ئەم بڕوانامەیە پابەندبوونی ئێڵ جی نیشان دەدات بە بەرپرسیارێتی ژینگەیی و کەمکردنەوەی دەردراوی کاربۆنیەوە بۆ ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان
سیئۆل، ١٩ نیسان ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی جارێکی تر بڕوانامەی پێبەخشرا بۆ پابەندبوونی بە ژینگە دۆستی و چالاکیە ژینگە پارێزیەکانیەوە، بۆ مسۆگەرکردنی بڕوانامەی ژینگەیی جیهانی بۆ تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ٢٠٢٥. ئەم دەستکەوتانە دووپاتی پابەندبوونی ئێڵ جی دەکەنەوە بۆ بەرپرسیارێتی ژینگەیی و پەرەپێدانی ئێڵ جی بۆ بەرهەمی پێشکەوتوو بۆ بەشداربوون لە جیهانێکی ژینگە دۆستتردا و لە هەمان کاتدا کەمکردنەوەی دەردراوە کاربۆنیەکانیشی.
بۆ پێنجەم ساڵ لەسەر یەک تەلەڤیزۆنە ئیڤۆ ئۆلیدەکانی ئێڵ جی بڕوانامەی دوانۆکسیدی کاربۆنی کەمکراوە1 و دوانۆکسیدی کاربۆنی پێوانەکراو2یان وەرگرت لەلایەن دامەزراوەی کارۆبۆنەوە 3کە دامەزراوەیەکی ڕاوێژکاریی ژینگەی جیهانیە و کار دەکات بۆ داهاتوویەکی بێ کاربۆن. ئەم بڕوانامانە کاریگەری بەرهەم لەسەر ژینگە هەڵدەسەنگێنن، بە دەدراوی کاربۆنیشەوە لە تەواوی سوڕی ژیانی بەرهەمەکەدا هەر لە دروستکردنەوە تا دابەشکردن و بەکارهێنان و فڕێدان.
تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ئێڵ جی لەم هەڵسەنگاندنە توندانەدا باڵا دەستن بەهۆی تەکنۆلۆژیای خود پەخشکردنەوە، کە وادەکات پێویستیان بە ڕووناکی نەبێت لە پشتەوەی ڕوونماکەدا، ئەمەش ژمارەی پارچەکان کەمدەکاتەوە و مەوادێکی کەمتری پێویست دەبێت. هەروەها تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ئێڵ جی مەوادی سوکەڵەی فایبەری تێدا بەکاردێت، ئەمەش کێش و بەکارهێنانی پلاستیک کەم دەکاتەوە. بۆ نمونە تەلەڤیزۆنی ئیڤۆ ئۆلید ٦٥ ئینچ بە ڕێژەی سەدا ٢٠ سوکترە لە تەلەڤیزۆنێکی ئاسایی ئێڵسیدی لە هەمان قەبارەی ڕوونما و پلاستیکی بەکارهێنراویشی لەسەدا ٦٠ کەمترە.
لە دەرەنجامدا، ئێڵ جی پێشبینی دەکات بەکارهێنانی پلاستیک لە بەرهەمەکانی تەلەڤیزۆنی ئۆلیددا بە ڕێژەی نزیکەی ١٦٠٠٠ تەن کەم بکاتەوە لە ٢٠٢٥ دا بەراورد بە ژمارەی تەلەڤیزۆنە ئێڵسیدیەکان. ئێڵ جی پێشبینیش دەکات دردرانی کاربۆن بە ڕێژەی ٨٤٠٠٠ تەن کەمبکاتەوە لە دروستکردن و گواستنەوەدا، کە یەکسانە بە ڕێژەی دوانۆکسیدی هەڵمژراوی ساڵانە لەلایەن دارستانێکی قەبارە ١١٠٠٠ یاریگای ٣٠ ساڵەی دار سنەوبەر.
تەلەڤیزۆنە ئۆلیدە نوێیەکانی ئێڵ جی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بڕوانامەی4 کارایەتی سەرچاوەیان پێدراوە لەلایەن Intertek ەوە کە دامەزراوەیەکی جیهانیە بۆ تاقیکردنەوە و بڕوانامە بەخشین. ئەم بڕوانامەیە پاش هەڵسەنگاندنێکی وردی کارایەتی لە مەواددا دێت لە دیزاینی دووبارەسازکراو و کەم بەکارهێنانی مەوادی زیانبەخش و ئاسانی لە چاککردنەوەدا و کارایەتی وزە و بەکارهێنانی پلاستیکی دووبارەسازکراو. ئێڵ جی بە هەبوونی ئەم ستانداردە توندانە بڕوانامەی پابەندبوونی ژینگە دۆستی پێدرا کە هەوڵەکانی ئێڵ جی بۆ دیزاینێکی ژینگە دۆست دەخاتە بەرچاو.
لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، ئێڵ جی نزیەکی سەدا سی پلاستیکی دووبارسازی بەکارهێنا لە بەرهەمهێنانی تەلەڤیزۆنەکانیدا، نزیکەی ٦٣٠٠ تەن لە پلاستیکی فڕێدراوی دووبارەساز کردەوە. لە ساڵی ٢٠٢٥ دا ئێڵ جی پلانی هەیە ڕێژەی پلاستیکی دووبارە ساز زیاتر بەکاربێنێت بیکاتە ڕێژەی سەدا ٥٠، ئەمەش واتە دووبارەسازکردنەوەی ٧٧٠٠ تەن لە پلاستیکی فڕێدراو لە ساڵێکدا.
بایک سیۆن-پیل، سەرۆکی لقی پلاندانانی بەرهەم لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ بەرهەمی ڕاگەیاندندا وتی "تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ئێڵ جی بە پابەندبوونێکی بەهێزەوە بە ژینگە دۆستی، دەنگ و ڕەنگێکی نایابی هەیە و تایبەتمەندی زیرەکی دەستکردی هەیە لە دیزاینێکی ژینگە دۆستانەدا کە دەردراوی کاربۆنی تێدا لە تەواوی سوڕی ژیانی بەرهەمەکدا کەمکراوەتەوە. داهێنان و بەرپرسیاریتی ژینگەیی پێکەوە دەست لە ناو دەست کار دەکەن، ئێمەش پابەندین بە پاراستنی زەویەکەمان و پشتیوانیکردنی ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان. "
# # #
1 بڕوانامەی کەمکردنەوەی دوانۆکسیدی کاربۆن لەلایەن دامەزراوەی کاربۆنەوە دراوە بە مۆدیلەکانی جی ٣ ی قەبارە ٥٥ و ٦٦ و ٧٧ و ٨٣ ئینچ، هەروەها مۆدێلی سی ٥ ی ٨٣ ئینچ.
2 دامەزراوەی کاربۆن بڕوانامەی پێوانەکردنی دوانۆکسیدی کاربۆنی داوە بە مۆدیلی سی ٤ ی قەبارە ٥٥ و ٦٥ و ٧٧ ئینچ.
3 تەنها بۆ ئەو بەرهەمانەیە کە فرۆشراون لە بازاڕ/هەرێمەکانی بەشدار لە بەرنامەی ناوی دامەزراوەی کاربۆنەوە.
4 بڕوانامەی کارایەتی لە سەرچاوەدا دراوە بە تەلەڤیزۆنی ئیڤۆ ئۆلید مۆدیل م٥ و جی ٥ و سی ٥ و ب٥.
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری ( ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی) و بەرهەمە هێماییەکان (هێمای مایکرۆ لید، هێمای دیجیتاڵی، ڕوونمای میوانداراێتی و بەرهەمی سۆفتوێری هێمایی) بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com