کۆمپانیای ئێل جی نوێترین تەلەڤیزۆنی ئۆلید ئیڤۆ ی نمایش کرد لە بۆنەی داهێنان و پەرەپێداندا

2024-01-11
تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی ٢٠٢٤ ئۆلید ئەزموونی بەکارهێنەر بۆ بینینی بەچێژ باشتر دەکات چونکە پرۆسێسەرەکەی ٤ هێندە بەهێزترە بۆ پەخشکردنی دەنگ و رەنگ و توانای دەستکاریکردنی دلخوازانە. 

سیئۆل، ١١ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێل جی نوێترین زنجیرە تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ٢٠٢٤ی بڵاوکردەوە، ئەم تەلەڤیزۆنە ئەزموونی کاتبەسەربردنی ناوماڵ دەباتە ئاستێکی بەرزتر. ئەم تەلەڤیزۆنە نوێیانە نوێترین پرۆسێسەری زیرەکی دەستکردی کۆمپانیاکەی لەسەرە کە چوارهێندە بەهێزترە، ئەم پرۆسێسەرە وادەکات تەلەڤیزۆنی ئۆلید ئەزموونی نایاب و شێوە راستەقینەی دەنگ و رەنگ بداتە بەکارهێنەر. 

دیدی "پەیوەست بە تۆوە، کراوە بۆ هەمووان" ی ئێل جی ڕێچکەیەکە دانراوە لەسەر کڕیار، ئامانجی کۆمپانیاکەیە بۆ دروستکردنی ئەزموونی دڵخوازی بەکارهێنەر بۆ هەموو ستایلێکی ژیان بە کۆمەڵە بەرهەمێکەوە بۆ هەمووان. بەم بۆنەیەوە سەکۆی تەلەڤیزۆنی webOS ی زیرەک چەندان بەرهەم و خزمەتگوزاری دابین دەکات کە تایبەتمەندی فراوانکراوی سیستەمەکانی پەیوەندیگرتن و سەکۆیەکی کاتبەسەربردن و دەنگ و رەنگ بۆ دابین کردنی باشترین ئەزموونی تەلەڤیزۆنی بۆ هەمووان. 

کۆمپانیای ئێڵ جی زنجیرەیەک تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی زیادکراو بە تایبەتمەندی نمایشکرد بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کە پرۆسێسەری زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی لەسەرە و لەلایەن ئێڵ جیەوە پەرەیپێدراوە، بە تایبەتی بۆ تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکان. تەلەڤیزۆنەکانی LG SIGNATURE OLED M4  و  LG OLED G4بە تایبەتی سازکراون بە پرۆسێسەری زیرەکی دەستکردی α (Alpha) 11 کە بە شێوەیەکی باشتر جۆرایەتی وێنە و دەنگ پرۆسێس دەکات. ئەمەش وادەکات سەدا ٧٠ ی ئەدای وێنە و دەنگەکان باشتر ببێت و سەدا ٣٠ ی خێرایی پرۆسێسەرەکە زیاتر بێت بەراورد بە تەلەڤیزۆنەکانی پێش خۆی. 

نوێترین تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلیدی ئێل جی شیکاریەکی پرۆسێسی وێنەی زیرەکی دەستکردی لەسەرە کار لەسەر پیکسل دەکات بۆ ئەوەی تەن و بابەتە پیشاندراوەکانی سەر تەلەڤیزۆنەکە بە ڕێکوپێکی دەربکەون و پاشخانەکەی لێڵ نەکات. ئەزموونی بینینی ئەم تەلەڤیزۆنە لەسەر بڕیارەکانی زیرەکی دەستکردەکە باشتر دەکات. هەروەها ئەم پرۆسێسەرە تایبەتە رەنگەکان و سێبەرە زۆر دووبارەکان باشتر دەکات کە فیلمسازەکان و دروستکارانی دەنگ و رەنگەکان بۆ گەیاندنی پەیامە سۆزداریەکان بەکارهێناوە وەکو خۆی بگات. 
Dynamic Tone Mapping Pro وێنەکان دابەش دەکات بەسەر پارچە و رووناکی و سێبەردا و شیکاریان دەکات لەو دیمەنەوەی رووناکی دەردەکەوێت، وادەکات وێنەکان زیاتر بە سێ دووری دەربکەون. 

