2024.08.19
ئابی ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئامێری AWHP ی پەمپی گەرمکردنی هەوا بۆ ئاوی نوێ نمایش دەکات کە مۆدێلی Therma V™ R290 Monobloc و توانستی ٧ کیلۆوات و ٩ کیلۆواتە لە پێشانگەی IFA 2024 لە بەرلینی ئەلمانیادا لە بەرواری ٦ تا ١٠ ی ئەیلول. پاش ئەوەی مۆدێلە توانست گەورەکانی ١٢ و ١٤ و ١٦ کیلۆوات سەرکەوتنیان بەدەستهێنا لە پێشانگەی IFA لە ساڵی پاردا، مۆدێلە نوێیەکانی Therma V پەمپێکی پێشکەتوتووتری تێدایە و بواری کارایەتی زیاتر دەدات و دیزاینەکەی پێشکەوتوو ترە کە بە ئاسانی و ساکاری تێکەڵی دیزاینی چواردەورەکەی دەبێت.
لەگەڵ بەجێگەیاندنی ئیلزامیدا بۆ ستانداردەکانی باڵەخانەکان کە نزیک بۆتەوە لە سفر وزە (NZEB) لە تەواوی ئەوروپادا1، ئامێری AWHPs بەناوبانگێتی بەدەست هێناوە چونکە دەتوانێت دەردانی کاربۆن کەمبکاتەوە و مامەڵە بکات لەگەڵ نادڵنیایی دابینبوونی وزەدا. دەربارەی باڵەخانە نوێیەکان، مۆدێلە توانست بچوک و مامناوەندەکان زیاتر گونجاون ئەمەش وادەکات مۆدێلە نوێیەکانی ئێل جی کە ٧ کیلۆوات و ٩ کیلۆواتن زۆر گونجاو و نمونەیی بن بۆ بازاری ئەوروپا. لەگەڵ ئەمانەدا، ئێل جی تاقیگەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بۆ ئامێرەکانی هەواسازکردن لە فرانکفۆرت دادەمەزرێنێت لە ئەلمانیادا بۆ پەرەپێدانی ئامێری کارا بۆ گەرمکردن و هەواگۆرکێ و هەواسازکردن کە بە تایبەتی دیزاین کراون بۆ کەشوهەوا ناوخۆییە هەمەجۆرەکانی ئەوروپا.
کردارێکی هەرە کارا
وەکو وەڵامێکی چالاک بۆ رێنماییە توندەکانی گازی فلۆراویدا2 و دلخوازێتی ئەوروپا بۆ لاچوون لەسەر بۆیلەری ئاسایی بۆ ئامێری AWHPs، کۆمپانیای ئێڵ جی گازی ساردکردنەوەی R290 بەکاردێنێت بۆ ئامێری Therma V R290 Monobloc. ئەم ساردکارە سروشتیە توانای قەتیسبوونی گەرمی (GWP) دەگاتە ٣، ئەمەش زۆر کەمترە لە ساردکارە بەکارهێنراوەکان بە گشتی لە بواری گەرمکردندا. بەهۆی پۆلێنی وزەی A+++ 3ەوە، ئەم ئامێرە پێشکەوتووە کار دەکات لەسەر کەمبونەوەی دەردرانی کاربۆن بە ڕێژەی سەدا ٧٩ بەراورد بە بۆیلەرە ئاساییەکان، لەڕێگەی بەدەستهێنانی وزەکەیەوە لە گەرمی ناو هەوادا4. ئەو کریارانەی ئامێری Therma V بەکاردێنن وزەی ناومالیان بە شێوەیەکی گەورە بۆ دەگەڕێتەوە5.
ئامێرە نوێیەکەی Therma V AWHP سوود وەردەگرێت لە پەمپی پێشکەوتووی ئێڵ جی بۆ بەردەستبوونی ئاستی نوێی کارایەتی وزە و ئەدا لە کەشوهەوا ساردەکاندا. دۆخی نزمی پرۆسەی پەمپ یارمەتیدەرە لە گرەنتی کارێکی جێگیر و پسوڵەیەکی کەمتری وزەدا، لەکاتێکدا سیستەمەکە کاردەکات لەسەر دەرکردنی ئاو کە دەگاتە ٧٥ ی سیلیزی، تەنانەت کە پلەی گەرمای دەرەوەش ١٥ ی سیلیزی ژێر سفر بێت.
بەهۆی پەمپە نوێکەوە، هەردوو مۆدێلەکەی AWHP کاردەکەن بە شێوەیەکی بێدەنگ بە پلەی ٤٩ دێسەبڵ (A) لە ٧ کیلۆوات و ٥٠ دێسەبڵ (A) لە ٩ کیلۆواتدا6,7. ئامێرەکەی ئێڵ جی کار دەکات لەسەر پشتیوانیکردنی جێگیری و کەمکردنەوەی بەرکەوتن، لەگەڵ ئەمەدا دەنگەدەنگ و لەرینەوە کەمتر دەبێتەوە، بەتایبەتی لە کاتی کاری کەمدا. لەگەڵ ئەمەشدا داهێنانە باشترکراوەکان هەموویان پێکەوە وادەکەن پانکەکە بە پێدەنگی کار بکات.
دیزاینێکی پێشکەوتووتر
ئامێری Therma V R290 Monobloc دیزاینێکی جوانی هەیە و پانکەیەکی هەیە بە ئاسانی لەگەڵ دیزاینە هەمەجۆرەکانی ناو ماڵ و دەرەوەی ماڵدا کاردەکات. بەرگی دەرەوەی ئامێری AWHP نوێی ئێل جی رەنگێکی ڕەشی هەیە لەگەڵ هەموو رەنگێکدا دەگونجێت، تۆڕی یەکەکە شێوەیەکی تایبەتی هەیە و رەنگی خۆلەمێشی تۆخی هەیە. دیزاینی ئەم ئامێرە وادەکات بە ئاسانی لەژێر پەنجەرەکاندا دابنرێت بەبێ ئەوەی ڕێ لە بینین بگرێت، ئەمە وادەکات دانانی ئەم ئامێرە زیادکردنێکی نایاب بێت بۆ هەر باڵەخانەیەک.
