کۆمپانیای ئێل جی لە بۆنەی HITEC 2023 دا یەکەم تەلەڤیزۆنی ئۆتێلی نمایش کرد کە تایبەتمەندی AIRPLAY ی کۆمپانیای ئاپڵی تێدایە

2023-07-18
میوانانی بۆنەکە ڕوونما هەرە پێشکەوتووەکانی ئێڵ جی دەبینن تایبەت بە ژوور و ڕاڕەو و چێشتخانە و شوێنی کۆبونەوەی ناو ئۆتێلەکان و چەندانی تر
سیئۆل، ١٨ ی تەمووزی ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێڵ جی لە تۆرۆنتۆ لە کەنەدا لەم هەفتەیەدا لە نمایشی HITEC 2023 کە تایبەتە بە نمایشی تەکنۆلۆژی شوێنەکانی میوانداری، دا ئەو ڕوونمایانە نمایش دەکات کە تایبەتن بە ئوتێڵ و شوێنەکانی میوانداری. ڕوونمای وەکو OLED Signage  و  Micro LEDو بۆردی دیجیتاڵی و ئامێرەکانی بەڕێوەبردنی ئێڵ جی و چەندان ئامێری تر بە تەکنۆلۆژیای ڕوونمای بەهێزەوە نمایش کران کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی ئەزموونی میوانانی شوێنەکانی حەوانەوە و ئوتێل و ڕاڕەوەکان و شوێنەکانی کۆبونەوە و چێشتخانەکانی ناو ئوتێلەکان. 
کۆمپانیای ئێل جی یەکەم تەلەڤیزۆنی خۆی نمایش دەکات کە تەکنۆلۆژیای AirPlay ی کۆمپانیای مۆبایلی ئاپڵی تێدایە بۆ ئوتێلەکان کە یارمەتیدەر دەبێت لەوەی میوانانی ئوتێلەکان بە ئاسانی و سەلامەتی و پارێزراوی بابەتەکانی ناو ئایفۆن و ئایپادەکانیان لەسەر تەلەڤیزۆنی ئۆتێلەکان نمایش بکەن. میوانانی ئوتێلەکان ئایفۆن و ئایپادەکانیان تەنها لە ڕێی سکانکردنی کۆدی چوارگۆشەی سەر تەلەڤیزۆنەکان (QR code ) پەیوەست دەکەن بە تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ناو ئۆتێلەکانەوە. بەبێ هیچ خۆداخڵکردن و وشەیەکی نهێنی و بەرنامەیەکی تایبەت ئەم کارە بە ئاسانترین ڕێگە دادەنرێت بۆ ئوتێلەکان تا وابکەن میوانەکانیان بە ئاسودەیی ئەوەی دەیانەوێت لەسەر ڕوونمای تەلەڤیزۆنەکانی ئوتێلەکان نمایش بکەن. 
کارگێڕی ئوتێلەکان دەتوانن تایبەتمەندی AirPlay دابین بکەن لەسەر تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێڵ جی ناو ئوتێلەکان لە کۆتایی ئەمساڵدا. تایبەتمەندی AirPlay لەسەر تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێڵ جی بۆ ئوتێلەکان لە ٢٠٢٣ دا و مۆدێلەکانی ساڵانی دواتریشدا بەردەست دەبێت. 
ئامادەبوانی بۆنەکە دەشتوانن ببینن چۆن ڕوونماکانی ئێل جی مەودایەکی هەمەچەشن لە ئەزموون و توانست و تایبەتمەندی دابین بکەن بۆ دۆخێکی تایبەتی میوانداری. هەر لە ڕارەوی ئوتێلەکەوە ڕوونمایەکی ٦٥ ئینچی 4K هەیە پیشانی دەدات چۆن ئوتێلەکان دەتوانن تابلۆی دیجیتاڵیی هونەری و وێنەی جوڵاو نمایش بکەن لەلایەن Blackdove  و  Apollo کە هاوبەشانی هونەری دیجیتاڵیی ئێل جین. لە تەنیشت ئەمەوە ڕوونمای تەنک و ڕوونی هەرە پێشکەوتووی LED هەیە کە دەتوانرێت لەسەر شوشە و پەنجەرە دابنرێت. 
لە بەشی پێشوازی، ئامادەبوانی بۆنەکە ئەزموونی تەلەڤیزۆنی سەرسورهێنەری ئێڵ جی دەکەن کە ١٣٦ ئینچە و پانیەکەی تەنیا ١.٥ ملمە و LED ە، ئەمە داهێنانێکە خۆی کۆنترۆل و بڵندگۆی تێدایە و بە بژاردەش ستاندی سەر زەوی لەگەڵە. هەروەها ڕوونمای قەبارە ٥٥ ئینچی ڕوونی OLED Signage کە ئاستی وێنەی هەرە ڕوون و بەرزی تێدایە و ئامادەبوانی بۆنەکە بە وێنە هونەریە دیجیتاڵیەکانی سەرسام دەکات. 