ئەم لایەنانە هەمووی لە تەلەڤیزۆنی LG SIGNATURE OLED M4 دا هەن، کە تەلەڤیزۆنێکی بێ وایەری ئۆلیدە. ئێستا بە قەبارەی روونمای ٦٥ ئینچ بەردەستە و ئەم قەبارەیە وادەکات بژاردەی قەبارەی پیشاندانەکان زیاتر بەردەست بن. قەبارە ٦٥ ئینچ و ٩٧ ئینچی زەبەلاح وادەکەن گۆشەی بینین فراوانتر و بێ سەرلێتێكچوون بێت و ئاسانبین بێت. Zero Connect Box ی بێ وایەری داهێنەر وادەکات هیچ وایەرێك پێویست نەبێت. M4 ی ئۆلید یەکەم تەلەڤیزۆنی جیهانە کە پەخشی دەنگ و رەنگی تا روونی 4K 144Hz بە بێ وایەر دابین دەکات، ئەمەش ئەدای ئۆلیدی باڵا بە وردەکاری زۆر وردەوە و هەستێکی بینینی شێوە راستەقینە ببەخشێت. 

پارک هیۆنگ-سی، سەرۆکی کۆمپانیای ئێل جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ، وتی "ئێل جی بەردەوامە لە دروستکردنی تەلەڤیزۆنی ئاست بەرزی ئۆلید و QNED بۆ بەردەوامبوونی باڵادەستبوونەکەی لە بازاری تەلەڤیزۆنە ئاست بەرزەکاندا، بەڵێن دەدات باشترین ئەزموونی بەکارهێنەر دابین بکات لەڕێی کۆمەڵە بژاردەیەكی دەنگ و رەنگ و خزمەتگوزاری بەردست لەسەر سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنە زیرەکەکان."

لەپاڵ پێشکەشکردنی وێنەیەکی ئاست بەرزدا، تایبەتمەندی AI Sound Pro دەنگێکی بێ خەوش و پڕ دابین دەکات لەڕێی بڵندگۆکانی ناو تەلەڤیزۆنەکەوە بە قەبارەی 11.1.2 بۆ دەنگی چواردەورینە بۆ مەودای ژینگەی بینینەکە. تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکرد بە شێوەیەکی کارا دەنگەکان لە مۆسیقاکان جیادەکاتەوە بۆ باشترکردنی قسەکردن لە مۆسیقا و وادەکات دەنگەکان بە شێوەیەکی سروشتی وا هەستبکرێت لە ناوەراستی روونماکەوە پەخش ببێت. 

نوێترین مۆدێلەکانی تەلەڤیزۆنی ئۆلید ئیڤۆ ی ئێل جی هێندەی تر جۆرایەتی رەنگ و وێنەکان باشتر دەکەن و بڕوانامەی (VESA) ClearMR ی لەلایەن دەستەی ستانداردی ئەلیکترۆنیەوە وەرگرتووە1. 

ناوبانگی تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ئێڵ جی وەکو باشترین تەلەڤیزۆن بۆ یاریکردن نوێترین مۆدێلەکانی چەندان تایبەتمەندی یاریکردن لەخۆ دەگرێت، وەکو رێژەی نوێبوونەوەی وێنەکان 4K 144Hz 2 و تایبەتمەندی HDMI 2.1. ئەم تەلەڤیزۆنە پێشکەوتوانە تایبەتمەندی باشترکردنی یارییان تێدایە تا یاریکارانی ئەلیکترۆنی بە ئاسانی بتوانن ڕێکخستنە دانراوەکانی روونماکانیان بگۆرن بۆ یاریە جیاوازەکان، ئەم تەلەڤیزۆنانە دەگونجێنرێن لەگەڵ  NVIDIA G-SYNC®  و AMD FreeSyncی تێدایە بۆ نەهێشتنی هیچ دابڕانێكی پەخشەکە بۆ بەردەوامبوونی ئەزموونی بینین و شێوە راستەقینە بۆ یاریکاران. 

