کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
بالیۆزانی دروشمی ژیانی باش، لەلایەن کۆمپانیای ئێل جی لقی شامەوە بەشداریان کرد لە دووگۆڵیەکی دۆستانە لەگەڵ بێ سەرپەرشتاندا.
2024-05-29
2024.05.29
وەکو بەشێك لە پابەندبوونی ئێڵ جی بە سوودگەیاندن بە کۆمەڵگەی عیراق، ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لقی شام لە ٢٧ ئایاردا لە خانەی بێ سەرپەرشتانی ئەلسەلەیخ بۆ لاوان لە بەغداد، پێکەوە لەگەڵ بالیۆزانی دروشمی "ژیانێکی باش" و کۆمەڵێك منداڵی خانەکەدا لە بەغداد لە کەشێكی ئارام و کارلێکاویدا دووگۆڵیەکی دۆستانەی ڕێکخست.
ڕێکخستنی ئەم دووگۆلیە بەشێکە لە پابەندبوونی ئێڵ جی بە پشتیوانیکردن لە چینی کەمدەرامەتان و بێ نازان لە کۆمەڵگەی عێراقیدا بەتایبەت منداڵان بە ئامانجی دڵخۆشکردن و زەردەخەنە خستنە سەر لێوانیان و پێدانی دەرفەتێك پێیان بۆ بەشداربوون لە وەرزشدا و بەهێزکردنیان بۆ یەکخستنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە. پاش دووگۆڵیەکە، کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لقی شام تەلەڤیزۆنێکی قەبارە ٧٥ ئینچی کیونێد ی بەخشی بە خانەی بێ سەرپەرشتانی ئەلسەلەیخ بە ئامانجی یارمەتیدانی خانەکە لە پلاندانان بۆ کاتبەسەربردن و کاتی خۆش بۆ منداڵان.
ئەم چالاکیە دلخۆشکارە لەگەڵ بێ سەرپەرشتاندا یەکێکە لە چالاکیە کۆمەلایەتیەکانی بالیۆزانی ئێڵ جی لە تەواوی سالەکەدا. هەندێك لە چالاکیەکانی تر وەکو بۆنەی خواردن دابەشکردن و وۆرکشۆپی پەروەردەیی و پشتیوانیکردن لە کاری خێرخوازیی ناوخۆیی و دەستپێشخەری بۆ پاراستنی ژینگە.
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لقی شام ستراتیژیەتێکی بەجۆشانەی هەیە بۆ بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا و بەشێك لەم بەرپرسیارێتیە جێبەجێکردنی دەستپێشخەریە لەلایەن بالیۆزانی دروشمی "ژیانی باش" ی ئێڵ جیەوە. ئێڵ جی بەردەوام لە هەولدایە بۆ پتەوکردنی پێگەکەی وەکو کۆمپانیایەکی بەرپرس و بایەخدەر بە کۆمەڵگە و تەنها کۆمپانیای دروستکردنی ئامێر و خزمەتگوزاریەکان نابێت. بەلکو چالاکانە بەشدار دەبێت لە خۆشگوزەرانی هاولاتیانی عێراقیدا و تێروانین بۆ براندی ئێڵ جی باشتر دەکات و متمانە لە نێوان کریار و فەرمانبەراندا دروست دەکات و گۆرانکاری ئەرێنی دەهێنێتە ئاراوە لە کۆمەڵگەدا بە گشتی.
شایەنی باسە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لە عێراقدا پابەندە بە دابینکردنی بەرهەمی داهێنەرانەوە کە پێویستیەکانی بەکارهێنەر پر دەکاتەوە و پشتیوانی دەکات لە دەستپێشخەریەکانی کۆمەڵگەدا کە هاندەر بێت بۆ پەرەپێدانی ئەرێنی هەمەجۆر.
www.Lge360.com
زۆرترین سەردان
1
راستەوخۆ.. عومەر گوڵپی باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات
2
مێژووی شەڕو ناکۆکی 25 ساڵی ڕابردوی نێوان پاکستان و هیندستان
3
هۆكاری خۆڵبارینەكە ئاشكرابوو بەهۆی خۆڵبارینەوە لە هەرێم 100 كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران
4
د.عەلی قەرداخی: سەلەفیەكان قسەی سەهیۆنی و زایۆنیەكان دوبارە دەكەنەوە و پەلاماری موجاهیدەكانی غەزە دەدەن
5
رێژەی باج و رسومات لەسەر هاوڵاتیانی كوردستان 5 هێندەی پارێزگاكانی دیكەی عێراقە
زیاتر بخوێنەرەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی ئەنجامە داراییەکانی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ ڕادەگەیەنێت
کۆمپانیای ئێڵ جی ستایش کرا بەهۆی نوێترین داهێنانە دیزاینەکانیەوە لە بۆنەی خەڵاتی 2025 RED DOT بۆ دیزاین
ئێڵ جی تەلەڤیزۆنی کیونید QNED ئیڤۆ ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە: تەلەڤیزۆنی نوێی نایابی ئێڵ سی دی بە ڕەنگ و دەنگی باشتر و پەخشی بێ تەل و زیرەکی دەستکردی دڵخوازەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پشتیوانی دەکات لە هەڵمەتی "بەدەستی خۆت لێی بکەوە" لە کێڵگەی شاڵا بۆ کشتوکاڵی ئەندامی، لە بۆنەی ڕۆژی زەویدا
ئێڵ جی براندی فلیمی LESS ARTIFICIAL, MORE HUMAN بڵاو دەکاتەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی چەندان بەرهەمی ڕوونمای گەورە دابین دەکات بۆ یانەی بۆستن (BOSTON RED SOX BALLPARK)
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine