کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لەڕێی ژووری وێنەگرتنی سەری ساڵ لە بابیلۆن مۆڵدا خۆشیەکانی ئاهەنگی سەری ساڵ دەهێنێتە بەغدا

2024-01-14
٢٠٢٤.٠١.١٤

بەغدا، عێراق- [بەرواری بڵاوکردنەوە]- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، پێشەنگی پیشەسازی ئامێری ئەلیکترۆنی لە جیهاندا، بۆ ئەم وەرزی سەری ساڵە خۆشیەکانی ئاهەنگی سەری ساڵی هێناوەتە ناوجەرگەی بەغداوە. ئێڵ جی ژوورێکی وێنەگرتنی نایابی لە بابیلۆن مۆڵدا داناوە و بە بۆنەی سەری ساڵەوە ڕازاندویەتیەوە بۆ ٢٤ تا ٣١ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەزموونێکی نایابی سەری ساڵی پێشکەشی هاوڵاتیانی بەغدا دەکات. ئەم دەستپێشخەریە کە هاوشانی پابەندبوونی ئێڵ جیە بۆ باشترکردنی ژیان و بەشداریپێکردنی کۆمەڵگە بووە بابەتی سەرەکی ئەم وەرزە. 

ئەم ژووری وێنەگرتنەی سەری ساڵ ڕازێندراوەتەوە بە دیکۆری سەری ساڵ و لۆگۆی بەناوبانگی ئێل جی، بۆتە جێی سەرەنجی سەردانیکارانی مۆلەکە. سەدان خێزان و هاوڵاتیانی جۆراوجۆر لە رەگەز و نەتەوەی جیاواز بە پەرۆشەوە وەستاون بۆ گرتنی ساتنی ئاهەنگی سەری ساڵ. ناوبانگی ئەم ژووری وێنەگرتنە لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی رەنگی داوەتەوە و چەندان کورتە ڤیدۆ و وێنەی تایبەتی لەسەر بڵاوکراوەتەوە کە هەمووی ڕۆڵی ئێل جی پیشان دەدات لە ڕازاندنەوەی بەغدا بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ. 

تایچەنگ کیم، بەڕێوەبەری گشتی ئێل جی لە عێراق، کۆمێنتی لەسەر ئەم دەستپیشخەریەدا و وتی "ئەو خۆشیەی ژووری وێنەگرتنەکەمان بۆ سەری ساڵ هێناوێتی بۆ هاوڵاتیانی بەغدا جێی خۆشحاڵیە. رەنگدانەوەی پابەندبوونی ئێڵ جیە بۆ دروستکردنی ئەزموونی نایاب بۆ کۆکردنەوە و یەکخستنی خەلکی و باشترکردنی ژیانیان بەبێ گوێدانە رەگەز و نەتەوەیان. ئەم دەستپێشخەریە نمونەیەکی باڵایە بۆ ئەوەی چۆن تەکنۆلۆژیا دەتوانێت پەیوەندی نێوان کۆمەڵگە بەهێز بکات وساتەکانی خۆشحاڵی و خۆشبەختی بەشداری پێبکات."
ژووری وێنەگرتنەکە تەنها پیشاندانی رۆحی داهێنەرانەی ئێل جی نەبوو، بەڵکو دەنگدانەوەی بەهای کۆمپانیاکە بوو بۆ پشتوانیکردن و هاندانی کۆمەڵگە. ئەم دەستپێشخەریانە پێگەی ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەهێزتر دەکات وەکو پێشەنگێك لە بازاری ئامێر ئەلیکترۆنیدا و کۆمپانیاکەی بەرپرس لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە کە پابەندە بە خۆشگوزەرانی و دڵخۆشی بۆ هەموو تاکێکی ئەو کۆمەڵگەیەی تیایەتی. 

کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەردەوامە لە گەشتەکەیدا وەکو پێشەنگی بازاری ئەلیکترۆنی، پابەندبوونی ئێل جی بە گۆڕانکاری و کاریگەری کۆمەڵایەتی ئەرێنی لەڕێی تەکنۆلۆژیاوە هێشتا لە کرۆکی ئەرکەکانی ئێل جیە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی و دەستپێشخەریەکانی لە کۆمەڵگەدا، تکایە سەردانی ماڵپەری ئێڵ جی بکە: 
www.Lge360.com


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media



------ENDS-----