ئێل جی ئەزموونی کاتبەربردنی ناوماڵ باشتر دەکات لەڕێی چەند تایبەتمەندیەکەوە بۆ گونجاندنی دلخوازی بەکارهێنەر. نوێترین وەشانی webOS وادەکات بەکارهێنەران بتوانن تا ١٠ پرۆفایل دروست بکەن بەپێی ئەزموونی دلخوازی خۆیان. نوێترین تەلەڤیزۆنی زیرەکی ئێل جی دەتوانێت دەنگی بەکارهێنەران بناسێتەوە بنەما لەسەر پرۆفایلەکانیان و دابین کردنی پێشنیاری دلخواز لەڕیی لێکدانەوەی حەزی بەکارهێنەر ئەمەش لە مێژووی بەکارهێنانەکانەوە. 

بنەما لەسەر پرۆفایلی تاکەکان، بەکارهێنەر دەتوانێت روونمای ناو ماڵەکەی بگونجێنێت، ئەمەش لە نوێترین وەشانی سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنە زیرەکەکاندا هەیە، بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانترین شێوە ڕێكخستنی دڵخوازی خۆی ئەنجام بدات. ئەمە وادەکات بە ئاسانی خزمەتگوزاری و دەنگ و رەنگی دلخوازی خۆیان ببینن و سوودمەند ببن لە Picture Wizard کە خزمەتگوزاریەکە وادەکات بەکارهێنەر بتوانێت جۆرایەتی وێنەکان بەپێی حەزی خۆیان بگۆڕن. ئەمە وادەکات بەکارهێنەر ئەزموونی دەنگ و رەنگێکی بێ خەوش تر و گونجاوتر لەگەڵ حەزی خۆیان بکات. روونمای تەلەڤیزۆنەکە ئاسانکارە و مێژووی بینینی خۆیان ببینن، واتە بە ئاسانی دەتوانن دەستیان بگاتە زانیاریەکانی بەکارهێنانی خۆیان لە بابەتەکانی دەنگ و رەنگ و بەرنامەکانیان. 

بە بەرنامەی webOS Re:New3 ئێڵ جی نوێترین تازەکردنەوەی webOS پێشکەش دەکات بە تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێل جی تا بتوانن نوێترین ئەزموونی تەلەڤیزۆن بکەن بۆ ماوەی پێنج ساڵی دواتر. ئەم تازەکردنەوەیە بۆ تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلید ٢٠٢٢ و مۆدیلەکانی QNED Mini LED 8K دەبێت. لە داهاتووشدا بۆ بەرهەمە تەلەڤیزۆنیەکانی ئێل جی لە جیهاندا بەردەست دەبێت. ئەمە وادەکات بەکارهێنەران کە تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی دەکرن سوودمەند ببن لە ئەزموونی نایابی تایبەتمەندیەکان بەهۆی تازەکردنەوەی webOS کە پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت. 
ئێڵ جی پابەندە بە پێشکەشکردنی باشترین ئەزموونی بەکارهێنەر بۆ هەمووان لەڕێی باشترکردنی بەردەستبوونی بەرهەمەکانی و ئاسانکاری پەخش لە چەند ئامێرێکدا. تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێل جی ٢٠٢٤ کە نوێترین webOS لەسەر دەتوانێت پەیوەست ببێت بەو ئامێرە زیرەکانەی ناوماڵەوە کە پشتگیری لە Matter دەکەن، کە ستانداردی جیهانیە بۆ پێکەوە کارکردنی ئامێرە زیرەکەکانی ناوماڵی IoT. نوێترین تەلەڤیزۆنی ئێل جی پشتیگیری دەکات لە Apple AirPlay  و  Google Chromecastلەناو تەلەڤیزۆنەکاندا بوونی هەیە تا پێکەوەبەستنی ئامێرەکان باشتر بێت و وابکات بەکارهێنەران بە ئاسانی شتەکانی ناو ئامێرەکانیان پەخش بکەنە سەر روونما گەورەکانی تەلەڤیزۆن و لە ناوماڵەکانی خۆیاندا چێژ ببینن. 

بۆ ئەزموونێکی دەوڵەمەند و چڕوپڕی کاتبەسەربردنی ناوماڵ، تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ئێل جی و QNED4 بە ئاسانی پەیوەست دەبن بە بلندگۆکانی ئێڵ جیەوە لەڕێی ئامێری WOWCAST کە لەناو تەلەڤیزۆنەکاندا هەیە، بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی دەنگیی بێ خەوش و بێ وایەر. WOW Orchestra دەنگێکی سێ دووری دروست دەکات و لەگەڵ بلندگۆکانی ناو تەلەڤیزۆنەکان و بلندگۆی ئێل جی پێکەوە بە هاوئاوازی کاردەکەن بۆ دابینکردنی سیستەمێکی یەکخراوی دەنگی. 

بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر، تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی چەندان تایبەتمەندی کارئاسانی دابین کردووە لەناو Quick Card’s Accessibility دا. ئەمە واتە هەموو کەسێك بە ئاسانی دەتوانێت لەسەر روونما سەرەکیەکە تایبەتمەندی دلخوازی خۆیان هەلبژێرن، بە خزمەتگوزاریە بەسوودەکانیشەوە کە دیزاین کراون بۆ پشتیوانیکردن لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. هەروەها فێرکاری کۆنترۆل و خزمەتگوزاریەکانی chatbot وادەکات بەکارهێنەران لەڕێی دەنگیانەوە دەستیان بگات بە خزمەگوزاریەکان. 

سەردانیکارانی بۆنەی CES 2024 دەرفەتیان دەبێت بۆ گەران بەناو نوێترین داهێنان و دەستکەوتەکانی ئێل جی لە دروستکردنی ژیانێکی زیرەکانەدا، ئەم بۆنەیە لە ٩-١٢ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ دەبێت لە شوێنی ژمارە 16008 لە سەنتەری پێشانگەکان لە لاس ڤیگاس. بۆ ئاگاداربوون لە هەموو زانیاری و بلاوکراوەکان لەسەر بۆنەکە، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەرانە بکە www.lg.com/ces2024  و   LG Global YouTube channel
# # #
1بروانامەکان بۆ مۆدێلەکانی ئیڤۆ ئۆلیدی ٩٧ ئینچی نابن. 
2تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی ٢٠٢٤ ئۆلید لە زنجیرەکانی M4, G4  و C4 کە قەبارەکانیان تا ٨٣ ئینچە پشتیوانی دەکەن لە 4K at 144Hz
3ئاگادارکردنەوەکان نوێترین تازەکردنەوەکانیان تێدایە پێویست بە هەلبژاردنی تر ناکات، تەنها دەچێت بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە رەزامەندبوون وەریان بگرن. تکایە ئاگاداری ئەوەبە ئەم تازەکردنەوانە بۆ ئەدای پارچەکانی تەلەڤیزۆنەکە و تایبەتمەندیەکان و بەرگەگرتن نیە. 
4زنجیرەکانی M/G/C/B تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ئێل جی و مۆدێلەکانی QNED کە پشتیوانی دەکەن 120Hz لە تایبەتمەندی WOWCAST لە ناویاندا هەیە. 





دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگدا. ئێل جی ئەزموونێکی تایبەتی دەداتە بەکارهێنەرانی لەڕێی تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی براوەی خەڵاتەوە، کە لە ٢٠٢٣ دا ئاهەنگی دە ساڵەی خۆی گێڕا، تەلەڤیزۆنەکانی QNED ئێل جی سەکۆی webOS  ی تەلەڤیزۆنی زیرەکی تێدایە. هەموو ئامێرەکانی کاتبەسەربردنی ناوماڵی ئێل جی بە ئامانجی یارمەتیدانە لە دابینکردنی نایابترین ئەزموون بۆ بەکارهێنەران، هەموو ئامێرەکان وادیزاینکراون کە ژینگەدۆست بن هەر لە بەرهەمهێنانەوە تا فڕێدان. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێل جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە www.LGnewsroom.com


پەیوەندی راگەیاندن:

کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.    کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]     [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com

https://www.lge360.com/iraq_ar/monitors.html