دوانزەی رەبیعول ئەوەل، رۆژی وەفاتی پێغەمبەری ئیسلامە، نەك لەدایكبوونی

2018-11-20

بەپێی وتەی زانا گەورەو دیارەكانی ئیسلامی، رۆژی دوانزەی رەبیعول ئەوەل، ئەو رۆژەیە كە موحەمەد پێغەمبەری ئیسلام تێیدا كۆچی دوایی كردوە، بەو پێیەش بێت موسڵمانان لەهەڵەیەكی گەورەدان و لەبری ئەوەی لەم رۆژەدا شیوەن بگێڕن، بەڵام خۆشی و شادی دەردەبڕن.

 

 
رۆژی دوانزەی رەبیعول ئەوەل كە لەلای زۆرینەی موسڵمانان رۆژێكی گەورەو پیرۆزە، بەو پێیەی پێغەمبەری ئیسلام تێیدا لەدایك بووە. بەڵام لەراستیدا ئەم رۆژە هاوكاتە لەگەڵ وەفات و كۆچی دوایی ئەو پێغەمبەرە، بۆیە زۆرینەی موسڵمانان كەوتوونەتە هەڵەیەكی گەورەوەو لەبری ئەوەی لەم رۆژەدا شیوەن بگێڕن، خۆشی و شادمانی دەردەبڕن.

 

،،

ئیبنو كەسیر، لەكتێبەكەیدا بەناوی (البدایە و النهایە) كە یەكێكە لەسەرچاوە گرنگەكانی بواری مێژوی ئیسلامی، بە پشتن بەستن بەچەندەها سەرچاوەی گرنگ كە لەلایەن موسلیم و بوخاریەوە پشتڕاستكراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات كە پێغەمبەری پێشەوا لەرۆژی دوو شەممە 12ی رەبیعول ئەوەل كۆچی دوایی كردووە.

 

 

 
بەپێی گێڕانەوەی زۆرینەی زانایانی ئیسلام، لەوانە (ئیبنو كەسیرو ئیبنو هیشام) رۆژی دوانزەی رەبیعول ئەوەل، ئەو بەروارەیە كە پێغەمبەری ئیسلام تێیدا وەفاتی كردووە. بەو پێیەش بێت، هەڵەیەكی گەورە لەدیاریكردنی رۆژی لەدایك بوونی پێغەمبەردا كراوە.

 
ئیبنو كەسیر، لەكتێبەكەیدا بەناوی (البدایە و النهایە) كە یەكێكە لەسەرچاوە گرنگەكانی بواری مێژوی ئیسلامی، بە پشتن بەستن بەچەندەها سەرچاوەی گرنگ كە لەلایەن موسلیم و بوخاریەوە پشتڕاستكراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات كە پێغەمبەری پێشەوا لەرۆژی دوو شەممە 12ی رەبیعول ئەوەل كۆچی دوایی كردووە.

 

،،

هەروەها ئیبنو هیشام، لەكتێبەكەیدا بەناوی (السیرە النبویە) ئاماژەی بەهیچ بەروارێك نەكردووە بۆ لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام و ئەمیش هاوشێوەی ئیبنوكەسیر باس لەوە دەكات كە رۆژی دوانزەی رەبیعول ئەوەل رۆژی وەفاتی موحەمەد پێغەمبەرە.

 

 
ئەو زانا دیارەی بواری مێژوی ئیسلام ئەوە دوپاتدەكاتەوە كە هیچ سەرچاوەیەك لەمێژوی ئیسلامدا باسی لەدایكبوونی پێغەمبەری نەكردووە، چونكە ئەوەی بەلای هاوەڵان و موسڵمانانی دواترەوە گرنگ بووە، رۆژی كۆچی دوایی پێغەمبەر بووە. كە رۆژێكی ناخۆش و خەمناك بوە لایان.

 
هەروەها ئیبنو هیشام، لەكتێبەكەیدا بەناوی (السیرە النبویە) ئاماژەی بەهیچ بەروارێك نەكردووە بۆ لەدایكبونی پێغەمبەری ئیسلام و ئەمیش هاوشێوەی ئیبنوكەسیر باس لەوە دەكات كە رۆژی دوانزەی رەبیعول ئەوەل رۆژی وەفاتی موحەمەد پێغەمبەرە، هەروەك ئەوەی دەڵێت "ئەو رۆژەی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت كۆچی كرد، دوانزەی رەبیعول ئەوەل بوو لەرۆژی دوو شەممەدا."

 

 
لەكاتێكدا کەمترین زانایانی ئیسلام پشتڕاستی ئەوەی كردووەتەوە كە پێغەمبەری ئیسلام لەو بەروارەدا لەدایك بووە، وەک دکتۆر سەڵابی کە مێژونوسێکی سەردەمە، بەڵام زۆرینەی موسڵمانان كەوتوونەتە هەڵەیەكی گەورەوەو بەبێ پشت بەستن بەهیچ دەق و سەرچاوەیەكی مێژویی، ئەو رۆژەیان وەك یادكردنەوەیەك بۆ لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام دیاریكردووە.

 

،،

ئەگەرچی مشت و مڕو قسەی زۆر لەبارەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە هەیە، بەڵام چەند سەرچاوەیەك ئاماژە بەوە دەكەن كە سوڵتان موزەفەرەدین گۆكبۆرو سوڵتانی هەولێر لەسەردەمی ئەتابەكییەكان، یەكەم كەس بووە كە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامی داناوە.

 

  لەوبارەوە دکتۆر سەباح بەرزنجی پسپۆڕی بواری ئیسلامی و مامۆستای زانکۆ بە دیپلۆماتیکی وت "راستە ڕۆژی دوانزەی ڕەبیع ڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەرە، بەڵام زۆرێک لەزانایانیش دەڵێن لەوانەیە ڕۆژی ۹ی ئەو مانکە لەدایک بوبێ، ئەوەشی کە ئێستا موسڵمانان کردویانە بەیادی لەدایک بوون، وەک نەریتێکی لێهاتووە، خۆ ناکرێت دەستکاری ئەوە بکەین و تێکی بدەین."

 
ئەگەرچی مشت و مڕو قسەی زۆر لەبارەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە هەیە، بەڵام چەند سەرچاوەیەك ئاماژە بەوە دەكەن كە سوڵتان موزەفەرەدین گۆكبۆرو سوڵتانی هەولێر لەسەردەمی ئەتابەكییەكان، یەكەم كەس بووە كە یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامی داناوە، هەروەها لەكتێبی (تاریخ الاربیل) دا هاتووە كە سوڵتانی موزەفەرەدین لەساڵی 1190ی زاینی بۆ یەكەمین جار یادی لەدایكبونی پێغەمبەری كردووەتەوە.