پێشانگەکەی ئێڵ جی کە بە ناونیشانی روونمای پێشکەوتووی مایکرۆ لید کرایەوە، چەندان روونمای هەرە پێشکەوتوو و ئامێری بەڕێوەبردنی تێدا نمایش کرابوو بۆ چەندان بواری جیاواز
سیئۆل، 2024.06.26 کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەشدارە لە پێشانگەی InfoComm 2024 کە گەورەترین پێشانگەی دەنگ و رەنگی پیشەگەریی ئەمریکای باکورە و لە لاس ڤێگاس لە نیڤادا لە ١٢-١٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەکرێت. لە پێشانگە گەورە ٢٢٥ مەتر دوجاکەی ئێڵ جیدا، ئێڵ جی نوێترین روونمای دیجیتالی زیرەکی دەستکردی بۆ ژینگە و کاری کارگە بۆ کارگەی نمایش کرد بە فرۆشتنی تاك و کۆمپانیا و پەروەردەشەوە.
لەنێو پێشانگەی InfoComm 2024 کەدا ئامێرە نمایشکراوەکانی ئێڵ جی بریتی بوو لە روونمای مایکرۆلید کە بۆ یەکەمجارە بۆ بەکارهێنەری گشتی نمایش دەکرێت. دانراوە لە کۆتایی ئەمساڵدا بکرێتە بازاڕەوە، ئەم مۆدێلە نوێیە تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی لەسەرە بۆ باشترکردنی جۆرایەتی وێنە و ئەدای گشتی.
روونمای مایکرۆ لیدی ئێڵ جی چیپی لیدی بچوکی تێدایە کە قەبارەیان تەنها ١٦ مایکرۆمەتر پانە و ٢٧ مایکرۆمەتر درێژە (١ سانتیمەتر=١٠،٠٠٠ مایکرۆمەتر)، ئەمەش بۆ دابینکردنی سێبەری زەق و رەنگی تێر و وردەکاری تەواوەتی. تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی ئێڵ جی بەکارهێنراوە بۆ دروستکردن و خەملاندنی وردی چیپەکان، ٢٥ ملیۆن چیپ بەکارهێنراوە بۆ مۆدێلی قەبارە ١٣٦ ئینچ. هەروەها روونماکە خۆی پرۆسێسەری زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی تێدایە بۆ شیکارکردنی رووناکی و سێبەری چیپە لیدەکان بە راستەوخۆیی و ئۆتۆماتیکی ڕێکیان دەخات بۆ بەدەستهێنانی باشترین جۆرایەتی وێنە.
میوانەکانی شوێنی ئێڵ جی لە پێشانگەکەدا دەتوانن بەرنامەی روونمای بەردەست لە کلاود بزنسی ئێڵ جی ببینن، کە سەکۆی راستەوخۆی ئینتەرنێتی ئیڵ جیە بۆ کارگە بۆ کارگە. ئەمانە روونمای ریکلامی LG DOOH و ئامێری بەڕێوەبردنی بابەتی LG SuperSign Cloud و روونمای LG ConnectedCare راستەوخۆ و بابەتی کۆنترۆلکراو ببینن. هەر بەشێکی بەرنامەکە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی بەکارهێنانی کارای روونمای بازرگانی ئێل جی و فراوانکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر.
هەروەها ئێڵ جی سیستەمی ئاسایشی خۆی بەناوی LG Shield, لە InfoComm 2024نمایشکردبوو، باشترین ئامێرە لەم سەردەمەدا کە ئاسایش لەهەموو کاتێکی پێشووتر گرنگترە، ئەم سیستەمە دەتوانێت سێرڤەرە ناوەندیەکان و بەرنامە و سیستەمەکانی بەگەرخستن لە مەودایەکی فراوانی هەڕەشەی ئینتەرنێتی بپارێزێت. LG Shield چەندان بروانامەی ئاسایشی نێودەولەتی بەدەستهێناوە، وەکو Common Criteria Evaluation Assurance Level 2 (CC EAL2) و OpenChain security assurance specification (ISO/IEC 18974:2023).
هەروەها لە پێشانگەکەدا ئامێری ریکلامی زیرەکی دەستکرد هەبوو بە هەماهەنگی ئێڵ جی و هاوبەشەکانی نمایشکرابوو کە ریکلامی تایبەت بۆ بینەری تایبەت نمایش دەکات.
هەروەها شوێنەکەی ئێڵ جی لە پێشانگەکەدا زنجیرەیەکی چڕ لە روونمای باشکراو بۆ ژینگەی کۆمپانیا گەورەکان نمایش کرابوو. وەکو LG MAGNIT کە ئێستا مۆدێلەکەی رێژەی نوێبوونەوەی 144Hz. بەهۆی ئەم نوێکاریەوە بەکارهێنەران ئێستا دەتوانن چێژ لە دەنگ و رەنگی ئاست بەرز ببینن بەبێ لەرەلەر و پرتەپرتی روونماکەیان. ئەم مۆدێلە بروانامەی لەلایەن TÜV Rheinland وەرگرتووە و ئەدای سێبەری خۆلەمێشی کەمترین بڕە، وێنەیەکی روونی هەیە و وادەکات بەکارهێنەران وێنەکان روونتر و سروشتیتر ببینن لە دیمەنە تاریکەکاندا. ئەم روونمایە بروانامەی سەقامگیری رەنگی لە مەودایەکی فراوانی دیمەندا وەرگرتووە.
