کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
بۆچی نرخی دۆلار دانابەزێت؟
2023-07-10
ئومێد قەرەداغی
ئەمرۆ بانکی مەرکەزی عێراقی ، ٢٢٦ ملیۆن و ٣٨٢هەزار و ٥٣٩ ملیۆن دۆلاریل مەزادی دۆلاردا فرۆشتوە، لە هەفتەی رابردوودوشدا ٩١٨ ملیۆن و ٢٠٤ هەزار و ٢٤٧ دۆلاری فرۆشتوە ، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا نرخی دۆلار دانەبەزیوە، بە پێچەوانەوە ئەمرۆ نرخی دۆلار بەرەو ١٤٨٠٠٠ بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک هەڵکشاوە ، لە راستیدا کێشەیەکی گەورەیە لەبەردەم بانکی ناوەندی عێراقیدا ، ئەگەرچی بانکی ناوەندی ئەیەوێت لە رێگای کۆمەڵێک ئیجرائاتەوە نرخی دۆلار داببەزێنێت و رۆژانە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بخاتە بازارەوە ، بەڵام ئەمە ئەتوانێت بەرێژەیەکی کەم نرخی دۆلار دابەزێنێت ، ناتوانێت دۆلار بگەیەنێتە ئاستی نرخی فەرمی ، بێگومان ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری خۆی هەیە:
یەکەم : هەندێک لەو بانکە بازرگانیانەی بانکی ناوەندی مامەڵەیان لەگەڵ ئەکات سودی خراپ لە رێنماییەکان و میکانیزمەکانی بانکی ناوەندی وەر ئەگرن ، بە دەستێوەردانی هەندێک حزب و کەسایەتی سیاسی ئەو مامەڵانە ئەخەنە بەردەم بانکی ناوەندی کە مامەڵەی گروپگەلی سەر بە بەرژەوەندی کەسی و حزبین و گوزارشت لە بازرگانییەکی راستەقینەی عێراقی ناکەن ، ئەمە کێشەی زۆری دروستکردوە ، بانکی ناوەندی تا ئێستا ٦ بانکی سزاداوە ، ٢ بانکیشی لە چوارچێوەیمامەڵەکردن کردۆتە دەرەوە ، ئەمە هەنگاوی باشە ، بەڵام بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بۆ ئاستی نرخی فەرمی هەنگاوی جدیتر پێویستە
دووەم : لە ئەکاونتی تاکەکەسییەوە ، بەناوی گەشت و بزنس و چالاکی تاکەکەسییەوە رۆژانە ٥٠ بۆ ٦٠ ملیۆن دۆلار دەبرێتە دەرەوەی عێراق ، ئەمە وایکردوە بەشێک لەو مەزادەی بانکی ناوەندی ئەیکات هیچ سودێکی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار نەبێت، لە کوردستانیش ئەم کارە ساختەیە لە برەودایە ، ئەکاونتی تاکەکەسی بۆ خەڵک ئەکرێتەوە.
سێیەم : ئەو مەرجانەی بۆ حەواڵەکردنی دۆلار لە سیستمی سویفت و حەواڵەکردنی دارایی جیهانیدا دانراوە و عێراق پەیرەوی ئەکات ، مەرجگەلێکی ئالۆزە ، سەرەنجام وا دەکات پێشنیاری بە شێک لە بازرگانەکان و هێنەرانی کاڵا بۆ ناوخۆ داواکانیان بۆ کڕینی دۆلار رەت بکرێتەوە ، ئەم کەسانەش دوای رەتکردنەوەی کاڵاکانیان روو لە بازاری رەش دەکەن ، بۆ دابینکردنی دۆلار دۆلار بە نرخ بازاری رەش دەکرن و ئەمەش وا دەکات نرخی دۆلار وەک پێویست دانەبەزێت
چوارەم : بەهۆی جێبەجێکردنی بودجەوە ،، خواستێکی زۆر لەسەر هەمە چەشن کاڵا دروست بوە ، قاعیدەی بەرهەمهێنانی عێراق ناتوانێت وەڵامی ئەو هەموو خواستە بداتەوە ، بۆیە ناچار خواست لەسەر کاڵای بیانی زیاد ئەکات و ئەمەش بازرگانی چالاک ئەکات، بێگومان ئەمەش خواست لەسەر دۆلار زیاد ئەکات ، هەر بۆیە ئەبینین بەشی زۆری فرۆشتنی دۆلار لە بانکی مەرکەزی بۆ حەواڵەی خاریجییە ، بەهۆی ئەم خواستە زۆرەی بازرگانی دەرەکی لەسەر دۆلار وایکردوە نرخی دولار وەک پێویست دانەبەزێت
زۆرترین سەردان
1
ئۆپەراسیۆنی زەماوەندی سوور... چۆن ئیسرائیل هێرشە لەناکاوەکەی بۆ سەر تاران ئەنجامدا؟
2
شەهیدانی نان هەژدە كچ پێكەوە گیانیان لەدەستدا
3
بەهادینی سەرای ئازادیی: بەهۆی بێ مووچەیەوە بازاڕ چۆڵ بووە ئەڵێی دەشتی كەنعانە
4
بەپەلە.. هێزە ئەمنییەکان رێگە بە خۆپیشدان و گردبوونەوەی مامۆستایان نادات
5
کۆمپانیای ئێڵ جی لە بوارە وەرزشیەکاندا پێگەی خۆی لە جیهاندا لەڕێی بەرهەمی هێمای دیجیتاڵی پێشکەوتووەوە فراوانتر دەکات
زیاتر بخوێنەرەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی webOS Hub ی پێشکەوتوو بڵاو دەکاتەوە کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە بۆ براندەکانی لایەنی سێهەم
کۆمپانیای ئێڵ جی یەکەم مۆنیتەری Thunderbolt 5 5K2K نمایش دەکات بۆ کەرتی دارایی و تەکنۆلۆژیای زانیاری
کۆمپانیای ئێڵ جی لە بوارە وەرزشیەکاندا پێگەی خۆی لە جیهاندا لەڕێی بەرهەمی هێمای دیجیتاڵی پێشکەوتووەوە فراوانتر دەکات
تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلید ٢٠٢٥ ی ئێڵ جی بڕوانامەی "ئەزموونی بینینی ڕاستەقینە لەژێر ڕووناکی ناوماڵ" بەدەستهێنا
کۆمپانیای ئێڵ جی خەڵاتی داهێنانی جیهانی دەباتەوە لە بۆنەی نیسان 2025 بۆ داهێنان و جۆرایەتی جیهانیدا
کۆمپانیای ئێڵ جی ڕابەرایەتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای پەروەردەدا بەهێزتر دەکات بە زیادکردنی زنجیرە بەرهەمی ڕوونمای CREATEBOARD (تەختە سپی ناوپۆل)
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine