تەلەڤیزۆنی OLED ی ئێل جی: لە لوتکەدا بۆماوەی دە ساڵ، بێ ساردبوونەوە و دابەزین

2023-06-07

کۆمپانیای ئێڵ جی بەناوبانگە لەبواری سەرکردایەتی و بەردەوامبوونی لە داگیرکردنی بازاڕی تەلەڤیزۆنی روونما OLED دا. تەلەڤیزۆنی OLED ی ئێل جی ئاهەنگی دە ساڵەی دەگێڕێت لە ناوازەبوون و داهێنان لە ئەزموونی بەکارهێنەردا و لە لوتکەدایە بۆ تەلەڤیزۆنی تایبەتمەندی نایاب بەهۆی ئەوەی تەلەڤیزۆنەکانی ڕەنگی قوڵ و نایابیان هەیە و ڕاستەقینەن و سێبەریان نیە و دەکرێت بنوشتێنرێتەوە و تەنکن. 

بەپێی کۆمپانیای Omdia بۆ لێکۆڵینەوە لە بازاڕ، ئێڵ جی بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بازاری تەلەڤیزۆنی  OLED ی داگیرکردووە لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا، کە بەنزیکەیی سەدا ٦٠ ی بازاڕە بە ژمارەی ئەو تەلەڤیزۆنانەی ناردویەتیە دەرەوە. 
تەلەڤیزۆنی OLED ی ئێل جی لە ئێستادا لە زیاتر لە ١٣٠ وڵات دەفرۆشرێت، ئەمەش وادەکات بەربڵاوترین تەلەڤیزۆنی OLED بێت لە جیهاندا. پار ژمارەی تەلەڤیزۆنە OLED  نێردراوەکان لە ١٥ ملیۆن دانە تێپەڕی ( لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە کە کرانە بازاڕەوە)، ئەمەش وایکرد کۆمپانیای ئێل جی ببێتە یەکەم دروستکاری تەلەڤیزۆنی OLED ئەم ژمارە زۆرەی فرۆشتبێت. 

هەروەها ئێل جی ڕێژەی زیاتر لە سەدا ٧٠ ی بازاڕی داگیرکردووە بە تەلەڤیزۆنە OLED ە هەرە گەورەکانیەوە (ڕوونما ٧٠ ئینچ و زیاتر) لە چارەکی یەکەمدا. ئێل جی بە دروستکردنی تەلەڤیزۆنی ٩٧ ئینچی  SIGNATURE OLED M (مۆدێل M3) پێگەی خۆی لە بازاڕی تەلەڤیزۆنی قەبارە گەورەی نایابدا بەهێزتر دەکات، کە یەکەم تەلەڤیزۆنە لە جیهاندا کە هیچ وایەرێکی نەبێت و دەنگی بە ئاستی  120Hz و ڕەنگی بە ئاستی 4K پەخش بکات. 

تەلەڤیزۆنە فرۆشراوەکانی ئێڵ جی بە OLED و LCD یەوە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا گەشتە ٥،٤٨٤.٢ هەزار دانە، لەم ژمارەیە تەلەڤیزۆنە OLED ەکان ٧٣٨،٠٠٠ دانە بوون.  هەروەها ئێل جی سەدا ١٧.١ ی پشکی بازاری تەلەڤیزۆنی لە جیهاندا هەبووە لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا بە داهات. 1

پشکی ئێل جی لە بازاڕی تەلەڤیزۆن لە جیهاندا کەمێک دابەزیوە لەم چارەکەدا بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی ٢٠٢٢ دا. ئەمەش بەهۆی کەمبونەوەی داخوازی جیهان بۆ تەلەڤیزۆن و زیادبوونی جەختی ئێل جی لەسەر بەڕێوەبردنی مەترسی لەسەر پشكەکانی. بەڵام فرۆشی تەلەڤیزۆنی OLED ی ئێل جی هەر وەکو جاران زۆرە، کە ڕێژەی سەدا ٣٠ ی کۆی فرۆشەکانی ئێل جی لە تەلەڤیزۆندا پێك دێنێت لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٣ دا. 

