[لەناو جوڵەوە] هابی دەرەوەی وڵاتی تەکنۆلۆژیای جوڵەی ئێڵ جی

2023-12-15
15.12.2023

کۆمپانیا جیهانیە گەورەکان دووپاتی گرنگی هەبوون و کۆنترۆلکردنی تەکنۆلۆژیای تایبەت بە خود دەکەنەوە، پێشەنگەکان جەخت دەکەنەوە سەر ئەوەی چۆن ئەم تەکنۆلۆژیا رەسەن و تایبەتیە جیاکارەوەی سەرەکیی سەرکەوتن و بناغەی لەخۆگرتنی داهێنانە بۆ چەندان بوار کە هێشتا کەسانی تر دەستیان پێی نەگەشتووە. لەبەر ئەمەیە وادیارە کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێڵ جی ویلیام چۆ زۆر جار دەڵێت "بەدەستخستن و پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای تایبەت بە خود زۆر گرنگە بۆ قوتاربوون و پێشەنگ بوون"
 
هەمان شت جێبەجێ دەبێت بەسەر کارسازی جوڵەدا. لەگەل پێشکەوتنی ئۆتۆمبیل و بوونیان بە کۆمپیوتەر لەسەر تایە، یەکخستنی تەکنۆلۆژیای هەرە پێشکەوتووی وەکو خودشۆفێری و داتای گەورە و زیرەکی دەستکرد و کاری کۆمپیوتەری لەسێرڤەردا [کلاود] و ٥جی داهاتووی ئۆتۆمبیل بەرەو پێش دەبەن. لەگەڵ پێشبینیکردنی گۆڕانکاریە دروستبووەکان، کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل بەردەوام لە هەوڵدا بووە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بۆ پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای جوڵەی تایبەت بە خۆی کە دامەزراندنی سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان لە دەرەوەی کۆریای باشور لەخۆ دەگرێت. 
بۆ تێگەشتنێکی باشتر لەوەی ئەم سەنتەرانە چین و چی دەکەن، لە نزیکەوە دەروانینە سەنتەرەکانی LG Soft India (LGSI)  لە هیندستان و LG Electronics Development Vietnam (LGEDV) لە ڤێتنام .
 




لێکۆڵەرانی بارەگای ئێڵ جی و هیندستان هەماهەنگی دەکەن لە بەنگالورو لە هیندستان
LGSI لە بەنگالوروە لە هیندستان، گەورەترین سەنتەری لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی ئێل جیە لە دەرەوەی کۆریای باشور و هاوبەشێکی سەرەکی کۆمپانیای ئێل جیە بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل لە پەرەپێدانی سۆفتوێری زانیاری و کاتبەسەربردن لەناو ئۆتۆمبیلدا بە ئاماژەدەرەکانی تری ئۆتۆمبیل و ڕێگەدۆزی دەنگ و رەنگ و گێچەکان و رووکاری زانیاری ناوەندی و سیستەمی پێشکەوتووی یاریدەدەری شۆفێریشەوە. ئەم سەنتەرە بەردەوام کۆبوونەوە دەکات لەگەڵ بارەگای سەرەکی ئێڵ جی لە سیئۆل لە کۆریای باشوردا بۆ پێداچوونەوە بە بەرنامە و سەرکەوتنەکان و هەوڵەکانی تری پەرەپێدانی چارەسەری پێشکەوتوو بۆ OEM ی جیهانی بەناوبانگی ئۆتۆمبیل.


 
LGSI وۆرکشۆپی بەردەوام دەکات لەگەڵ OEM ەکاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەوداکانی کار و پشکنینی پرۆسەی پەرەپێدان و پێداچوونەوە بە ئەنجامە پشتراستکراوەکان و جۆرایەتی کارە ئەندازیاریەکان. تێکەڵکردنی ئەم جۆرە کردانە یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی توانستەکانی ستاف نەک تەنها لەسەر ئاستی سەنتەری لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بەڵکو لە بارەگای سەرەکی ئێل جیشدا کە دەبێتە باشترکردنی جۆرایەتی چارەسەرەکانی کۆمپانیا بۆ جوڵە. ئەزموونی چڕی پەرەپێدانی سەنتەرەکە رۆڵێکی گەورەی هەیە لە بەرەوپێشبردنی کارسازیەکانی تری وەکو کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ و سەکۆی  webOS و زیرەکی دەستکرد. 
 


لێکۆڵەرانی بارەگای سەرەکی ئێل جی و LGEDV  هەماهەنگی دەکەن لە هانۆی لە ڤێتنام.
LGEDV کە نوسینگەی هەیە لە هانۆی و دانانگ لە ڤێتنام سەنتەرێکی تری گەورە و سەرەکیی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانە لە دەرەوەی کۆریای باشور کە لە نزیکەوە لەگەڵ کۆمپانیای ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل کاردەکات. ئەم سەنتەرە بەرپرسە لە پەرەپێدان و پشتراستکردنەوەی بەرهەمە سەرەکیەکانی ئێل جی. ئەندازیارانی LGEDV ناسراون بەوەی شارەزاییەکی زۆریان هەیە لە پەرەپێدان و بەجۆشن بۆ زیاتر خود باشترکردن. ئەم ئەندازیارانە شانازی بە ئەزموونی زۆریانەوە دەکەن لە پەرەپێدان و تەواوی لایەنەکانی ئەندازیاری سۆفتوێر و بەرێوەبردنی پرۆژە و دلنیایی جۆری و بەرێوەبردنی جۆرایەتی کۆد. 


 
گرنگی سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی ئێڵ جی لە دەرەوەی کۆریای باشور لەم سالانەی دواییدا زیادی کردووە لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو ئۆتۆمبیلانەی سۆفتوێریان باشترکراوە. جیاواز لە ئەو ئۆتۆمبیلە ئاساییانەی بە زۆری پشت دەبەستن بە پارچە میکانیکیەکان، ئۆتۆمبیلە سەردەمیەکانی ئێستا ئەو پارچانە بەکاردێنن کە سۆفتوێریان تێدایە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە گەورەکان و دۆخەکان لەرووی جیاوازی و جۆرایەتی و سەلامەتی و پشت پێبەستراوێتی و تەنانەت کاتبەسەربردنیشەوە. 
لەم هەلومەرجانەدا، پێویستە شتەکان لە چەندین گۆشەنیگای جیاوازەوە ببینرێن و گفتوگۆیان لەسەر بکرێت بنەما لەسەر ئەزموونە جیاوازەکان بۆ ئەوەی تەکنۆلۆژیای رەسەن دروست بکرێت، لەبەر ئەمەیە ئێل جی هەوڵی کۆکردنەوەی کەسانی بەتوانا و لێهاتوو دەدات لە تەواوی جیهاندا. ئێل جی بەردەوام دەبێت لەگەشتەکەیدا لەگەڵ ئەندازیارانی ئەزموون جیاواز و پاشخان جیاوازەوە بۆ پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەر بۆ دابینکردنی ئەزموونی لەبیرنەکراوی جوڵە. 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com