لە شوێنی کۆبونەوە ئامادەبوانی بۆنەکە دەتوانن تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی بۆ شوێنی کۆبونەوە ببینن کە بژاردەی ئەوەیان هەیە بەپێی ڕووبەری شوێنەکە قەبارەیان بگونجێنرێت لەگەڵ چەندان تایبەتمەندی تر بە پێی پێویستیی بەکارهێنەر. لە نێو ئەمانەدا چەندان ڕوونمای زۆر تایبەت هەیە بۆ ژووری کۆنفرانس یەکێك لەوانە قەبارەکەی ١٦٣ ئینچە و پانیەکەی ١.٨ ملمە و ڕوونمای LED ە، هەروەها ڕوونمای LG One:Quick  و روونمای  قەبارە ٤٣ ئینچ و ٥٥ ئینچ بە تایبەتمەندی 4K UHD (3,840 x 2,160). هەروەها ئامادەبوان بۆردی LG CreateBoard دەبینن کە بۆردێکی دیجیتاڵی قەبارە ٧٥ ئینچە و ٤٠ خاڵی دەستلێدانی تێدایە و روونێتی 4K و بەشداریپێکردن لەڕێی بەرنامەی بەشداریپێکردنی بۆردەکە، هەموو بۆ ئاسانی و ئاسودەیی بەکارهێنان لەلایەن بەکارهێنەرانەوە
دواتر ژووری زیرەک دێت، کە مشتێکە لە خەروارێك بۆ تەکنۆلۆژیای ژووری دیجیتاڵی، روونمای زیرەکی ئێل جی قەبارە ٥٥ ئینچ و پەردەی زیرەک و گلۆپی زیرەکی تێدایە. هەروەها ئامادەبوان دەتوانن ئامێری Pro:Centric ببینن کە تایبەتە بە کارگێڕی و بەڕێوەبردنی ئوتێل و شوێنەکانی حەوانەوە و میوانداری. 
لە بەشی ژووری سویتی ئوتێڵدا، ڕوونمای قەبارە ٩٧ ئینچی هەرە پێشکەوتووی OLED هەیە، لە بەشی ژووری سەرۆکایەتی ڕوونمای قەبارە ١٣٦ ئینچ بە پانی تەنها ٠،٧٨ ملم هەیە بەناوی LG MAGNIT کە رەنگەکانی زەقن و رەشەکەی تۆخە و سێبەری ڕەنگەکان نایابە و ئەزموونێکی نایابی ڕاستەقینە دابین دەکات بۆ بینەر. 
پایک کی-مون جێگری باڵای بەڕێوەبەر و سەرۆکی بەشی یەکەی بازرگانی ڕوونمای زانیاری لە کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، وتی "ئامێرەکانی ئێل جی لە بۆنەی HITEC 2023 دا چەندان ئامێر و تەکنۆلۆژیای دابین کردوە بۆ میوانداران و کارگێڕانی ئوتێلەکان بۆ پڕکردنەوەی چەندان پێویستی جیاواز و گونجان لەگەڵ قەبارەی شوێنەکاندا. ئێڵ جی پابەندە بە پەرەپێدانی ئامێری روونمای داهێنەرانە بۆ ئوتێلەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا پێشکەوتوو و پێشەوەرەکاندا بە ئامانجی دابینکردنی ئەزموون و کاتبەسەربردنێکی نایاب بۆ میوانانی ئوتێلەکان تا هەست بکەن لە ماڵی خۆیاندان."
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە www.Lge360.com 

# # #

دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانی هاوبەشێکی متمانەپێکراوە و ئامێر و کەلوپەلی داهێنەرانە پێشکەش دەکات بۆ بازرگانیە هەمەچەشنەکان لە جیهاندا. ئێل جی کە چەندان پیشەسازیی سەرکەوتووی هەیە وەکو OLED  و  LED، ئێل جی ناوێکی ڕێزلێگیراوە لەنێو بەکارهێنەراندا لە جیهاندا. ئامێرەکانی ژیریی دەستکردی ئێل جی وەکو ڕوونمای بازرگانی و لاپتۆپ و پرۆجێکتەر و ئامێری ئەزبەرکردن لە ئینتەرنێتدا (کلاود) و ڕوونمای پزیشکی و رۆبۆتی بازرگانی هەموویان دیزاینکراون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی پیشەیی و بەهایەکی گەورە لەلای بەکارهێنەران. بۆ زانیاری و هەواڵەکان سەردانی https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media بکە