[بەشی جێبەجێکاری] بەهێزکردنی پێگەی ئێڵ جی لە جیهاندا: ستراتیژیەتەکانی گەشەیەکی بەردەوامیپێدراو

2024-06-25
2024.06.25
بۆ ئەوەی کۆمپانیای ئێڵ جی ببێتە کۆمپانیایەکی پێشەنگی ژیانی زیرەک دەبێت ئێمە دڵنیابین لە بوونی گەشەی بەردەوامیپێدراو، دەبێت ڕێچکە کردەییەکانمان بگۆڕین. لەئامێز گرتنی گۆرانکاری زۆر گرنگە بۆ باشترکردنی توانستە ڕێکخراوەیی و رکابەرێتیە بازرگانێتیەکەمان، تا بتوانین دەرفەتی نوێ بەردەست بکەین بۆ دروستکردنی بەهای کریار لە بازاڕێکی جیهانیدا کە زۆر بە خێرایی دەگۆڕێت. 
مانگی تشرینی دووهەمی سالی رابردوو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بالامان، ویلیام چۆ، کۆمپانیای فرۆشی دەرەوەی کۆریا و بازارگەری دروستکرد بۆ گۆرانکاری کردن و گەشەکردن و لە هەمان کاتدا لەئامێزگرتنی هێزی براندە جیهانیەکەمان لەرێی دروستکردنی بەهای کریارەوە. ئەم دەستپێشخەریە چەمکی "لەدەرەوەوە بۆ ناوەوە"ی دروستکرد، کە گۆڕینی جەختەکانە لەسەر پرۆسە ناوخۆیییەکان بۆ بەچالاکانە کۆکردنەوەی بۆچوونی بەکارهێنەران. پێشتر ئێمە جەختمان کردبۆوە سەر جۆرایەتی بەرهەم و گەیاندنی خێرا. بەڵام بۆمان دەرکەوت لە ژینگەی رکابەری ئەمرۆدا ئەم هۆکارانە بە تەنها بەس نین بۆ دروستکردنی پشکی بازار و جیاکردنەوەی خۆمان. لە دەرەنجامدا دەستمان کرد بۆ گۆرانکاری لە رێچکەی پەرەپێدانی بەرهەمەکانماندا بۆ خەملاندنی بیرۆکە و دەرخستەکان لە دیدی بەکارهێنەرەوە و پەرەپێدانی ستراتیژیەتی گەشەی بەردەوامیپێدراو لەسەر بۆچونەکانی بەکارهێنەر. کۆمپانیای فرۆشی دەرەوەی کۆریا و بازارگەری رۆڵێکی گرنگی هەیە لە  بەجێگەیاندنی ئەم ستراتیژیەتانەدا. 


 
لە دیدگەیەکی فراوانترەوە، گرنگێتی کۆمپانیای فرۆشی دەرەوەی کۆریا و بازارگەری ئەو براندەیە کە ئێمە گرنگێتیەکانمان تێدا بەگەرخستووە. ئەم براندە بەردی بناغەی هەبوونی کۆمپانیاکەیە، نوێنەرایەیە بۆ بەهای گەیەنراو و بینراو لەلایەن بەکارهێنەرەوە، کە خۆی لە خۆیدا بوونی کۆمپانیاکە دەسەلمێنێت. هەروەها براندەکە قازانجی هەیە و رۆڵێکی گرنگی هەیە لە فرۆشدا. کەواتە ئامانجی سەرەکی  کۆمپانیای فرۆشی دەرەوەی کۆریا و بازارگەری باشترکردنی بازارگەری جیهانییە بۆ ئێڵ جی و توانستەکانی بەرێوەبردنی براندەکە. 


 
هەڵمەتی "گەشبینی لە بۆچونەکەتدا" کە لە مانگی ئایاردا بەگەرخرا، هەولێکی نمونەییە بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەرکە. ئێمە ئەم هەلمەتەمان بەگەرخست بە ئامانجی هاوسەنگی کردنی هاوکێشەی پاراستنی تۆری کۆمەڵایەتی بۆ بۆچونە نەرێنیەکان. ئێمە عەودالی گۆرانکاریکردن بووین لەو هاوکێشەیەیەی تۆری کۆمەلایەتیدا کە بابەتەکان پێشنیار دەکات بۆ بەکارهێنەران، لەرێی پۆستکردنی بابەتی ئەرێنیەوە بۆ یارمەتیدان لە دروستکردنی ژینگەیەکی ئینتەرنێتی ئەرێنی. ئێمە ئەم هەلمەتە بە بزوێنەرێکی بەهێز دەبینین بۆ بەهێزکردنی چالاکی و وێنای گەنجانەی براندەکەمان، هەروەها وەکو هۆکارێکی داهێنەرانەی گەیاندنی ئەو بەڵێنەی براندی "ژیان باشترە" دەیدات. 
بوارێکی تری گرنگی جەختی کۆمپانیای فرۆشی دەرەوەی کۆریا و بازارگەری بەهێزکردنی توانستی فرۆشە لەلایەن ئەندامەکانمانەوە، کە بزوێنەرێکی بەهێزە بۆ قازانجکردن و باشترکردنی پشکی بازار. ئەمە دەستکاریکردنی ئەرکە رۆتینیەکان لەخۆ دەگرێت لەگەڵ جێبەجێکردنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ کەمکردنەوەی ناکارایەتیەکان. بۆ نمونە لەڕێی بەکارهێنانی داشبۆردی ئۆتۆماتیکیەوە، فەرمانبەران دەتوانن کاتیان بۆ بگەرێتەوە لە بەجێگەیاندنی ئەرکە کارگێڕیە دووبارەکاندا، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانن کارامەییەکانیان لە بەرهەمدارێتیدا باشتر بکەن. ئەم هەوڵانە وایانکرد ئێمە بتوانین زیاتر گەشەبکەین لەماوەی پەتای کۆرۆنادا و بەجێگەیاندنی رەزامەندکردنی کریار سەرباری هەموو ئاستەنگیە لۆجیستیەکان.  


