٢٠٢٤.٠٢.٢١
کۆمپانیای ئێڵ جی لقی شام لە عێرا بەگەڕخستنی هەڵمەتی "باڵیۆزانی ژیانێکی باش"ی راگەیاند بۆ هاولاتیانی عێراقی، ئەم هەلمەتە دەستپێشخەریکە ماوەکەی ساڵێکە تەرخانکراوە بۆ بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەشداربوونی کۆمەڵگە لە هەموو عێراقدا.
ئەم پرۆژەیە نوێنەرایەتی بەها کرۆکیەکانی ئێڵ جی دەکات لە ژیانێکی باشدا، بە ئامانجی بەهێزکردنی ورەی بەکارهێنەر و بڵاوکردنەوەی کاریگەریی ئەرێنی دوو لایەنە. ئەم پرۆژەیە دەیەوێت کاریگەری ئەرێنی بکاتە سەر ژیانی خێزانە کەمدەرامەتەکان و وێنە و ناوبانگی ئێڵ جی باشتر بکات لە عێراقدا و ئەو پشتیوانیەی لەلایەن کۆمەڵگەوە بەدەستی هێناوە کە بۆتە سەرکەوتنی کۆمپانیای ئێڵجی، ببەخشێتەوە بە کۆمەڵگە .
تیمی "باڵیۆزان"ی ئێل جی لە عێراقدا زنجیرەیەک چالاکی لەماوەی ساڵەکەدا دەکەن کە پێکهاتووە لە ئامادەکردنی خۆراك و وۆرکشۆپی پەروەردەیی و پشتیوانیکردنی خێرخوازانی ناوخۆیی و دەستپێشخەریە ژینگەییەکان و چەندان دەستپێشخەری تر کە دەبێتە سوود بۆ زۆرینە.
لەماوەی بەگەڕخستنی ئەم هەڵمەتەدا، ئێڵ جی لقی شام لە عێراقدا هەوڵدەدات پێگەی خۆی دابمەزرێنێت وەکو کۆمپانیایەکی بەرپرس و بەشدار لەگەڵ هاوڵاتیاندا لەڕێی پێشکەشکردنی چالاکی بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی عێراق و باشتر کردنی دیدی ئەرێنی لەسەر ئێڵ جی و بنیادنانی متمانە لەگەڵ بەکارهێنەر و فەرمانبەراندا و گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگەی عێراقیدا، نەك ئەوەی کۆمپانیایەک بێت تەنها ئامێر و خزمەتگوزاری هەبێت.
ئەم پرۆژەیە لەڕیی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیاکانی ئێڵ جیەوە ئەو دەستپێشخەریانە دەکاتە پێشینە کە راستەوخۆ کاریگەری دەکەنە سەر خێزانە کەمدەرامەتەکان لە هەموو عێراقدا، هەر لە دابینکردنی پێویستیە بنەرەتیەکان و سەرچاوە پەروەردەییەکانەوە تا ڕێکخستنی چالاکی کاتبەسەربردن و بۆنە کۆمەڵگەییەکان.
شایەنی باسە ئەم هەلمەتە نوێیە فەلسەفە و بەهای ئێڵ جی بەرجەستە دەکات، ئێل جی هەمیشە پابەندبووە بە بەرجەستەکردنی واتای راستەقینەی جوانیی ژیان و گەیاندنی ئەم پەیامە بە شێوەیەکی گەنجانە و جوڵاو لەژێر ناونیشانی "داهێنانەوەی براندی ئێڵ جی". هەلمەتەکەی عێراق زیاترە وەك لەوەی تەنها بەرنامەیەکی کۆمەلایەتی بێت بەلای ئێڵ جیەوە، بەلکو پابەندبوونێکی قوڵە بە کۆمەڵگەی عێراقی و خواستێکی راستگۆیانەیە بۆ گۆرانکاری ئەرێنی لە ژیانی هاولاتیانی عێراقدا. ئێڵ جی باوەری وایە لەڕێی هەماهەنگیکردنەوە لەگەڵ کۆمەڵگەدا داهاتوویەکی گەشتر دروست دەبێت بۆ هەمووان.
/https://www.lge360.com/iraq_en
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media