LG MAGNIT بروانامەی سەلامەتی بەرهەم و بەکارهێنەری لە ژینگەی داناندا پێدراوە. روونمای ئێڵ جی بەپێی ستانداردەکانی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی پەیوەندیە فیدرالیەکان دانراوە بۆ هاوئاهەنگی کارۆموگناتیسی و پلەی Class-1 ی پێدراوە لەلایەن دامەزراوەی ستانداردی بەریتانی لە تاقیکردنەوەی Surface Spread of Flame Test (BS476 Part7) دا. هەروەها لەلایەن TÜV Rheinland بروانامەی ئاسودەیی چاوی پێدراوە چونکە دەردانی تیشکی شینی نزمە.
LG MAGNIT All-in-One روونمایەکی قەبارە ١٣٦ ئینچە و سازکراوە بە کۆنترۆلەر و بلندگۆ و نمونەییە بۆ بەکارهێنان لە نوسینگە و ژووری کۆنفرانسدا. دیزاینەکەی ڕێك و ئاسان بەکارهێنانە و روونماکەی خەلاتی رێزلێنانی دیزاینی پێدراوە، وەکو 2024 Red Dot Design Award و 2024 iF Design Award
بەرهەمە ناوازەکانی تری ئێڵ جی کە نمایشکرابوون لە بۆنەکەی ئەمساڵدا، روونمای قەبارە ١٧١ ئینچی لید و قەبارە ١٠٥ ئینچ بوون بە رێژەی 21:9. گونجاوە بۆ پەیوەندی کۆنفرانسی ڤیدۆیی و بەهۆی قەبارە گەورەکەیەوە وادەکات بەکارهێنەران چەندان بابەت لەسەر یەک روونما لە یەککاتدا پیشان بدەن، ئەمەش بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ بڕێکی زۆری دەنگ و رەنگ نمایش بکەن لەلایەن چەندان بەشداربووی پەیوەندی کۆنفرانسەکەوە. روونمای تری ئێڵ جی لە بۆنەکەدا CreateBoard بوو کە تەختە سپیەکی دیجیتالیە برەودەدات بە فێربوونی کارلێکاری و هەماهەنگی لە پۆل و شوێنی کاردا. ئەم تەختە سپیە کەلەلایەن Google Mobile Services بروانامەی پێدراوە وادەکات بەکارهێنەران بە ئاسانی بابەتەکانیان تێکەلی ژینگەی گوگڵ بکەن لەڕێی پەیوەست بوون بە هەژماری گوگڵەوە.
میوانەکانی بۆنەکە ئامێرەکانی ئێڵ جیان بینی بۆ ژینگەی فرۆشی دیجیتالی، بە بۆردی لیستی دیجیتالی و روونمای ستاند بۆ چێشتخانەی راستەوخۆ و فرۆشگەکان. ئامێرەکانی ئێڵ جی مەودایەکی باشی بینینیان هەیە لە دەرەوە بەهۆی روونما رووناکەکەیانەوە و زۆر بەرگە دەگرن بەهۆی دانانی تەکنۆلۆژیای پاراستنی روونما زەردبوون بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە.
پایک کی-مون، سەرۆکی یەکەی بازرگانی روونمای زانیاری لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ بابەتی بازرگانی، وتی "نمایشکردنی بڕێکی زۆر لە روونمای دیجیتالی زیرەکی دەستکرد بۆ بەکارهێنەرانی کارگە بۆ کارگە وایکرد ئێڵ جی لە بۆنەی InfoComm 2024 پیشانی بدات کە پابەندە بە بەرەوپێشبردنی تەکنۆلۆژیا و پڕکردنەوەی پێویستیەکانی کەرتە جیاوازەکان لە روونمادا.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر روونما دیجیتالیەکانی ئێڵ جی بۆ کارگە بۆ کارگە، سەردانی ئەم مالپەرە بکە: https://www.lg-informationdisplay.com/
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانی هاوبەشێکی متمانەپێکراوە و ئامێر و کەلوپەلی داهێنەرانە پێشکەش دەکات بۆ بازرگانیە هەمەچەشنەکان لە جیهاندا. ئێل جی کە چەندان پیشەسازیی سەرکەوتووی هەیە وەکو OLED و LED، ئێل جی ناوێکی ڕێزلێگیراوە لەنێو بەکارهێنەراندا لە جیهاندا. ئامێرەکانی ژیریی دەستکردی ئێل جی وەکو ڕوونمای بازرگانی و لاپتۆپ و پرۆجێکتەر و ئامێری ئەزبەرکردن لە ئینتەرنێتدا (کلاود) و ڕوونمای پزیشکی و رۆبۆتی بازرگانی هەموویان دیزاینکراون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی پیشەیی و بەهایەکی گەورە لەلای بەکارهێنەران. بۆ زانیاری و هەوڵی زیاتر سەردانی www.LG.com/b2b بکە
زانیاری پەیوەندی بەشی ڕاگەیاندن:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Lea Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media
.
www.Lge360.com