کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
کۆمپانیای ئێل جی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا بۆ پێشەنگبوونی لە داهێنانی بەردەوامیپێدراودا بۆ خستنەڕووی ئاستەنگیە جیهانیەکان
2023-08-06
لەیەکەمین راپۆرتی لەم جۆرەیدا، LexisNexis کۆمپانیای ئێل جی خستە لیستی ئەو ١٠٠ کۆمپانیایەوە کە داهێنانەکانیان خێراتر کردووە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
نیو یۆرک، ٦ ی ئاب ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا وەکو پێشەنگی جیهانی بۆ بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لە خستنەڕووی ئاستەنگیەکانی بەردەوامیپێدراوێتی و ئاستەنگیە کۆمەڵایەتیەکان، ئەمەش بەپێی راپۆرتێکی بێوێنە کە لەم دواییانەدا بڵاوکرایەوە. ئێڵ جی پلەی١٣هەمینی بەدەستهێنا لە نێو ١٠٠ کۆمپانیادا کە مافی داهێنانیان هەیە لە بەرەوپێشبردنی بەرهەمەکانیاندا بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (SDGs) لەناو راپۆرتێکی نوێدا بە ناونیشانی "گەڕان بەنێو داهێنانی بەردەوامیپێدراوێتی جیهانیدا: ١٠٠ کۆمپانیا یەکەمەکە و زیاتر" لەلایەن دامەزراوەی LexisNexis بۆ خاوەندارێتی زیرەكیەوە بڵاوکرایەوە.
تۆماس یون، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێڵ جی لە ئەمریکای باکور، وتی "ئێستا زۆر زیاتر لە جاران داهێنان و بەردەوامیپێدراوێتی پێکەوە دەبنە دروستبوونی دەرفەت بۆ کۆمپانیاکان تا بتوانن گۆڕانکاری بکەن و کاری جیاواز بکەن بۆ خستنەڕووی هەندێك لە کێشە گەورەکانی جیهان. ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان کە ئەرکی ESG ی ئێڵ جیە کار لەسەر ڕۆڵە دێرینەکەمان دەکات لە هاوپەیمانی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و هاوشانی دەستپێشخەریەکانی SDG یە کە کاریگەری ئەرێنی دەکاتە سەر خەلکی و کۆمەڵگەکان و هەسارەکەش".
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی (گەڕان بەنێو داهێنانی بەردەوامیپێدراوێتی جیهانیدا) LexisNexis شتێکی نوێی هێنایە کایەوە کە خۆی ناوی لێناوە (ستانداردی نوێ بۆ باڵابوونی کارسازە بەرپرس و بەردەوامیپێدراوەکان). بە کردنە نەخشەی ئامانجەکانی SDG و ئاماژەدەرەکان بۆ سیستەمی مافی داهێنانی جیهانی و جێبەجێکردنی ئاماژەدەری موڵكی مافی داهێنان، کە میتۆدێکی بەناوبانگی هەڵسەنگاندنە و لە سەکۆی ® PatentSight ی LexisNexis دا هەیە، ئەم راپۆرتە ئەو کۆمپانیایانە دەستنیشان دەکات کە وەکو ئێل جی لە هەوڵی فەراهەمکردنی جیهانێکی تەندروستتر و خۆشگوزەرانتر و بەردەوامیپێدراوتردان لەڕێی بەشداریپێکردنی پۆرتفۆلیۆی مافی داهێنانەکانیانەوە.
شەش پایەکەی ستراتیژیەتی ESG ی جیهانی ئێل جی کە نەهێشتنی دەردرانی کاربۆن و ئابوری دوبارەسازی و بەرهەمی ژینگە دۆست و زنجیرەی دابینکردنی بەردەوامیپێدراو و کەلتوری گشتگیری ڕێکخراوەیی و بەرهەم بۆ هەمووانە، هاوشانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە. ئێل جی کاردەکات بۆ نەهێشتنی دەردرانی کاربۆن بە کەمکردنەوەی دەردراوەکانی لە کارگەکانیدا لەڕێی ڕێکاریەکانی وەکو باڵەخانەی کارا و وزەی نوێبۆوە و بەکارەباییکردنی گوازەرەوەکانی و پرۆژەی نەهێشتنی کاربۆن. هەوڵەکانی ئێڵ جی بۆ کەشوهەوا جەختیش دەکاتەوە سەر کەمکردنەوەی کاریگەری لەسەر ژینگە لە بەرهەمەکانیدا لە تەواوی سوڕی بەرهەمەکەدا هەر لە دیزاین و دروستکردنەوە تا پێچانەوە و گواستەوەوە بۆ فڕێدان.
بۆ داگرتنی راپۆرتەکە و بینینی تەواوی لیستی ١٠٠ کۆمپانیا یەکەمەکە و زانیاری زیاتر لەسەر شێوازی کاری راپۆرتەکە لەسەر بەنەخشەکردنی مافەکانی داهێنان بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو، سەردانی ئەم لینکە بکە: www.lge360.com
# # #
دەرباری کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
ئێڵ جی کۆمپانیایەکی داهێنەری جیهانیە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانیدا، لە زۆرینەی ولاتاندا هەیە و زیاتر لە ٧٤ هەزار فەرمانبەری هەیە لە جیهاندا. ئێڵ جی لە چوار کۆمپانیا پێكهاتووە: ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ، ئێڵ جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردن، ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل، ئێڵ جی بۆ بازرگانی، هەموویان پێکەوە بڕی ٨٠ تریلیۆن یەنی کۆریای باشوریان داهات بووە لە سالی ٢٠٢٢ دا. ئێڵ جی پێشەنگی جیهانیە لە بەرهەمی بازرگانیدا هەر لە تەلەڤیزۆن و ئامێری ناوماڵەوە تا ئامێری هەواگۆڕ و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئەلیکترۆنی و ئامێری هەرەنایابی LG SIGNATURE و براندەکانی LG ThinQ کە هەموویان ناسراون لە جیهاندا، بۆ نوێترین زانیاری سەردانی ئەم لینکە https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media
زۆرترین سەردان
1
راستەوخۆ.. یادی شەهید سەردەشت عوسمان دەکرێتەوە
2
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
3
مێژووی شەڕو ناکۆکی 25 ساڵی ڕابردوی نێوان پاکستان و هیندستان
4
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
5
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
زیاتر بخوێنەرەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پشتیوانی دەکات لە هەڵمەتی "بەدەستی خۆت لێی بکەوە" لە کێڵگەی شاڵا بۆ کشتوکاڵی ئەندامی، لە بۆنەی ڕۆژی زەویدا
ئێڵ جی براندی فلیمی LESS ARTIFICIAL, MORE HUMAN بڵاو دەکاتەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی چەندان بەرهەمی ڕوونمای گەورە دابین دەکات بۆ یانەی بۆستن (BOSTON RED SOX BALLPARK)
بەرهەمە کاراکانی HVAC ی ئێڵ جی هەڵبژێردراون بۆ کۆمەڵە ئامێری لۆجیستی گەورە لە سەنگاپورە
ڕوونمای ئۆلیدی ئێڵ جی ٢٠٢٥ بڕوانامەی ژینگە دۆستی پێدرا بۆ دیزاینە ژینگە دۆستەکەی و کاربۆنە دەردراوە کەمکراوەکەی
کۆمپانیای ئێڵ جی هاوبەشێتی دەکات لەگەڵ کۆمپانیای کیا بۆ نمایشکردنی بەرهەمی بواری جوڵەی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine