کوڕانی تاڵەبانی چۆن ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا؟

2023-12-24
ئاکام عەلی

هاوسەرگیری دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە لەئەنجامی گرێبەستی نێوان دووکەسدا درووست دەبێت، سیاسیەکانیش وەک هەرتاکێکی تری کۆمەڵگا دەچنە پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە.
گەرچی سیاسیەکانی وڵاتان لەبارەی هاوسەرگیرییانەوە زۆر شت وتراوە بەڵام ژیانی خێزانی بەشێک لەسیاسیەکانی کورد تائێستا بەنادیاری ماوەتەوەو کەمترین شت لەسەر چۆنیەتی هاوسەرگیریان وتراوە.

کوڕانی تاڵەبانی جیاوازتر لەسیاسیەکانی تر هاوسەرەکانیان ناسراون و لەکایەی ڕێکخراوەیدا کاردەکەن، ئەوەی لێرە مەبەستمانە چۆنیەتی هاوسەرگیری هەردوو کوڕەکەی تاڵەبانییە، بۆئەمەش باشرین سەرچاوە بۆزانینی چۆنیەتی هاوسەرگیرییان جەلال تاڵەبانی باوکیانەو ئەویش لەدیداری تەمەن ئاوا باسی هاوسەگیری هەردووکیان دەکات.

" لەڕاستیدا هەردووکیان پرسە خەسوانەیان پێکردم، ڕۆژێک باڤڵ هات گوتی کاکە "پێم دەڵێ کاکە" بابچینە ژوورێک ئیشێکی تایبەتم پێتە، منیش وتم ژووی بۆچیە، وەرە دانیشە، وتی ئاخر ئیشەکە تایبەتە، منیش گوتم ڕۆڵە بەتەمای ئینقیلابی، وتی نا، وتم ئەی ئیشی تایبەت چییە؟ وەرە دانیشە کەدانیشت وتی ئەمەوێ ژن بهێنم، گوتم ئەی پیرۆزت بێت، وتی ئەوەی ئەمەوێ بیهێنم کوردە، گوتم باشتر، گوتی لاڤەیە، گوتم وەڵا کەیفی خۆتە، تۆ بۆخۆت ژن ئەهێنی، بەڵام دەزانم کچی مەلا بەختیارەو پێمخۆشە، لەڕاستیدا باڤڵ ئەوەندە پرسی پێکردووم"

مام جەلال، لە کتێبی دیداری تەمەن دا، دەربارەی ژنهێنانی قوباد تاڵەبانی کوڕیشی دەڵێت:"  قوبادیش لەمێژبوو حەزی لەکچێک کردبوو، ئەویش هەرئەوەندە پرسی پێکردم وتی کاکە بیهنێم، وتم کەیفی خۆتە، ئەوە شتێکە بەندە بەژیانی تایبەتی خۆتەوە،.من لاریم نییە ئەگەر خۆت پێت باشە پیرۆزت بێت".