کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
کولتور
لە وڵاتی بابوگینیا كارەساتێكی سرووشتی كەموێنە ڕوویدا
دەیان كەس گیانیان لەدەستدا
2024-05-25
دیبلۆماتیك
بەرەبەیانی دوێنێ، لەناوچەیەكی دوورە دەستی وڵاتی " بابوگینیای نوێ" بەهۆی نیشتنی زەوییەوە دەیانكەس گیانیان لەدەستداو نزیكەی هەزارو دوسەد خانوویش ڕۆچوونە ناو زەوی.
هێشتا تیمەكانی فریاكەوتن بەردەوام كاردەكەن بۆ دۆزینەوەی لاشەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی قوربانییەكانیش بەردەوام لە هەڵكشاندایە.
كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی دوێنێ، گوندی " كاوكالام"ی سەر بە پارێزگای " ئینجا" لە وڵاتی " بابوگینیای نوێ" ڕووبەڕووی كارەساتێكی سروشتی كەم وێنە بوویەوەو بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە لەناوچەكە دەیان كەس گیانیان لەدەستداو دەیان خانووش بە زەویدا ڕۆچوون.
" بابوا گینیای نوێ" وڵاتێكە دەكەوێتە نیوەی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی بابوا لە باشووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن لە نزیك ئیندۆنیزیاو كیشوەری ئوستورالیا، وڵاتەكە دابەشكراوە بەسەر نۆزدە پارێزگاو چوار هەرێمدا دابەشكراوەو ژمارەی دانیشتوانەكەی 10 ملیۆن كەسەو لەپاش ئوستورالیا، گەورەترین وڵاتی باشووری زەریای هێمنە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز، بە ئاماژەدان بەزانیاری پەرلەمانتاری وڵاتەكە "ئامۆس ئاكیم" دەڵێت، بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە لەناوچەكە ڕەنگە زیاتر لە 300 كەس گیانیان لە دەست دابێتو 1182 خانووش ڕۆچووبنە ناو زەوی.
ڕۆژنامەی " گاردیان"ی بەریتانی لە زاری"سەرهان ئۆكتۆبراك"، سەرۆكی نێردەی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە باشووری زەریای هێمن، بڵاوی كردووەتەوە بەپێی ژمارەی ئەو خانوانەی كە بەهۆی ڕووداوەكەوە ڕووخاوونو ڕۆچوونەتە ناو زەوی پێدەچێت ژمارەی قوربانییەكان زۆر زیاتربن.
زۆرترین سەردان
1
د.بەرهەم ساڵح گەوەرترین روداوی سیاسی دەهێنێتە سلێمانی
2
باوکی ئەتۆمی ئێران؛ ئەو پیاوەی سەدام دەیویست بەدەستی بێنێت
3
راستەوخۆ.. خاوەنی دووکانەکانی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکە وەردەگرن
4
پانۆرامای هەشت قۆناغەكەی پرۆسەی ئەنفال ... " لە ئەنفالی دۆڵی جافایەتییەوە تا ئەنفالی بادینان"
5
مەسرور بارزانی قسەدەکات
زیاتر بخوێنەرەوە
مانا سیمبولییەكان نان لە كۆمەڵگەی كوردیدا
مانگرتن و ئاکامە تەندروستییەکانی
مردنی حەوت هەزار حاجی ئابڕووی سعودیەی برد
گۆیژە لە شیعری شاعیراندا
بڕینی شاخی گۆیژە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون گڕ لە سۆشیال میدیا بەردەدات
تێگەیشتن لە پووچگەرایی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine