داهێنانەوەی خزمەتگوزاریەکان بۆ خزمەتی بەکارهێنەران

2024-05-31
2024.05.31
بەلای بەکارهێنەرانەوە، ئەو ئەزموون و هەستەی بەرهەمەکان دەیبەخشن گرنگترین شتە.  PwC دەڵێت سەدا ٧٣ ی بەکارهێنەران لەکاتی کڕینی بەرهەمە کارەباییەکاندا ئەزموون و هەستەکانیان دەخنە پێش هەموو لایەنەکانی ترەوە، دواتر نرخ دێت پاشان جۆرایەتی بەرهەمەکە وەکو سێهەم ریزبەندی. 
ئێڵ جی کۆمپانیایەکە بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی "ژیان خۆشە" بۆ هەمووان، بەم هۆیەشەوە فەلسفە و بەهای بەرهەمەکانی بۆ کریارەکان لەسەر بنەمای F.U.N. – first, unique, new (یەکەم و نایاب و نوێ) . دارشتووە


  
ئێڵ جی بۆ ئەوەی بە سەرکەوتووانە جۆرەکانی ئەزموون و هەستەکان دابین بکات بۆ بەکارهێنەران، یەکەمجار دەبوو دڵنیابێتەوە لەوەی هەموو بەشەکانی ڕێکخراوەکەی هاوشانی یەکن و بە دروستی سازکراون بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکەی لەبەردەستیاندایە. لە ٢٠٢٤ دا، سیستەمی بەڕێوەبردنی ئەدای کاری ئەزموونی بەکارهێنەری نوێ جێبەجێ کرا بەسەر هەموو پەیکەربەندی جێبەجێکاریی ڕێکخراوەکەدا، نەک تەنها جێبەجێکارە کۆریەکانی لقی سەرەکی کۆمپانیا، بەڵکو جێبەجێکارەکانی هەموو لقە جیهانیەکان و فەرمانبەرانی بەرپرس لە فرۆش و دروستکردن و بەڕێوەبردنیش، دیدێك هەیە بۆ زیادکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر بۆ لایەنە گرنگەکانی تری تەواوی ئەدای بازرگانی، وەکو فرۆش و قازانجی بەگەرخستن. 
داتای ئاماژەدەری ئەزموونی بەکارهێنەر شی دەکرێتەوە بۆ هەلسەنگاندنی چەندان تیمی بەشداربوو هەروەها بۆ دانانی "بۆ خزمەتی بەکارهێنەر" لە تەواوی کۆمپانیاکەدا. پێناسەی "بەکارهێنەر" لەم هاوکێشەیەدا سنوردار نیە بە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکان، بەلکو هاوبەشانی بازرگانی و بەشە ناوخۆییە پەیوەندیدارەکانیش دەگرێتەوە. 
 


ئێڵ جی گۆڕانکاری واتاداری کردووە لەڕێی برەودان بە چەندان چالاکی داهێنانەوەی بەهای بەکارهێنەر. بەڵام دەرکەوت پرۆسەیەک پێویست بووە بۆ ئەوەی بە دروستی خەملاندن بۆ ئەدای بازرگانی بکرێت لەگەڵ خەلاتکردنی بەدەستهێنانی رەزامەندی زیاتری بەکارهێنەر. 


 
بەم پێیە و لە دەستپێکی ئەمساڵەوە، هەموو جێبەجێکارەکانی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بنەما لەسەر ئاستی رەزامەندی بەکارهێنەر بۆیان دەخەملێنرێن لەناو ڕێکخراوەکەدا لە سنوری خۆیاندا، هەروەها لەسەر ئەوەی ئایا ئەرکەکانی خۆیان بەجێگەیاندووە یان نا. رەزامەندی بەکارهێنەر بنەما لەسەر ئامرازی پێوانەکردن دەبێت کە ئێڵ جی خۆی پەرەیپێداوە، ئەمەش ئاستی رەزامەندی بەکارهێنەرانی ئێڵ جی لە هەر قۆناغێکی گەشتی ئەزموونکردنی بەکارهێنەر دەپێوێت. 


