لە کۆنەوە بۆ نوێ: دووبارەکۆکردنەوەی ئامێرە کارەباییەکان و دروستکردنی ئامێری نوێی ناوماڵ لێیان

2023-06-17

هەموو ساڵێك ملیۆنان ئامێری کارەبایی ناوماڵ بەسەردەچن و تەمەنیان کۆتایی دێت و فڕێ دەدرێن. *بەڵام، چیرۆکی ئەم ئامێرانە کۆتایی نایەت لێرەدا، لە ڕێگەی پرۆسەی گۆڕانکاری و چەندان تەکنۆلۆژیاوە ئەم ئامێرە فڕێدراوانە دووبارە دەکرێنەوە ئامێری کارەبایی نوێ و تایبەتمەندی و کاری نوێیان تێدا جێگیر دەکرێت بەپێی پێویستی و خواستی بەکارهێنەرانی ئەمڕۆ. 

با بزانین چۆن ئامێری کۆن دووبارە دروست دەکرێنەوە بەپێی سەردەم و دەکرێنە ئامێری ژینگە دۆست لەلایەن یەکێك لە بەناوبانگترین داهێنەر و دروستکاری ئامێری کارەبایی ناوماڵ. 

 
کۆکردنەوەی ناوشار: دەرهێنانی سەرچاوەی نوێ لە ئامێری فڕێدراوەوە
کۆکردنەوەی ناوشار واتە دەرهێنان ودەرکێشانی سەرچاوە لە ئامێری کارەبایی ناوماڵی فڕێدراوەوە. ئەم کارە کۆکردنەوە و جیاکردنەوەی مادەی خام لە خۆ دەگرێت کە دەکرێت بەکاربێن لە دروستکردنی بەرهەمی نوێدا. جیاواز لە سوتاندن کە بۆ زۆربەی ئامێرە فڕێدراوەکان بەکاردێت، ئەم کاری کۆکردنەوەیە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و ڕێگرتن لە پیسبوونی ژینگە. کۆمپانیای ئێڵ جی کە کۆکارێکی ناوشاری چالاکە، چەندان مەوادی جیاواز لە ئامێرە کارەباییە فڕێدراوەکانەوە دەدەهێنێت، وەکو پلاستیک و ئاسن و کانزای نائاسن و پاشان بەکاریان دێنێت بۆ یارمەتیدان لە دروستکردنی ئامێری نوێ و پێشکەوتوو. 

 
سەنتەری دووبارەسازیی ئێڵ جی: پێدانی ژیان و کارێکی نوێ بە ئامێرە کارەباییەکان
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ ەوە، کۆمپانیای ئێڵ جی دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی سوڕی سەرچاوەکان لە کۆی ٥٢ وڵات لە جیهاندا وەکو بەشێك لە هەوڵە چڕەکانی بۆ جەنگان لە دژی دەردانی گازەکانی دژی ژینگە. لە سەنتەری دووبارەسازی ئێڵ جیدا لە کۆریای باشور، کە لە ٢٠٠١ ەوە دەستی کردووە بە کار، کانزای خام دەردەهێنرێن لە ئامێری کارەبایی فڕێدراوی ماڵان و بە وری جیایان دەکاتەوە و کاریان لەسەر دەکات پێش ئەوەی بکرێنە پارچەی ژینگە دۆست بۆ ئامێری کارەبایی نوێ. 

ئەمانەی لای خوارەوە چوار هەنگاوی سەرەکین لە سەنتەری دووبارەسازی ئێڵ جی کە وادەکات بتوانرێت ئامێری کارەبایی کۆن بکرێنە پارچەی ئاست بەرز بۆ بەرهەمی نوێ. 

 
هەنگاوی ١: کۆکردنەوە: ئامێری کارەبایی بەکارهاتوو، وەکو ساردکارەوە و جلشۆر و هەواگۆڕ کۆ دەکرێنەوە و دەگوازرێنەوە بۆ سەنتەرەکە.
هەنگاوی ٢: هەڵوەشاندن و پانکردنەوە: ئامێرەکان هەڵدەوەشێنرێن و پارچەکان پان دەکرێنەوە بۆ یەک قەبارەی دیاریکراو.
هەنگاوی ٣: جیاکردنەوە و کارلەسەرکردن: پاش جیاکردنەوەی کانزاکانی ئاسن، ئەلەمنیۆم و مس و پلاستیک، پلاستیکەکان کارێکی تریشیان لەسەر دەکرێن بۆ ئەوەی بکرێنە مورو، کە سەرچاوەیەکی ئاسان بەکارهێنراوی نوێیە بۆ بەکارهێنان لە دروستکردنی پارچە و کاڵای پلاستیکیدا. 
هەنگاوی ٤: دووبارە دروستکردنەوە: موروەکان دەتوێنرێنەوە و دەکرێنە پارچەی پلاستیکی تا بەکاربێن لە بەرهەمهێنانی ئامێری کارەبایی نوێی ئێڵ جیدا. 

