروشتى گەشەى پێبدات.

بۆ نمونەى یەک پوڵا کە ئێستا بۆ بیناسازیی بە کاردێت 43% بەرگرى لە پوڵاى جاران زیاترە، ئێستا لە (907) کغم خەڵوز کارەبا دابین دەکرێت بەڵام لە سەدەى رابردوودا بڕى (6،349)کغم خەڵوز بۆ دابینکردنى کارەبا بەکارهێنراوە.

rty

 

لە ساڵى 1900 زایینى لە ئەمریکا تە نیا 10% کانزاى مس دووبارە بە کار هێنراوەتەوە بەڵام ئێستا 40% بە کاردەهێنریتەوە وەک سە رچاوە، وزەى ئاژەڵ شوێنى ماسولکەى مروڤى گرت و پاشان خە ڵوز (بۆ بە رهەمهێنانى هه‌ڵم) شوێنى ئاژەڵى گرت و وزەى ئە تۆمى بە رهە م هاتوو لە یۆرانیوم لە داهاتوودا لە وانه‌یه‌ ببێتە جێگرەوەى نەوت و گازى سروشتى، کەمى سەرچاوە سروشتیە کان و زۆر بەکارهێنانى لە وڵاتانى سه‌رمایەدار وەکو ئە مریکا بە رزترین ئاستى بە کارهێنانى تۆمار کردووە .

بۆ نمونە له‌ وڵاتانى ڕۆژئاوا و هە روەها ژاپۆن و روسیا  کە (یەک لە سەر چوارى ) ژمارەى دانیشتووانى جیهان پێكدێنن و 80% لە سەرچاوە سروشتییەکانى جیهان سودمە ندن.

،،

وڵاتانى هەژار هیوادارن کە داهاتى زیاتریان دەست بکەوێت و ئەمە دە بێتە هۆى زیاتر بەکارهێنانى سە رچاوەکان و پاڵە پەستۆ خستنە سەر مەواده‌كان وەکو خواردن، وزە، دار، ئاسن و سە رچاوەکانى تر .

ئەمریکا خاوەنى 5% ژمارەى دانیشتوانى جیهانە و 13 سەرچاوە سروشتیەکانى جیهانى بە کارهێناوە و بە لایە نى کە م 13 پیسبوونی  ژینگە لە جیهان بەرهە م ده‌هێنێت.

پێشبینیکراوە کە بە کارهێنانى سەرچاوەکان لە لایەن وڵاتانى سه‌رمایەدار لە م چەند ده‌یه‌ی داهاتوودا بە شێوەیەکى چاوەرواننەکراو روو لە زیادبوون بکات.

هەروەها وڵاتانى هەژار هیوادارن کە داهاتى زیاتریان دەست بکەوێت و ئەمە دە بێتە هۆى زیاتر بەکارهێنانى سە رچاوەکان و پاڵە پەستۆ خستنە سەر مەواده‌كان وەکو خواردن، وزە، دار، ئاسن و سە رچاوەکانى تر .

هەندێک وڵاتان وا بیردەکەنەوە کە کە مى سەرچاوەکان لەوانه‌یه‌ ببێتە هۆى سنوردارکردنى گەشەى ئابوریی و ژمارەى دانیشتوان لە وڵاتەکەیان.