 
ئێستا هەر ڕێکخراوێك بەرپرسە لە ئەرکی دەستنیشانکردنی ئەوەی چۆن ئەزموونی بەکارهێنەر دابهێننەوە. لەم ڕێگەیەدا هەر یەکەیەک یان تیمێك دەتوانێت لێکدانەوەی قوڵ بکات بۆ پرسیاری "چی دەبێتە ئەزموونێکی جیاواز لە دیدی بەکارهێنەرەوە؟" پاشان پێوانەکردنی ئەوەی ئایا داهێنانی ئەزموونی بەکارهێنەر دەکرێت بەجێبگەیەنرێت یان نا. 
ئەو تیمانەی راستەوخۆ کار ناکەن لەگەڵ بەکارهێنەراندا، ئەرکەکانی ئەزموونی بەکارهێنەر دەکرێت دەستنیشانکردنی گروپە پەیوەندیدارەکانی بەکارهێنەران بێت، وەکو بەشە ناوخۆییەکان یان دابینکاران، بۆ لایەنێکی دیاریکراو یان کارێكی ڕێکخراوەیی یان دروستکردنی چالاکی گونجاو و کراو بۆ هاندانی بەدەستهێنانی ئەنجامی واتادار. ئێڵ جی زۆر هاوڕایە لەگەڵ ئەوەی داهێنانی بەهای بەکارهێنەران تەنها کاری بەڕێوەبردن یان ئەو تیمانەی راستەوخۆ لەگەڵ بەکارهێنەراندا کاردەکەن، نیە. بەلکو دەبێت تەواوی کۆمپانیا پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی داهێنان لە بەهای بەکارهێنەردا بکەنەوە، هەر کەسەو لە دیدی خۆیەوە کار دەکات بۆ بەکارهێنەر و دەیەوێت هەموو لایەنەکان لە دیدی بەکارهێنەرەوە لێكبداتەوە. 
 ئەم باوەرە رەنگدانەوەی فەلسەفەی بەڕێوەبردنی ویلیام چۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێل جییە، کە دەڵێت دەستپێک و کۆتایی هەموو داهێنانێك، بەکارهێنەرە. لەکۆتایی ٢٠٢١ ەوە کە ویلیام چۆ بەرپرسیارێتی ئێڵ جی گرتۆتە دەست، بەردەوام جەختی لەوە کردۆتەوە کە چۆن خێراکردنی داهێنانی ئەزموونی بەکارهێنەر رۆلێکی گرنگی هەیە لە باشترکردنی ژیانی بەکارهێنەراندا. لە دەرەنجامی ئەم بریارەیەوە و وەکو باسکراوە لە دیدی داهاتووی ٢٠٣٠ ی ئێڵ جی و داهێنانەوەی براندی ئێڵ جی ئەم دواییانە، ئێڵ جی بە چالاکانە لە هەولی فراوانکردنی دەستپێشخەریەکانیدایە بۆ داهێنانەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر. 


 
بۆ خێراکردنی داهێنانەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر، ئێڵ جی پرۆژەیەکی بۆ تەواوی کۆمپانیاکەی بەگەرخستووە و داوا لە هەموو فەرمانبەرەکانی دەکات راستەوخۆ چاویان بکەوێت بە بەکارهێنەران و گوێبیستی سەرنج و تێبینیە راستەقینەکانیان ببن تا بتوانن هاوسۆز بن لەگەڵیاندا. وەکو بەشێك لەم پرۆژە ناوخۆییە کە جەخت دەکاتەوە سەر پابەندبوونی ئێڵ جی بە پێشخستنی ئەزموونی بەکارهێنەر، بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار بەشداربوون لە لە بەرنامەی ئەزموونی راستەوخۆ کە دیزاینکرابوو بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی کار و سیاسەتەکانی بەڕێوەبردن بۆ خزمەتی بەکارهێنەر. تەنها لە ساڵی پاردا، زیاتر لە ٢٨٠ بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری ئێڵ جی لە بارەگاکانی کۆریاوە سەردانی چەندان ناوچەی سەرەکیان کردووە بۆ بینینی مەودایەکی فراوان لە چەندان شوێنی راستەوخۆی بەکارهێنەر (دوکان و پێشانگە) و چالاکیە پەیوەندیدارەکان بە کڕینی بەرهەم و تەلەفونکردن و فرۆشتنەوە و گەیاندن و خزمەتگوزاری پاش فرۆشتن.
   


