هەر لە تەلەڤیزۆنی ئۆلیدەوە بۆ بابەتە دەنگ و رەنگیەکانی webOS، کۆمپانیای ئێڵ جی زۆرترین بڕی خەڵاتی پێبەخشرا لە مێژوودا کە ٣٣ دانەیە، لەگەڵ دوو خەڵاتی باشترین داهێنان
سیئۆل، 28.11.2023 - کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی چەندان خەڵاتی پێبەخشرا بۆ داهێنانی تەکنۆلۆژی و نایابیتی دیزاین لە نوێترین بەرهەمەکانی شێوازی ژیاندا، کە زیاترە لە ٣٠ خەڵاتی بۆنەی CES® بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ و کارسازی، لەگەڵ دوو خەڵاتی باشترین داهێنان بۆ تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلید.
بۆنەی CES هەموو ساڵێك لەلایەن دەستەی تەکنۆلۆژی بەکارهێنانەوە بەڕێوەدەچێت کە گەورەترین بۆنەیە لە جیهاندا بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانی، بەرنامەی خەڵاتی داهێنانی CES بەرهەمە داهێنەرەکان و خزمەتگوزاریەکان لە چەندان پۆلینی تەکنۆلۆژی و ئامێریەوە خەڵات دەکات.
لە کۆی ئەو ٣٣ خەڵاتی داهێنانی CES ە کە ئێڵ جی لە بۆنەی CES ٢٠٢٤ دا وەریگرتووە، ١٥ خەڵاتیان بۆ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی بووە، ١٢ خەلات بۆ تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ئێل جی بووە، کە دوانزەهەمین ساڵە لەدوای یەك کە ئەم تەلەڤیزۆنە پێشکەوتووەی ئێڵ جی خەڵاتی داهێنانی CES وەربگرێت. وەکو پێشەنگ و داهێنەری یەکەمینی تەلەڤیزۆنی ئۆلید، ئێڵ جی داهێنانی تەلەڤیزۆنی ئاست بەرزی ساڵ لە دوای ساڵ بەرەوپێشتر بردووە. ئەمساڵ ئێل جی چەندان جۆری تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی نمایش کردووە هەر لە قەبارە ٤٢ ئینچەوە تا ٩٧ ئینچ، هەروەها ئۆلیدی داهێنەر و نایاب بە شێوازی تایبەتیەوە. تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ئێل جی لەلایەن هەموو بەکارهێنەرێکی جیهانەوە بە نایاب دادەنرێت بۆ ئاست بەرزیی وێنە و رەنگی نایاب و رەش و سێبەری قوڵ و دروست.
لەنێو داهێنانە نوێیەکانی ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵی ئێل جیدا، LG Soundbars و LG XBOOM بڵندگۆی دەستی و تەلەڤیزۆنی زیرەک و LG Smart TV بەرنامەکانی webOS خەلاتیان وەرگرت. بەرهەمە کارەباییەکانی ناوماڵی ئێل جی تایبەت (LG SIGNATURE) جلشۆر و جلوشککار خەلاتیان وەرگرت. بەرهەمەکانی کارسازی ئێل جی LG UltraGear مۆنیتەری یاری ڤیدۆیی و , LG SMART مۆنیتەری و LG gram Laptops لاپتۆپی کێش سووک و LG CLOi ServeBotخەڵات کران.
لیستی تەواوی ئامێرە خەلاتکراوەکان و وردەکاریەکانی وەرگرانی خەلاتی داهێنانی CES ٢٠٢٤ لە بۆنەی CES ٢٠٢٤ دا لە ٧ کانونی دووهەمی ٢٠٢٤ دا بلاو دەکرێنەوە.
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٢ دا زیاتر لە بڕی ٨٠ تریلیۆن وەنی کۆریای باشور (زیاتر لە ٦١ ملیار دۆلاری ئەمریکی) فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
وردەکاریەکانی بەشی راگەیاندن:
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی. کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media
ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com