2024.06.27
وێنە: هەژماری تویتەری بەرنامەی ژینگەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان
لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە، وشکەساڵی بەڕێژەی سەدا ٢٩ لە جیهاندا زیادی کردووە. ئەگەر ئەم ڕێچکەیە نەوەستێنرێت یان پێچەوانە نەکرێتەوە، ئەگەری هەیە دۆخی سەختی کەمبونەوەی ئاو کاریگەری بکاتە سەر سێ لەسەر چواری دانیشتوانی جیهان تا ساڵی 1٢٠٥٠. رۆژی ژینگەی جیهانی ٢٠٢٤ (٥ ی حوزەیران) بە دروشمی "خاکی ئێمە، داهاتووی ئێمە. ئێمە #دروستکردن_گێڕاندنەوەی خاك ین" جەختی کردەوە سەر گرنگی گێڕاندنەوەی خاك و جەنگانی بەبیابانبوون و باشترکردنی توانای هەستانەوە لە دژی وشکە ساڵی.
بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە رووبەرووی ئاستەنگیە ژینگەییکان ببینەوە و زاڵ بین بەسەریاندا، زۆر گرنگە کۆمپانیاکان بە تایبەتی ئەوانەی پێگەی جیهانیان هەیە هەنگاو بنێن. وەکو ڕێکخراوێك کە لە خەمی خۆشگوزەرانی خەلک و هەسارەی زەویدایە، ئێڵ جی بە شێوەیەکی چالاکانە کردە و تەکنۆلۆژیای یەکخستوە بۆ کردە جیهانیەکانی بە ئامانجی بەدەستهێنانی نەهێشتنی دەردانی دوانۆکیسیدی کاربۆن تا ساڵی ٢٠٣٠. ئێڵ جی پشیتوانیش دەکات لە داهاتوویەکی باشتر لەڕێی ئامێری کارەبایی ناوماڵی کەموزە و بەشداریکردن لە هەوڵەکانی گێڕاندنەوەی خاك لە جیهاندا.
ئامێری کارەبایی ناوماڵی کەموزە و تەکنۆلۆژیا زۆر گرنگن بۆ هەوڵەکانی نەهێشتنی دەردانی کاربۆن لەلایەن ئێڵ جیەوە. لەڕێی بەکارهێنانی پێکهاتەی کرۆکیی پێشکەوتووەوە، پەمپی گەرم و ئامێرە کارەباییەکانی ئێڵ جی و سیستەمی هەواگۆڕکێ یارمەتیدەری ماڵەکان دەبن لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە و دەردانی کاربۆنی ئامێرەکانی ناوماڵ2. ئێڵ جی لەڕێی داهێنانە پێشکەوتووەکانیەوە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە و دەردانی کاربۆن، کە ئەمیش یارمەتیدەرە لە ئەرکی گرنگی جەنگان لە دژی گۆرانکاری کەشوهەوادا.
پابەندبوونی جیهانی و نەوەکان بە ژینگەوە
زیاتر لە دابینکردنی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا بۆ ماڵەکان، ئێڵ جی بە شێوەیەکی چالاکانە بەشدارە لە پرۆژەکانی گێڕاندنەوەی خاك و ژینگەدا. ئەم کارە هەڵمەتی چاندنی درەختیش لە چەندان وڵاتدا بە ئیندۆنیزیا و ئیسپانیاشەوە دەگرێتەوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ دا، کۆمپانیای ئێڵ جی لقی ئیندۆنیزیا ئاهەنگی ٣٢هەمین سالیادی هاوبەشیکردنی خۆی گێڕا لەگەڵ ڕێکخراوی پاراستنی سەرچاوە سروشتیەکانی جاکارتادا بۆ چاندنی ٣٢ هەزار درەخت لە جاکارتا و کالیمەنتان و سوماترەدا. کۆمپانیای ئێل جی لقی ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠١٧ دا پرۆژەی سەوزایی زیرەکی بەگەرخست بە ئامانجی چاندنی ٤٧ ملیۆن درەخت لە سەرتاسەری ولاتدا، بۆ گێراندنەوەی جوانی سروشت بۆ ناو شارەکانی مەدرید و مەلەگەدا.