زۆربەی ئەم بەڕێوەبەرانە تەنانەت سەردانی Hi-Tele Service کرد کە لقێکی ئێڵ جیە و خزمەتگوزاری بەکارهێنەر بە تەلەفون دابین دەکات. لەوێ بەڕێوەبەرەکان دەرفەتێکی زێرینیان بۆ رەخسا بۆ گوێبیستبوون لە سەرنج و تێبینی راستەوخۆ لەلایەن بەکارهێنەرانی ئێڵ جیەوە، ئەمەش دیدێکی پێدان لەسەر ئەوەی چۆن و لەکوێ داهێنانەوەی ئەزموون ئەگەری هەیە باشتر بکرێت. 
لەگەڵ ئەم چالاکیانەدا، بە مەبەستی گوێبیستبوون لە بەکارهێنەران، ئێڵ جی سیمینارێكی سازکرد کە تیایدا فەرمانبەران توانیان باس لە حالەتەکانی داهێنانەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر بکەن لەگەڵ ئەو بەرنامانەی کە دەتوانن راستەوخۆ گوێبگرن لە سەرنجی بەکارهێنەرەکان. بۆ خێراترکردنی هاوسۆزبوون لەگەڵ بەکارهێنەراندا، کۆمپانیا چەندان چالاکی بۆ تەواوی ناوخۆی کۆمپانیا ساز دەکات تا وابکات لە فەرمانبەران خۆیان بەکارهێنەرانی خۆیان دابنێن و ئەو بەهایەی دەتوانن دابینی بکەن بۆ بەکارهێنەران دابنێن. 
داهێنانەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر تەنها ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی یان تیمەکان کە راستەوخۆ لەگەڵ بەکارهێنەراندا کاردەکەن نیە. بەلکو کاری هەموو ئەوانەیە کە لە ئێڵ جیدا کار دەکەن بۆ ئەوەی گۆرانکاری واتادار بکەن لەڕێی دووبارە بیرکردنەوە و جیاوازیکردنی هەموو شتێک کە ئێڵ جی دەیکات لە دیدی بەکارهێنەرەوە. 
ئێڵ جی پابەندە بە دابینکردنی بەهای جیاواز بۆ بەکارهێنەر. ئێڵ جی بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەسەر ڕێچکەی بیرکردنەوە لە بەکارهێەر کە بنەمایە لەسەر تێگەشتنێکی ورد و هاوسۆزیکردن لەگەڵ بەکارهێنەراندا. 
بەبێ سنورداربوون بۆ بارەگای سەرەکیەوە، سیستەمی کۆبونەوەی چالاکمان و گوێبیستبوون و هاوسۆزبوون لەگەڵ بەکارهێنەرانماندا لەلایەن ئۆفیسەکانی ئێڵ جیەوە لە سەرتاسەری جیهاندا ڕێکخراوە. لە زنجیرەیەکی تەرخانکراو لە مالپەری LG Newsroom، ئێمە باس دەکەین لەوەی چۆن چەدان تیم و لقی ئێل جی گۆرانکاری دەکەن بۆ داهێنانەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر، لەگەڵمان بمێننەوە. 

لەلایەن: کانگ جی-نام، بەڕێوەبەری لقی داهێنانی بەهای بەکارهێنەر لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی. 
# # #

https://www.lge360.com/iraq_en/press-media
.
www.Lge360.com