لەکاتێکدا کۆی تەلەڤیزۆنە نێردراوەکان لە چارەکی یەکەمدا ٤٦.٥٢ ملیۆن یەکە بوو، کە کەمترین ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠٠٩ ەوە تۆمار کرابێت. بەڵام کۆمپانیای Omdia پێشبینی دەکات ژمارەکە زیاد بکات لە نیوەی دووەمی ٢٠٢٣ دا و پێشبینی فرۆشتنی تەلەڤیزۆنی زیاتر دەکات بە ناردنە دەرەوەیان و ژمارەکە دەگاتە ٢٠٥.٥١ دانە لە کۆتایی ٢٠٢٣ دا، کە ئەم ژمارەیە کەمێک زیاترە لە ڕێژەکەی پار.  

تەلەڤیزۆنی OLED پێشبینی دەکرێت فرۆشی زیاد بکات. کۆمپانیای Omdia پێشبینی دەکات تەلەڤیزۆنی OLED ڕێژەی سەدا ٤٦.١ لە بازاری تەلەڤیزۆنی نایاب داگیر بکات (١،٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی و زیاتر) لە داهات 1 لە کۆتایی ئەمساڵدا کە سەدا ١٠ لە پار ٢٠٢٢ زیاترە (پشکی سەدا ٣٦.٧ ی بازار). زیادبوونی لەپڕی تەلەڤیزۆنی OLED پێشبینی دەکرێت بەهۆی هاتنە بازاری براندی زیاتر دروست ببێت کە لەم ساڵانەی دواییدا روویداوە. 2

ئێل جی هەمەچەشنێتیەکی نایاب پێشکەش دەکات لە تەلەڤیزۆنە OLED کانیدا هەر لە قەبارەی جیاوازەوە (لە ٤٢ ئینچەوە تا ٩٧ ئینچ) و بژاردەی پەخشکردنی 8K  و  4Kچەندان دیزاینی جیاواز. هەروەها تایبەتمەندیەکانی دەستکاریکردن و ڕێکخستنی وێنەش پێشکەش دەکات و بەمە تەلەڤیزۆنەکانی OLED ی ئێل جی ئەزموونێکی تایبەتی دابین دەکەن بۆ کڕیاران لەگەڵ هەستی تەماشاکردنی دیمەنی راستەقینە. 

تەلەڤیزۆنە نایابەکانی OLED ی ئێل جی لە زنجیرەی evo لەخۆ دەگرێت کە وێنەکانی تۆخترن و ژیان-ئاسا ترن، هەروەها Lifestyle Screens کە وێنەی نایاب و ئاست بەرز بە دیزاینی تایبەت پێشکەش دەکات بۆ جوانکاری و گونجاندنی کەلوپەلەکان لە ژووری دانیشتندا. ئەمساڵ ئێل جی Objet Collection Posé بەردەست دەخات کە سەر بە زنجیرەی Lifestyle Screen لە ٤٠ وڵاتی جیهاندا. 

تەلەڤیزۆنی OLED ی ئێل جی خەلاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا لە بۆنەی CES بۆ داهێنان بۆ ساڵی ١١ هەم لەسەر یەک3 و لەلایەن چەندان گۆڤارەوە بە چەندان ناونیشانی جیاواز دەستخۆشی و ڕێزلێنانی وەرگرت، ناونیشانەکان "باشترین تەلەڤیزۆنی ساڵ" و "باشترین تەلەڤیزۆن قسەم لەسەرکردبێت" و "شاکارێکی راستەقینە" و "پاشای تەلەڤیزۆنەکان". 

ئێل جی بەردەوام و ماندونەناسانە لە دە ساڵی رابردوودا کاری کردووە بۆ بەهێزترکردن و بەرجەستەکردنی توانای راستەقینەی تەلەڤیزۆنی OLED. ئێل جی بە کارکردن لەسەر ئەوەی بەدەستهاتووە بەردەوام دەبێت لە دروستکردنی تەلەڤیزۆن و داهێنانی نوێ لە دە ساڵی داهاتووشدا، هەروەها لەڕێی تەکنۆلۆژیای خود-رووناککارەوەکەیەوە تاقیکردنەوە لەسەر ئەگەرە بێسنورەکان دەکات بۆ دابینکردنی ئەزموون و بەهایەکی مەزنتر بۆ بەکارهێنەر. 
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە  www.Lge360.com