 
پلاستیکی دووبارەسازکراو: پێدانی کار و ژیان بە دیزاینە سەرنجراکێشەکانی ئێڵ جی
پلاستیکی دووبارەسازکراو ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە بەرجەستەکردنی دیزاینە سەرنجراکێشەکانی ئامێرە کارەباییەکانی ئێڵ جی و دووبارە پێدانەوەی کار و ژیان پێیان، وەکو ئێڵ جی ستایلەر شو کەیس و هەواپاکژکاری ئێل جی و ئێڵ جی تیون مینی کە لەم دواییانەدا بڵاو کرانەوە، هەموو ئەمانە چەندان رەنگی نایابیان هەیە بۆ گۆڕینی دیکۆر و ستایلی ناوماڵەکان و لە هەمان کاتدا بەکارهێنانەوەی پلاستیکە دووبارەسازکراوەکان. ئەم کانزا دەرهێنراوانە لە پارچەکانی رووی دەرەوەی بەرهەمەکاندا بەکاردێن بۆ پێدانی دیمەنە نایابەکانی بەرهەمە داهێنراوەکانی ئێل جی و یارمەتیدان لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سەرچاوە و بەڕێوەبردنی پاشماوە. 

 
سوڕێکی خوازراوی بەردەوام بۆ هەسارە و بەکارهێنەرانیش
کۆمپانیای ئێڵ جی بە تەواوەتی ڕێگەی "سوڕی بەردەوامیپێدراو"ی گرتۆتە بەر بە تێکەڵکردنی ژینگە دۆستی بۆناو هەموو قۆناغەکانی سوڕی تەمەنی ئامێرەکانی ناوماڵ هەر لە بەرهەمهێنانەوە تا پێچانەوە و بەکارهێنان و دووبارەسازکردنەوە. ئێڵ جی بەردەوامە لە بەکارهێنانی مادەی دووبارەسازکراو کە دەرهێنراوە و کاری لەسەرکراوە لە سەنتەرەکانی دووبارەسازی لە دروستکردنی ئامێری کارەبایی نوێدا، ئەم ئامێرە کارەباییانە کەموزەیان دەوێت و دەردراویان کەمە و خۆشیان بەتەواوەتی یان زۆربەی پارچەکانی دەکرێت دووبارەسازیان بۆ بکرێتەوە. بەم شێوەیە ئێڵ جی سوڕێکی خوازراوی دروست کردووە کە لەهەمان کاتدا سود دەگەیەنێت بە هەسارەکەمان و بە بەکارهێنەرانیش. 

ئێڵ جی هەوڵەکانی زیاتر دەکات بەوەی بتوانێت کۆی ٦٠٠،٠٠٠ تەن لە پلاستیکی دووبارەسازکراو (بۆ بەرهەمهێنانی پارچەکانی ئامێری ناوماڵ) بەکاربێنێت لە سەرەتای دەساڵی داهاتوودا. ئەم ئامانجە گەورەیە لە "پلانی ژیانێکی باشتر ٢٠٣٠" دا دانراوە و بەشێکە لە ستراتیژیەتی فراوانتری ئێڵ جی بۆ گەشتن بەوەی هیچ دەردراوێکی دوانۆکسیدی کاربۆنی نەهێڵێت. 
 
هەروەها تا ساڵی ٢٠٣٠ ئێڵ جی وای داناوە بڕی ٨ ملیۆن تەن لە ئامێری بەکارنەهێنراو بۆ مەبەستی دووبارەسازکردنەوەی پارچەکانی کۆبکاتەوە. 

 
ئێڵ جی بە جێبەجێکردنی دەستپێشخەریەکانی فڕێدانی بەرهەمەکان بە دروست و دەرهێنانی مادەکان لە بەرهەمە فڕێدراوەکان، دەتوانێت شتێکی نوێ لە شتێکی کۆنەوە دروست بکات و پیشانی خەڵکی و هەسارەکەشمانی بدات کە چۆن پابەندبوونی بەردەوام دەکرێت ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان دابین بکات. 
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە www.Lge360.com
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media


# # #

*بەپێی دەزگای پاراستنی ژینگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، نزیکەی نۆ ملیۆن ساردکار/بەفرگرە و شەش ملیۆن ئامێری هەواگۆڕ و نزیکەی یەک ملیۆن شێ لابەر ساڵانە فڕێ دەدرێن. 
(https://19january2017snapshot.epa.gov/rad/disposing-appliances-responsibly_.html)

کۆمپانیای ئەلیکترۆنیی ئێل جی 
کۆمپانیای ئێل جی داهێنەرێکی جیهانییە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا کە لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری نێودەوڵەتی هەیە کە زیاتر لە ٧٥،٠٠٠ کرێکارە. چوار کۆمپانیاکەی ئێل جی: ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەوایی، ئامێری دەنگ و ڕەنگی ناوماڵ، پارچەکانی ئۆتۆمبیل و کاروباری بازرگانیی، پێکەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکییان فرۆش هەبووە. ئێل جی پێشڕەوە لە دروستکردنی کەلوپەلی بەکاربەر و بازرگانی وەکو تەلەڤیزۆن و ئامێری کارەبایی و هەوایی و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئۆتۆمبیل و براندە LG SIGNATURE ی ناوازە و LG ThinQ کە چەند ناوێکی ئاشنا و بەناوبانگن لە جیهاندا. بۆ نوێترین زانیاری و هەواڵەکان سەردانی www.LGnewsroom.com بکە