،،
حكومەتی هەرێم ٢١ ملیار و ٦٧٥ ملیۆن دۆلار قەرزدارە، بە پێى ئاماری ناوەندی ئاماری هەرێم، دانیشتوانی كوردستان نزیكەی ٥ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار كەسەو بەو پێیەش هەر هاوڵاتیەكی هەرێم نزیكەی ٤هەزار و ٢٠٠ دۆلار قەرزدارە.
زیادبوونی قەرزەكانی ئەمەریكا لە كاتێكدایه كه ئابوری ئەمەریكا لە ماوەی ٢٠ ساڵە دا بەڕێژەی سەدا٢٥% گەشەی كردووەو بەراورد بە ڕێژەی گەشەی ئابوری چین، ئابوری ئەمەریكا لەبەردەم لەمەترسیەكی گەورەدایەو هەر ئەمەش وایكرد دۆناڵد ترەمپ جەنگێكی ئابوری دژی چین ڕابگەیەنێت.