ئێڵ جی ئەزموونی کارگەی lighthouse بەهێزتر دەکات بۆ پەرەپێدانی مۆدێلەکانی کارسازی داهاتووەکی
سیئۆل، ٢٩ تەموز ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی کارسازی کارگەی زیرەکی خۆی لەڕێی یەکخستنی زیرەکی دەستکرد و گۆرانکاری دیجیتاڵی بەرەوپێشتر دەبات لەگەڵ مێژووی چڕی ٦٦ ساڵەی خۆی لە بواری دروستکردن و بەرهەمهێناندا.
یەکگرتنێکی بەهێزی تواناکانی زیرەکی دەستکرد و دروستکردن
لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆمپانیای ئێڵ جی بە شێوەیەکی فەرمی چووە ناو بازاری کارگەی زیرەکەوە. پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی ئەندازیاری بەرهەمهێنان کە رکابەرێتی دروستکردن و بەرهەمهێنانی باشتر دەکات بۆ گروپی کۆمپانیاکانی ئێڵ جی لە ئێستادا شارەزایی و ئەزموونەکەی خۆی فراوانتر دەکات بۆ ویستیارە دەرەکیەکان. ئەو خزمەتگوزاریانەی بەردەستکراون وەکو راوێژکاری بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەلوپەل و سیستەمەکانی بەگەرخستن و راهێنان بۆ کارمەندانی تەکنۆلۆژی.
سەرباری ئەوەی ئەمە یەکەمساڵی ئەم پەیمانگەیەیە، کارسازێتیەکەی چەندان خالی وەرچەرخانی گرنگی تێپەراندووە. ئەم پەیمانگەیە بەشداری دەکات لە مسۆگەرکردنی داواکاری بە بڕی ٢٠٠ ملیار یەنی کۆری لە ویستیارە دەرەکیەکانەوە بۆ سەر بەرهەمەکانی کارگە زیرەکەکەی.
ویستیارە سەرەکیەکان وەکو دروستکارانی پاتری لاوەکی، دروستکارانی پارچەی ئۆتۆمبیل و کۆمپانیا لۆجیستیەکان. ئێڵ جی پلانی وایە بە شێوەیەکی چڕ کارەکانی فراوانبکات بۆناو پیشەسازیەکان چونکە داواکاریەکان بە شێوەیەکی خێرا لە فراوانبووندان، وەکو پیشەسازی پارچەی ئەلیکترۆنی نیمچە گەیەنەر و دەرمانسازی و تەکنۆلۆژیای ئەندامی و خۆراک و خواردنەوە. ئامانج لێرەدا پەرەپێدانی کارسازێتی بەرهەمی کارگەی زیرەکە بۆ بوون بە کۆمپانیایەک بە بەهای تریلیۆن یەنی کۆری تا ساڵی ٢٠٣٠، بەبێ هەژمارکردنی ئەو داهاتەی لە گروپی کۆمپانیاکانی ئێڵ جیەوە دەستدەکەون.
بەپێی دامەزراوەی لێکۆلینەوەی بازار (لێکۆڵینەوەی لەپێشینەیەتی)، بازاری کارگەی زیرەکی جیهانی وادانراوە لەم ساڵدا لە ١٥٥.٦١ ملیار دۆلاری ئەمریکیەوە گەشە بکات بۆ ٢٦٤.٤٦ ملیار دۆلاری ئەمریکی تا ساڵی ٢٠٣٠.