 
لە کۆمپانیای فرۆشی دەرەوەی کۆریا و بازارگەریدا، ئێمە جەخت دەکەینەوە سەر چوار ستراتیژیەت بۆ گۆرینی کردە بازرگانیەکانمان. یەکەم ستراتیژی جەخت دەکاتەوە سەر دروستکردنی بەها لەڕێی کارامەییە کۆمپیوتەریەکانەوە. لە مانگی تشرینی دووهەمی سالی پاردا، ئەم کۆمپانیایە دەستپێشخەری "بەرنامەی دووبارە کارامەییکردنەوەی فەرمانبەرانی ئێڵ جی" بەگەرخست کە دەستپێشخەریەکە دانرابوو بۆ بەهێزکردنی توانای پەرەپێدانی بەرنامەیی. لە سەرەتادا بەردەستبوو بۆ فەرمانبەرانی کۆمپانیاکانی ناو کۆریا، ئەم بەرنامەیە راهێنانی چڕی دابین دەکات لەسەر بەرنامەی کۆمپیوتەری و زانستی داتا. ئەم دەستپێشخەریە سودی بۆ فەرمانبەران و کۆمپانیاش هەیە چونکە توانستی تاکەکان و دیدی پیشەیی بەهێز دەکات و لەهەمان کاتدا وادەکات بتوانین بەهرەکان لە بواری ستراتیژی گرنگدا بەکاربخەین و ئەمەش وادەکات رکابەرێتی بازرگانی باشتر بکات. 

ستراتیژی دووهەم پێكگەیاندنی پرۆسەی دابەشکردن و پەیوەستکردنی راستەوخۆ لەگەڵ بەکارهێنەران لەخۆ دەگرێت لەڕێی شێوازی بازرگانی "راستەوخۆ بۆ بەکارهێنەر". ئامانجمان لێرەدا زیادکردنی فرۆشە لەڕێی بەکارهێنانی تێگەیشتنی قوڵمان بۆ خواستەکانی بەکارهێنەر و شێوازی کرینیان. 


 
ستراتیژیەتی سێهەم فراوانکردنی خزمەتگوزاری بەشداریکردن بە پارەیە. ئێمە ئامانجمان لە بژاردەی بەشداریکردن بە پارەدا کەمکردنەوەی ئاستەنگیەکانە بۆ کرینی بەرهەمە گرانبەهاکان و لە هەمان کاتدا دابینکردنی ئەزموون بۆ کریاری نوێ. 
 


چوارەم ستراتیژیمان جەختکردنەوەیە سەر دابینکردنی چارەسەری تایبەت بە پێی کەرتی "لە کارگەوە بۆ کارگە". ئامانجمان لێرەدا یەکخستنی چارەسەرەکانە لەگەڵ ئەو رەقەکاڵایانەدا کە بەکارهێنەرە بازرگانیەکانمان هەیانە، لێرەدا داهاتیان باشتر دەبێت لەلایەن کریارەکانی ئەوانەوە. بۆ نمونە کاتێك ریکلامێک لەسەر روونما ئێڵ سی دیەکان پیشان دەدرێت، بەهای رەقەکالاکە زیاد دەبێت. ئەم جۆرە لە بازرگانی ریکلام دەکرێت ببیتە بەشێكی هەگبەی کاری "لەکارگەوە بۆ کارگە"مان. 
لەکاتێکدا ئەم چوار ستراتیژیەتە لەوانەیە راستەوخۆ نەبنە زیاد کردنی داهات، بەڵام دەبنە بەردی بناغەی گەشەی بەردەوامیپێدراو و گۆرانکاری گرنگ لەوەی چۆن فەرمانبەرەکانمان کار دەکەن. 
هەر فەرمانبەرێك رۆڵێکی گرنگی هەیە لە شێوەکردنی براندەکەمان و پێشەنگیکردنی گەشەی بەردەوامیپێدراو لە بازاری جیهانیدا. ئێمە باوەرمان وایە هەموو کارمەندێك خۆی لە خۆیاندا بالیۆزی براندی ئێڵ جیە. ئێمە بەردەوام دەبین لە داهێنان لە چۆنیەتی کارکردن بۆ بەدەستهێنانی گەشەی بەردەوامیپێدراو بۆ براندی ئێڵ جی. 
نوسینی: تۆماس یون، جێگری جێبەجێکاری سەرۆکی کۆمپانیای فرۆشی دەرەوەی کۆریا و بازارگەری لقی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.  

https://www.lge360.com/iraq_en/press-media
.
www.Lge360.com