کەمکردنەوەی بەفیرۆدانی خۆراک بەهەمان شێوە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی گێڕاندنەوەی خاک و یارمەتیدەریشە لە پاراستنی سەرچاوەکان و کەمکردنەوەی فشاری سەر حاویەکان. مانگی پێشوو بۆ پیشاندانی کاریگەری ژینگە بۆ سەر بەرهەمهێنانی خواردن و فڕێدانی، کۆمپانیای ئێڵ جی لقی ئیندۆنیزیا هاوبەشی کرد لەگەڵ دەزگای خۆراکی نیشتیمانی و زانکۆی پراسیتیا مولای بۆ دابەشکردنی ٣٠٠٠ بۆکسی ژەمی بێ پاشماوە بۆ ژەمێکی گۆشتی برژاو لە جاکارتا و تانگیرانگدا. بە ئامانجی خستنەرووی کێشەی فڕێدانی زۆری خۆراک لە ئیندۆنیزیادا، کە ساڵانە ٢٣ ملیۆن تەن خۆراک فرێدەدرێن، ئەم هاوبەشیە پابەندبوونی ئێڵ جی بۆ کەمکردنەوەی کێشەی برسێتی و خێراترکردنی جێبەجێکردنی ستراتیژیەتەکانی بەفیرۆنەدانی خۆراک پیشان دەدات.
بەرهەمەکان هاندەری هەستی بەرپرسیارێتی کردەی باشی خۆراکی و کەمکردنەوەی فڕێدانی خۆراک دەکەن
ئامێری ساردکاری ئێڵ جی بە تایبەتمەندی InstaView™ ی دەرگای فەرەنسیەوە نمونەیە بۆ هەوڵەکانی ئێڵ جی لە یارمەتیدانی کەمکردنەوەی فڕێدانی خۆراک و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ناوماڵدا. ئەم تایبەتمەندیە دەرچەیەکی روونە کە لێوەی بەکارهێنەران دەتوانن شتەکانی ناو ساردکارەکە ببینن بەبێ کردنەوەی ساردکارەکە، ئەمەش وادەکات هاوی ساردی ناو ساردکارەکە دەرنەچێت و کەمتر وزە بەکارببرێت. هەروەها تەکنۆلۆژیەکانی LINEARCooling™ و DoorCooling+™وادەکات ساردکارەکە پلەی گەرما بە یەکسانی بپارێزێت و تازەیەتی خۆراکەکانی بپارزێزێت لە خراپبون پێش ئەوەی بەکاربێن3. لەڕێی ئەم بەرهەم و دەستپێشخەری و کردانەوە، ئێڵ جی بەردەوام دەبێت لە برەودان بە کارایەتی و بەرپرسیارێتی لە بەکارهێنانی سەرچاوەکاندا و بەردەوام هەوڵدەدات بۆ بەدیهێنانی دیدی "ژیان باشترە بۆ هەمووان".
ئاگاداری ماڵپەری ژووری هەواڵی ئێڵ جی بن بۆ زانینی دەستپێشخەریە ژینگەییەکانی ئێڵ جی.
# # #
١.
www.unccd.int/news-stories/stories/latest-climate-report-underscores-urgent-need-act-drought
٢. بەپێی دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ زانیاری وزە و کارگێڕی- بەکارهێنانی وزەی ساڵانە و وزەی ماڵەکان لە ئامێری کارەباییدا وەکو جلشۆر و جلوشککار و ساردکار بری سەدا ١٢ ی کۆی وزەی ماڵەکە بەکاردەبەن. ئامێرەکانی هەواگۆڕکێ بری سەدا ٥٧ ی کۆی وزەی ماڵەکە بەکاردەبەن، هیتەریش بری سەدا ٣٣ و گەرمکردنی ئاو بری سەدا ١٤ و فێنکارەکان بڕی سەدا ١١.
٣. LINEARCooling هەوای فێنک لەڕێی بەشەکانی ساردکارەکە بە شێوەیەکی دووبارەبۆوە دەنێرێت وەک لە ڕێگە کۆنەکەی سیستەمی فێنکردنەوە کە یارمەتیدەرە لە گۆرانکاری کەمتری پلەی گەرما بە ڕێژەی ±0.5 پلەی سەدی. بنەما لەسەر دەرەنجامەکانی تاقیکردنەوەی TÜV Rheinland لە بەکارهێنانی شێوازی تاقیکردنەوەی ناوخۆیی ئێل جیدا، بە پێوانەکردنی ئەو کاتەی کە pak choi بڕی سەدا ٥ ی کێشەکەی لەدەستداوە لە رەفەکەدا لە بەشی خۆراکی تازە لە ناو ساردکاری مۆدێلی LINEARCooling model GSXV91NSAE. ئەنجامەکان بنەما لەسەر ژینگەی راستەقینەی بەکارهێنانەکە دەگۆرێن.
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media
.
www.Lge360.com