ئێڵ جی ئەزموونی ناو ئۆتۆمبیل باشتر دەکات لەگەڵ بەرهەمی ماڵی زیرەک بۆ دابینکردنی ئەزموونی تایبەتی و دڵخواز
سیئۆل، ٢٠٢٥.٠٤.١٩ - ئێڵ جی ئۆتۆمبیلی چەمک (نمونە) ی Spielraum نمایش دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای کیا لە پێشانگەی بواری جوڵەی لە سیئۆل ٢٠٢٥ و لە KINTEX دەکرێت لە ئیلسان لە کۆریا لە بەرواری ٣ تا ١٣ ی نیسان. ئەم هاوبەشێتیە بە یاداشتنامەیەکی لێک تێگەشتن کراوە بە ئامانجی یەکخستنی بەرهەمەکانی ژیانی زیرەکی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد لەگەڵ تەکنۆلۆژیای سەکۆیەک زیاتر لە ئۆتۆمبیل (PBV) بۆ دروستکردنی ئەزموونی نایاب و جیاوازی بواری جوڵە.
لەڕێی ئەم هاوبەشێتیەوە ئێڵ جی و کیا هەوڵ دەدەن ئەزموونی PBV باشتر بکەن و لایەنی جوڵەی ڕۆژانە بکەنە ئەزموونێکی لەبیر نەکراو و شێوازێکی ژیانی تایبەت. یەکخستنی ئامێرەکانی ئێڵ جی وەکو ساردکار و هەوا سازکار و ستایلەر وادەکات بەکارهێنەران ئۆتۆمبیلەکانیان بکەنە ئۆفیسێکی جوڵاو یان ستۆدیۆیەکی جوڵاو.
Spielraum Studio و Spielraum Glow cabinکە یەکەمجار لە پێشانگەی سیئۆل بۆ جوڵە ٢٠٢٥ نمایش کران پیشانی دەدات چۆن بەکارهێنەران دەتوانن ئۆتۆمبیلەکانیان بکەنە مەودایەک بۆ شێوازی ژیانی تایبەتی خۆیان. Spielraum Studio دیزاین کراوە بۆ کارسازان کە بەزۆری لە گەشت و جوڵەدان و پێویستیان بە هەردوو شوێنی هەڵگرتن و شوێنی کاریشە، ستایلەری مۆجوڵەری ئێڵ جی (پارچە جوڵاو) و ئاوێنەی زیرەک و ئامێری قاوە هەموویان سازکراون تا بگونجێن لەگەڵ ئۆتۆمبیلی PV5 ی کیا کە یەکەم ئۆتۆمبیلی کیایە بۆ PBV. یاریدەدەری کەسیی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد ئاسودەیی زیاتر دابین دەکات و دۆخی باشتری بایەخدان بە پۆشاک دابین دەکات بنەما لەسەر خشتەی کاتی بەکارهێنەران.
Spielraum Glow cabin بۆ شێوازێکی ژیانی تایبەتە و ئامانجی ئەوەیە کە ترێندی خێوەتگە و سەیران لەناو ئۆتۆمبیلدا بەرەو پێش ببات. فڕن و هەڵگری مەیی Lightwave کە لە ساردکاری ئێڵ جیدا هەیە وادەکات ئەزموونی ژیانی دەرەوەی ماڵ باشتر بکات. هەروەها هەموو ئامێرە کارەباییەکان کە سازکراون بە MoodUP™ وادەکات بەکارهێنەران بتوانن شوێنی ئۆتۆمبیلەکانیان و شوێنی دانانی ئەم ئامێرانە بە ڕەنگی دڵخوازی خۆیان بڕازێننەوە.
لە کرۆکی ئۆتۆمبیلی نمونەی Spielraum دا LG ThinQ ON™, هەیە کە کۆبەرنامەی ماڵی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکردە و ئەزموونی دڵخواز بەپێی بەکارهێنەران دابین دەکات. بە بەکارهێنەرانی زیرەکی دەستکردی بنیاتنەر دەتوانرێت گفتوگۆی کارلێککارانە و کۆنترۆلی تەواوەتی ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و بەڕێوەبردنی خشتەی کار ئاسان بکات. لەگەڵ دابینکردنی زانیاری بەسوودی وەکو کەشوهەوا و ترافیک سیستەمەکە دەتوانێت خزمەتگوزاری دەرەکی پەیوەست بکات بە گەیاندنی خواردن و جلشۆری و حیجزی چێشتخانەشەوە.
بە فراوانکردنی سنورەکانی ژیانی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد بنەما لەسەر دیدی کۆمپانیا لەسەر زیرەکی دەستکردی هاوسۆز، ئێڵ جی سەکۆی ئەزموونی جوڵەی ئێڵ جی MX نمایش دەکات لە پێشانگەی CES 2025. ئەم ڕێچکەیە ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد زیاتر لە مەودای نشینگەیی بەردەست بکات بۆ ژینگەی ژیانی ڕۆژانە وەکو بواری بازرگانی و کارسازی و جوڵە، بۆ دروستکردنی بواری گونجێنراو بە دڵخوازێتی بۆ کار و حەوانەوە و کاتبەسەربردن. ئێڵ جی بە پەیوەستکردنی جوڵە بە بەرهەمەکانی ماڵی زیرەکی دەستکرد کارلێکی خەلکی لەگەڵ چواردەورەکەیدا بواری ژیانی هەمە کار و گونجێنەر دەباتە ئاستێکی تر.
لیو جای چیۆل، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی وتی "ئێمە بە خۆشحاڵی و بە جۆشەوە بەرهەمەکانی بواری زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو بۆ بازاڕی PBV بەردەست دەکەین لەڕێی ئەم هەماهەنگیەی نێوان ئێمە و کیادا. ئەم هەماهەنگیە دەرفەتی گرنگ دابین دەکات بۆ فراوانکردنی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و بەرهەمی بواری زیرەکی دەسەتکرد وەکو هەنگاوێک بۆ دروستکردنی ئەزموونی شێوازی ژیانی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد زیاتر لە بواری ناوماڵ وەکو بوارەکانی جوڵە و هەموو بوار و مەودایەکی ژیانی ڕۆژانە."
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە:
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بەشی کۆمپانیای ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ (HS) پێشەنگێکی جیهانیە لە ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و بەرهەمی زیرەکی دەستکردی ناوماڵ. لەڕێی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا کرۆکیە پێشکەتووەکانی پیشەسازییەکەوە، ئەم کۆمپانیایە پابەندە بە باشترکردنی جۆرایەتی ژیانی بەکارهێنەران و برەودان بە بەردەوامیدارێتی. ئەم کۆمپایایە بە شێوەیەکی بیرمەندانە ئامێرەکانی ناو چێشتخانە و ژوورەکانی دانیشتنی دیزاین کردووە و لەم دواییانەدا لقی کارسازاێتی ڕۆبۆتی ئێڵ جی یەکخستووە بۆ ئەوەی تەکنۆلۆژیای ڕۆبۆتی زیرەک بەکاربێنێت لەناو بەرهەمەکانی ناوماڵیدا. پێکەوە ئەم بەرهەمانە ئاسانکاری باشترکراو و ئەدای ناوازە و کارایەتی و بۆ شێوازی ژیانی بەردەوامیدار دەبەخشن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com