٧٧٠ تێرابایت لە داتای دروستکاری و زیاتر لە ١٠٠٠ داهێنان
ئێڵ جی لەماوەی ٦٦ ساڵەی خۆیدا لە بوارەکانی دیزاینی کارگە و دروستکردن و بەگەرخستندا بڕێکی زۆر داتا و زانیاری دروستکردنی کۆکردۆتەوە. تەنها لەماوەی دە ساڵی رابردوودا، ئێڵ جی بڕی ٧٧٠ تێڕابایت لە داتای بەرهەمهێنان و دروستکردنی کۆکردۆتەوە کە یەکسانە بە بڕی ١٩٧ هەزار فلیمی روونێتی بەرز (ئەگەر هەر فلیمێك ٤ گێگابایت بووبێت). لایەنی رکابەرێتی ئێڵ جی بەهۆی ئەوەیە کە چەندان تەکنۆلۆژیای گرنگی بەرهەمهێنانی هەیە کە زۆر گرنگە بۆ دروستکردنی کارگە زیرەکەکەی، پەیمانگەکە زیاتر لە ١٠٠٠ داهێنانی پەیوەندیدار بە بەرهەمی کارگەی زیرەکی ئێڵ جیەوە تۆمار کردووە. ئێل جی ئامانجێتی کە بەرهەمەکانی کارگەی زیرەکی جیابکاتەوە بە یەکخستنی داتا گەورەکەی دروستکردن و شارەزایەتیەکەی لەگەڵ زیرەکی دەستکرد و گۆرانکاری دیجیتاڵی و بەمەش تەکنۆلۆژیای جیهانی بەرهەمهێنان بەهێزتر دەکات. ئەم بەرهەمانەی کارگەی زیرەکەکەی دیزاینی سیستەمی بەرهەمهێنان و چاودێریکردن و بەگەرخستن لەڕیی تەکنۆلۆژیای دووانە دیجیتاڵییەوە دەکات، کە داتای گەورە و بەرێوەبردنی جۆرایەتی بنەما لەسەر زیرەکی دەستکرد و سەلامەتی و کەلوپەلی پیشەسازی و دابینکردنی چەندان رۆبۆتی پیشەسازی لەخۆ دەگرێت.
کارابوونی بەرهەمهێنان راستەوخۆ پەیوەستە بە قازانجی کارەوە
بەرهەمەکانی کارگەی زیرەک جەخت دەکەنەوە سەر کەمکردنەوەی تەنانەت کورتترین دواکەوتن یان هەڵەی بچوکی نێوان پرۆسەکان. لەبەر ئەوەی کارایەتی لە بەرهەمهێناندا راستەوخۆ پەیوەستە بە تەواوی قازانجی کارسازیەکانەوە، کەواتە باشترکردنی ئەم لایەنە دەبێتە کارێکی زۆر گرنگ. بۆ نمونە لە کارگەی ساردکارەوەی ئێل جی لە چانگوۆن هەر ١٣ چرکە ساردکارەوەیەک دروست دەکرێت. دواکەوتنێکی ١٠ خولەکی لەم کارگەیەدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دروستکردنی ساردکارەوە بەبڕی ٥٠ دانە. وای دابنێین نرخی هەر ساردکارەوەیەک ٢ ملیۆن یەنی کۆریە، ئەوا دواکەوتنێکی ١٠ خولەکی دەبێتە هۆی زەرەرێك بە بڕی ١٠٠ ملیار یەنی کۆری.
کاریگەریەکە زیاتر بەرچاو دەبێت لەسەر بەرهەمەکان ئەگەر خێرایی بەرهەمهێنان زیاتر بێت*. کەواتە ئەو بەرهەمانەی دەبنە هۆی کەمکردنەوەی دەواکەوتنەکانی پرۆسەکان، هەر لە دابینکردنی خێرای چەندان پێکهاتەوە تا پێکەوەنان و پێچانەوە و پشکنین، هەموویان زۆر گرنگن.
بەرهەمی چڕ ڕووماڵی تەواوی هێڵی بەرهەمهێنان دەکات
ڕووانگەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کارگەی زیرەک وەکو بەرهەمی یەکە بۆ بواری دیاریکراو و بەرهەمی چڕ بۆ ڕووماڵی تەواوی هێڵی بەرهەمهێنانە بۆ ویستیاران، هەر لە پلانی کارگەوە تا دیزاینکردن و دروستکردن و بەگەرخستن. ئێڵ جی بە رەچاوکردنی ژینگە و تایبەتمەندی ویستیارەکە شیکردنەوە دەکات بۆ کارگە هەبووەکان و بوارەکانی باشترکردن دەستنیشان دەکات و نەخشە ڕیگەیەکی هەنگاو بە هەنگاو دادەنێت بۆ بەخودکارکردن و زانیاریپێدان و روانگەی زیرەکی دەستکرد بۆ زیادکردنی کاریگەربوونی وەبەرهێنانەکان.
دووانە دیجیتاڵی بۆ تەواوی زنجیرەی بەها
دیزاینی سیستەمی بەرهەمهێنان و بەگەرخستن دەبنە خێراترکردنی بینراوە کۆمپیوتەریەکان بە شێوەی راستەوخۆ لەڕێی تەکنۆلۆژیای دووانە دیجیتالیەوە. پێش ئەوەی کارگەکە دروست بکرێت، بینراوێکی دیجیتاڵی هاوشێوەی کارگە راستەقینەکە دروست دەکرێت، ئەمەش وادەکات ویستیاران بتوانن کاری بەرهەمهێنان و لۆجیستیەکان ببینن. ئەمە لە دیزاینی کارگەدا دەبێتە ئەوپەڕی کارابوون.
لەماوەی قۆناغی بەگەرخستندا، شیکارکردنی داتای راستەوخۆ وادەکات گیرخواردنەکان و بەرهەمە تێكچووەکان و لەکارکەوتنەکان دەستنیشان بکات لە بەرهەمهێناندا بە شێوەی پێشوەختە، کەواتە دەبێتە هۆی باشترکردنی بەرهەمدارێتی.
رۆبۆتی جوڵاوی خودکار و رۆبۆتی یاریدەدەر
بەرهەمە هەمەجۆرەکانی رۆبۆتی پیشەسازی ئێل جی بۆ بەخودکاریکردنی کارگەکان چەندان لایەنی باشەی هەیە. رۆبۆتی جوڵاوی خودکار کامێرە و رادار و هەستەوەری لایدار (پشکنینی رووناکی)ی هەیە بۆ پشکنین و ناسینەوەی چواردەورەکەی و دابینکردنی پارچە و کەلوپەلەکان. ئەم رۆبۆتە بە شێوەیەکی کاریگەر دەجوڵێت و خۆی لە کرێکارەکان و بەربەستەکان بە خودکارانە لادەدات.
بەگەرخەری جوڵاو کە قۆڵی رۆبۆتی هەمە جومگە لەگەڵ رۆبۆتی جوڵاوی خودکار پێکەوە بەکاردێنێت بۆ بەخودکاریکردنی چەندان کار بە شێوەی راستەوخۆ. ئەم جۆرە دەتوانێت چەندان کار بکات وەکو پێکەوەنان و پشکنینی تێكچووەکان و گواستنەوەی پارچەکان و کەلوپەلەکان، هەروەها دەتوانیت پاتری رۆبۆتەکانی نزیک خۆشی بگۆڕێت.
بەرهەمی زیرەکی دەستکردی راستەوخۆ بۆ شیکارکردنی ئاسانی باری نائاسایی
ئەو بەرهەمانەی یاریدەدەرن لە بەڕێوەبردنی ڕێژەی بەرهەمەکاندا دلنیایی دەدەن لە کارێکی ڕێکوپێکی ئامرازەکان و سوودێکی زۆریان هەیە. هەستەوەرەکان لەتەواوی کارگەکەدا دانراون بۆ پشکنینی ئاماژە نائاساییەکانی وەکو لەرینەوە و دەنگەدەنگ کە بەهۆی کۆنبوونی ئامێرەکانەوە یان نەبوونی چەورکردنی پارەچەکانەوە روودەدەن. داتای گەورە دەنرێردرێت بۆ یەکلاکردنەوەی هۆکارەکان و پێشکەشکردنی پێشنیار بۆ چاککردنەوەکان.
زیرەکی دەستکردی راستەوخۆ بنەما لەسەر مۆدێلی زمانی کۆدی گەورە ڕێدەدات بە بەکارهێنانی ئاسان لەڕێی فەرمانە دەنگیەکانەوە. بۆ نمونە وتوی "لەرینەوەی نائاسایی لە ئامرازی ١ لە کاتژمێر ٢ ی دوانیوەرۆ" وادەکات ئاماژە نائاساییەکە لە سێرڤەرەکەدا تۆمار بکرێت. فەرمانی دەنگی وەکو "لەرینەوە نائاساییەکانی ئەم دواییە پیشان بدە لەگەڵ چاککردنەوەکان" لیستی جۆرەکانی تێچكووەنەکان و چاککردنەوەکانی پێشوو پیشان دەدات بەپێی لەیەکچوون.
هەروەها ئێڵ جی سیستەمێکی پشکنینی راستەوخۆی دروستکردووە لەلایەن زیرەکی دەستکردی بینینەوە بەگەردەخرێت. ئەم سیستەمە فێری دۆخە ئاساییەکانی کارکردن دەبێت و دۆخە نائاساییەکان دەگرێت وەکو گۆرانکاری پلەی گەرمی و تێكچوونەکان. هەروەها بەڕێوەبردنی سەلامەتی کارگەش باشتر دەکات لەڕێی دەستنیشانکردنی ئەو کرێکارانەی بە گونجاوی کەلوپەلی سەلامەتی کڵاو و چاکەتیان نەبەستووە.
پێشخستنی پەرەپێدانی مۆدێلێکی کارسازی پەیوەست بە داهاتوو لەڕێی کۆکردنەوەی شارەزایی کارگەی پلە ٤
کارگە خودکارە زیرەکەکانی ئێڵ جی لە چانگوۆن لە کۆریای باشور و لە ویلایەتی تێنەسی لە ئەمریکا پلەبەندی کارگەی Lighthouse (پلە ٤) پێدراوە لەلایەن کۆربەندی ئابوری جیهانییەوە. دوابەدوای جێبەجێکردنی کارگەی زیرەک، بەرهەمدارێتی لە وێستگەی چانگوۆن بەڕێژەی سەدا ١٧ زیادی کردووە و بەکاربردنی وزە باشتر بووە بەڕێژەی سەدا ٣٠، تێچوونی جۆرایەتیش بەهۆی تێكچوونەکانەوە بە ڕێژەی سەدا ٧٠ کەمبونەتەوە. لەناو گروپی کۆمپانیاکانی ئێڵ جیدا دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان لە زیاتر لە ٦٠ شوێن و ٤٠ هەرێم لە جیهاندا بەرهەمەکانی پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی ئەندازیاری بەرهەمدارێتی بەکاردێنن.
سوودوەرگرتن لەمە لە ناوخۆ و دەرەوەدا پشتراستکردنەوەیە بۆ شارەزایی کارگەی زیرەک بۆ کارسازیەکان و واتایەکی گەورەی هەیە لەرووی بەبازرگانیکردنی موڵكە بەرجەستەکانەوە. ئێل جی خەریکی گۆرانکاری کارسازێتیەکانێتی، کە جەخت دەکەنەوە سەر بەرهەمهێنانی کەلوپەل لەڕێی یەکخستنی بەرنامە و بەرهەم بۆ پەیکەربەندی پەیوەست بە داهاتوو. ئەم ڕێچکەیە پێشبینی دەکرێت بەشێوەیەکی گەورە کاریگەری بکاتە سەر گەشەی خێرای کەرتی کارگەر بۆ کارگەی ئێل جی، کە یەکێكە لە سێ هاندەرە سەرەکیەکەی دیدی داهاتووی ٢٠٣٠ ی ئێڵ جی بە تایبەتی بۆ ویستیارانی گەورەی دەرەکی.
جیۆنگ دای-هوا، سەرۆکی پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی ئەندازیاری بەرهەمدارێتی ئێل جی دەڵێت "ئێمە بەرهەمی کاریگەی زیرەکی نمونەیی دابین دەکەین لە هەموو قۆناغەکاندا، لە پلاندانان و دیزاینەوە بۆ دروستکردن و بەگەرخستن، بۆ بوونە بە هاوبەشێکی نمونەیی کە پشتیوانی لە ویستیارەکانمان بکەین لە تەواوی هێڵێ بەرهەمهێناندا."
# # #
* یەکە بۆ خێرایی بەرهەمهێنان بەشێکە لە یەک ملیۆن (بەش لە ملیۆن)
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ) ، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا زیاتر لە بڕی 84 تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
زانیاری پەیوەندیکردن:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com