فەراهەمکردنی ئامێرە کارەباییەکان بۆ هەمووان: پاکێچی UP ی جیهانیی ئێڵ جی

2023-10-26
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

لەم زنجیرەیەی (لەسەر کار) دا، ئێمە تەماشای پەرەپێدانی پاکێچی UP ی جیهانی دەکەین بۆ زانینی ئەوەی چۆن داهێنانی لەخۆگری ئێل جی وادەکات ئامێرە کارەباییەکان بۆ هەمووان بێت و بە ئاسانی بەکاری بێنن. 
 
بیهێنە پێچاوت هەموو کەسێ بەبێ گوێدانە توانا جەستەییەکانیان و تەمەن و رەگەزیان، بتوانن بە ئاسانی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵیان بەکاربێنن. پاکێچی UP ی جیهانیی ئێڵ جی کە لە بۆنەی IFA نمایشکرا لەم ساڵدا ئەم خەونە دەکاتە ڕاستی، ئامێری تایبەتی و ئەکسسواری داهێنەرانەی ئامێری ناوماڵی نمایش کرد کە وادەکات دیزاینی جیهانی گونجاوتر بێت بۆ ئەوەی بەکارهێنان و پێڕاگەیشتنیان باشتر و ئاسانتر بکات. 


 
بۆ پەرەپێدانی پاکێجی UP ی جیهانی، کە دەستپێشخەریەکە وەکو بەشێكی ستراتیژیەتی بەڕێوەبردنی حوکمرانی وکۆمەڵایەتی و ژینگەیی (ESG) ی ئێڵ جی پێکهاتووە، ئێل جی چەند تیمێکی پێکەوە کۆکردەوە بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن لە نزیکەوە بۆ دروستکردنی ئەو چارەسەرانەی کە دروشمی "دیزاین بۆ هەمووان" لە خۆ دەگرن. بەردەوام بە لە خوێندنەوە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن ئەم پاکێجی UP ی جیهانیە ناوازەیە هاتۆتە بوون. 


 
گەشتەکەمان لەوەوە دەستی پێکرد کاتێك دیزاینەران و پەرەپێدەرانی بەرهەمەکانی ئێڵ جی کۆبونەوە لەگەڵ چەندان بەکارهێنەردا کە پاشخانی جیاوازیان هەبوو، بەوانەشی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن. بۆچوونی ئەم دانیشتنە بەنرخانە پێویستبوونێکی گەورەی خستە بەرچاو بۆ ئامێری ئەکسسوار و تایبەت جیاواز لە لەزگەی نابینایان کە ئێڵ جی پێشتر بڵاویکردبۆوە، بۆ ئەوەی هەموو کەسێك بتوانێت ئامێرە کارەباییەکان بە ئاسانی بەکاربێنن. 


 
 (لە چەپەوە بۆ راست) ها یەنگ-سوو، سەرۆکی بەشی تاقیگەی دیزاینی نوێی H&A، پارک سی-را، تایبەتمەند لە تیمی پلاندانان بۆ داهێنانی ئەزموونی بەکارهێنەری H&A، لی جای-کول، تایبەتمەندی باڵا لە تیمی ستراتیژی CSO ESG ی ئێل جی

ها یەنگ-سوو، سەرۆکی بەشی تاقیگەی دیزاینی نوێی H&A وتی "ئێمە ویستمان پاکێجێك پەرەپێبدەین کە چارەسەری کردارەکی تێدابێت بۆ باشترکردنی ئاسانکاری بەکارهێنان بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ئێل جی بەبێ پێویست بوون بە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە خودی ئامێرەکاندا یان کڕینی ئامێری کارەبایی نوێ."
تیمی ئەم پرۆژەیە کاری شیکاری و لێکدانەوەیان بۆ بۆچوونەکانی ناو کۆبونەوەکان کرد، ئامێرە سەرەتاییە نمونەییەکان بە کاغەز و تەختە دروستکران، پاشان بە چاپکاری سێ دووریی کرانە پلاستیک، بۆ ئەوەی ئەندامانی تیمەکە باشتر تێبگەن لەو دیزاینەی جیاوازە لەو دیزاینانەی پێی ئاشنان. 
لەکاتی پەرەپێدانی هەر یەک لە پاکێجەکانی UP ی جیهانیدا، ئێڵ جی جەختی کردەوە سەر سێ لایەنی دیزاین: کردارەکی، جوانی، سەلامەتی. کردارەکی و سەلامەتی لەپێشینە بوون بەڵام ئێل جی بیریشی لە رەنگ و شێوەکان دەکردەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی پارچە و ئەکسسوارەکان بە جوانی و ڕێکی یەکبگرن لەگەڵ هەموو ئامێرە کارەباییە پەیوەندیدارەکاندا. 


 
پارک سی-را، تایبەتمەند لە تیمی پلاندانان بۆ داهێنانی ئەزموونی بەکارهێنەری H&A وتی "هێزی پرۆژەکە لە جەختی بنەڕەتی ئێمەدایە کە کردبوومانەوە سەر دیزاینەکە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی چەند بەرهەمێك کە نەک تەنها کردارەکی و ئاسانکار بوون، بەڵکو جوانیش بوون. گرتنەبەری ئەم ڕێچکەیە وایکرد ئێمە بتوانین پێویستیە هەمەچەشنەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەسانی تریش پڕبکەینەوە و ئاستێك لە داهێنان بەدەست بێنین کە نەدەکرا بێتە دەست ئەگەر تەنها جەختمان لە لایەنی سەلامەتی و کردارەکی بکردایەوە"


 
چەکمەجەی جوڵاو نمونەیەکی باڵای پاکێجی UP ی جیهانیە کە دیزاینەران تیایدا جەختیان لە سەلامەتی بەکارهێنەران دەکردەوە، بەتایبەت ئەوانەی جوڵەیان سنوردارە. چەکمەجەی جوڵاو کە بۆ فرن و مایکرۆوەیڤی ئێل جی دروستکراوە دڵنیایی دەدات لەسەلامەتی باشتری بەکارهێنەران ئەمەش بە یارمەتیدان لە کەمکردنەوەی مەترسی پێکان لەکاتی دەرهێنانی خواردنی گەرم لە مایکرۆوەیڤەکەدا. 
لی جای-کول، تایبەتمەندی باڵا لە تیمی ستراتیژی CSO ESG ی ئێل جی وتی "بەهۆی تەمەنی درێژی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵەوە، ئەم پاکێجە چارەسەرێکی بەسوود فەراهەم دەکات بۆ ئەو ئامێرانەی پێشتر کڕدراون و بۆ ئامێرە نوێیەکانیش. ئێمە باوەرمان وایە لێرەدا دەرفەتێك هەیە بۆ پەرەپێدانی بەردەوام و باشترکردن لەڕێی بۆچوونی بەکارهێنەران و خەمڵاندنی ئاسانکاریەوە."
لەگەڵ نمایشکردنی پاکێجی UP ی جیهانیدا لە بۆنەی IFA دا، کۆمپانیای ئێڵ جی بە چالاکانە پاکێجی تری نوێ پەرەپێدەدات و تاقیدەکاتەوە کە بە ئاسانی یەکبگرێت لەگەڵ چەندان بەرهەمدا. ئامانجی سەرەکی ئێڵ جی دابینکردنی ڕێگەیەکی ئاسان و ئەزموونێکی لەبیرنەکراوە بۆ خاوەنی ئامێرەکانی ئێلجی تا دڵنیایی هەبێت لە ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان. 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com