نمایشکردنی بەفرگرەی ئێڵ جی جۆری Door-in-Door: شۆرشێك لە ئاسودەیی بەکارهێنان و کارایی بۆ بازاڕی عێڕاق

2023-05-25

بەغداد، عێراق، ٢٥ ی ئایاری ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کە پێشەنگێکی جیهانیە لە بواری ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانیدا، سەربەرزانە نمایشکردنی فەرمی بەفرگرەی بێوێنەی ناوماڵ لە جۆری Door-in-Door رادەگەیەنێت بۆ بازاڕی عێراق. ئەم ئامێرە بێوێنەیە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و دیزاینی سەرنجراکێش و تایبەتمەندی کەم وزەی هەیە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران ئەزموونێکی بێوێنەیان هەبێت کە هیچ بەفرگرەیەکی تر نەتوانێت دابینی بکات، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئامانجی ئێڵ جیە بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیانی عێراق بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی زیرەك.

بەفرگرەی جۆری Door-in-Door بەڵگەیە بۆ پابەندبوونی ئێڵ جی بە داهێنان و ڕەزامەندکردنی بەکارهێنەرانەوە. ئەم بەفرگرە هەرە پێشکەوتووە دیزاینی Door-in-Door هەیە کە وادەکات ئاسانتر بەکارهێنەران دەستیان بگات بەو کاڵایانەی زۆر بەکاریدێنن بەبێ ئەوەی تەواوی بەفرگرەکە بکەنەوە. ئەمە تەنها یارمەتیدەر نیە بۆ لەدەستنەدانی هەوای ساردی بەفرگرەکە، بەڵکو دەشبێتە هۆی کەم وزە بەکارهێنان بە شێوەیەکی بەرچاو.

تایچەنگ کیم، بەڕێوەبەری گشتی ئێڵ جی لە عێراق، وتی "ئێمە وەکو کۆمپانیای ئێڵ جی بەردەوام لە هەوڵداین بۆ دابینکردنی بەرهەمی نایاب و بێوێنە بۆ بەکارهێنەرانمان بۆ باشترکردنی ژیانیان، لەگەڵ نمایشکردن و بڵاوکردنەوەی بەفرگرەی Door-in-Door لە بازاڕی عێراقدا ئێمە دڵنیاین بەوەی بەکارهێنەرانمان ئەزموونێکی نایابی بەکارهێنانی بەفرگرەیان بۆ بەردەست دەبێت لەگەڵ ئاسانی بەکارهێنان وکەم وزە بەکاربردن و دیزاینێکی نایاب کە هیچ ئامێرێکی تری ناوماڵ نیەتی"

هەندێك لە تایبەتمەندیەکانی بەفرگرەی ئێڵ جیی Door-in-Door:

• دیزاینی داهێنەرانەی Door-in-Door: ئەم دیزاینە بێوێنەیە وادەکات بەکارهێنەران ئاسانتر دەستیان بگات بەو کاڵایەنی زۆرتر بەکاری دێنن بێ ئەوەی تەواوی بەفرگرەکە بکەنەوە. ئەمەش یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە و هێشتنەوەی تازەیی کاڵاکانی ناو بەفرگرەکە و برەودان بە شێوازێکی ڕێکخراوتری کاڵاکانی ناو بەفرگرەکە.
• Hygiene Fresh+™ (خواردنی پاکژ و تازە): بەفرگرەی Door-in-Door ئێڵ جی سیستەمی پێشکەوتووی Hygiene Fresh+™ ی تێدایە. ئەم سیستەمە بەهێزەی پاکژکردنەوەی هەوا بەکتریا و تەپوتۆز و بۆنی ناخۆش دەباتە دەرەوەی بەفرگرەکە و دڵنیایی دەدات لە بە تازە مانەوە و پاکژ راگرتنی کاڵاکانی ناو بەفرگرەکە بە بەردەوامی.
• تەکنۆلۆژیای SmartThinQ™ (بەرنامەی مۆبایل): بەفرگرەی Door-in-Door تەکنۆلۆژیای SmartThinQ™ ی ئێل جی لەگەڵدایە، ئەمە وادەکات بەکارهێنەران کۆنترۆلی بەفرگرەکەیان بکەن لەڕێی بەرنامەی مۆبایلەوە. ئەم تایبەتمەندیە چاودێری و بەڕێوەبردنی ئاسانتر بۆ بەفرگرەکە دابین دەکات لەگەڵ هەبوونی ئاگادارکردنەوە و تەنانەت ڕێبەری چاککردنەوەی بەفرگرەکەش.
• کەم وزە بەکاربردن: بەفرگرەی Door-in-Door ئێڵ جی دیزاینکراوە تا کەمترین وزە بەکاربێنێت. کۆمپرێسەری لینیەری ئینڤێرتەری ناو بەفرگرەکە و دیزاینی نایابی Door-in-Door پێکەوە کاردەکەن بۆ کەم بەکارهێنانی وزە لەڕێی کەمکردنەوەی لەدەستدانی هەوای سارد و هێشتنەوەی پلەیەکی گەرمای جێگیری ناو بەفرگرەکە.
• شوێنێكی زۆر و گۆڕاو بەپێی خواست:ئەم بەفرگرەیە شوێنێکی زۆری هەڵگرتنی کاڵای تێدایە و رەفەکانی بەپێی خواست دەگۆڕدرێت، تا بەکارهێنەر بەپێی خواست و پێویستی خۆی ناو بەفرگرەکە بگونجێنێت. دیزاینی بەفرگرەکە شوێنێکی تایبەتی هەیە بۆ هەڵگرتنی کاڵای درێژوەکو بتڵ و هەڵگری گەورە.
 

بەفرگرەی Door-in-Door ئێڵ جی لە ئێستادا بەردەستە لە هەموو فرۆشیارە گەورەکانی عێراق. بۆ گەڕان بەناو ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵی ئێڵ جیدا و وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر بەفرگرەی پێشکەوتووی دەرگای ناو دەرگا، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
https://www.lge360.com/iraq_en/home-appliances/refrigerators/door-in-door-refrigerator.html
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە  www.Lge360.com