تەواوکاری زیرەک و ساکار
یەکەکانی AWHP نوێی ئێل جی دیزاینکراوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی تێکەڵ بێت لەگەڵ یەکە جیاوازە ناوخۆییەکاندا لەڕووی پێکهاتەکەی و بژاردە زۆرەکانیەوە و یەکەی کۆنترۆلکردن و یەکەی ئاوی و پێکهاتە سەرەکیەکە، کە دەگونجێت لەگەڵ ژینگە جیاوازەکاندا. دیزاینی ئامێرەکە بێ خەوش و بێ کێشەیە. کۆنترۆلکردنی وزەی باڵەخانەکانی BECON تایبەت بە کۆمپانیای دانانەکە یان هاوبەشی خزمەتگوزاری بۆ نوێکردنەوەی بەرنامەکانی تایبەت بە کۆنترۆلکردن لە دورەوە، ئەمە کات و ماندووبوون کەمدەکاتەوە8. لەگەڵ ئەمەدا مۆدێلە نوێیەکان کۆنترۆلکردنی ساکار و چاودێری وزەی تێدایە لەڕێی بەرنامەی ™ThinQ ی ئێڵ جیەوە، ئەمانە هەمووی سەکۆیەکی پراوپری وزەی ناومالەکی بەردەست دەکات لەگەڵ سیستەمی ئەزبەرکردنی وزەی ESS
لیۆ جای چیۆل، سەرۆکی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ناوماڵی و هەواسازکار وتی "ئامێری نوێی Therma V R290 Monobloc کۆمەلێکی گەورەی بژاردە دابین دەکات بۆ ئەوروپیەکان وەکو توانست و بەردەستکردنی ئەدایەکی کاری بەرز و ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەر. ئێل جی بەردەوام دەبێت لە سودوەرگرتن لە توانستە رکابەریە تایبەتیەکانی لە تەکنۆلۆژیای وزەی کارا بەرز و ئامێری سەرەکی بۆ پێشکەشکردنی کۆمەڵێك بەرهەمی تایبەت بۆ پرکردنەوەی پێویستیە هەرێمیەکان."
ئامادەبوانی پێشانگەکە دەتوانن سەردانی شوێنی ئێڵ جی بکەن (هۆلی ١٨، مێسی بەرلین) لە بەروارەکانی ٦ تا ١٠ ی ئەیلولدا بۆ بینینی داهێنانە نوێیەکانی ئێڵ جی لە بواری ئەزبەرکردنی وزە بۆ ژیانێکی باشتر.
# # #
1 بەپێی کۆمسیۆنی ئەوروپی، دەبێت هەموو بالەخانە نوێیەکان لە یەکێتی ئەوروپادا "نزیکبنەوە لە سفر وزە" لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە
(https://energy.ec.europa.eu/topics/energy-efficiency/energy-efficiency-buildings) / کە نزیک دەبێتەوە لە سفر وزە و سفر دەردانی کاربۆنی بیناکان _en).
2 ساردکاری R290 دەگونجێت لەگەڵ هەموو ڕێنماییە نوێیەکانی گازی فلۆریداوی، کە ڕێدەگرێت لە بەکارهێنانی ساردکارێک کە کاربۆن هایدرۆفلرۆرایدی تێدا بێت بە توانستی گەرمبوونی جیهانی ١٥٠ یان زیاتر لە سەرەتای سالی ٢٠٢٧ ەوە.
3 پۆلێنکردنی کارایەتی گەرمکردنی وەرزی بۆ شوێنەکان بە پۆلێنیA+++ لە ٣٥ ی سیلیزی LWT و لێنیA+++ لە 55 ی سیلیزی LWT بەپێی پێوەری EN 14825 لە ڕێنامیی کۆمسیۆنی ئەوروپیدا (یەکێتی ئەوروپا).
4 دەرەنجامی ئەم لێکچواندنە پشت دەبەستێت بە دۆخی کەشوهەوایمامناوەند و پلەی گەرمای نزم (٣٥ سیلیزی) لەوایە جیاوا بێت لەگەڵ بەها راستەقینەکاندا بەرەچاوکردنی دۆخەجیاوازەکان. تێكراکانی دەردانی کاربۆن بۆ گەرمکردنی شوێنەکان بە LG THERMA V R290 Monobloc 9Kw هەژمار دەکرێن. بۆیلەری براوردکراو بۆیلەری چرکردنی گشتیە و پەیوەندی نیە بە هێمایەکی بازرگانی دیاریکراوەوە، وادانراوە کە روومالی بەکاربردنی وزەی ساڵانە هەمان ژمارە بێت بۆ گەرمکردن بە LG THERMA V R290 Monobloc ی ٩ کیلۆوات. لێكچواندنی دەردانی دوانۆکسیدی کاربۆن لە ساڵیکدا لەسەر بەکاربردنی وزەی سالانە و چرێتی کاربۆنە لە کەرتێکی دیاریکراودا لە یەکێتی ئەوروپادا لە سالی ٢٠٢٣، بری ٥٦.١ تەن لە دوانۆکسیدی کاربۆب/تی جوڵ وەرگیراوە وەکو رەچاوکردنی هەژمارکردنی دەردانی دوانۆکسیدی کاربۆن لە بۆیلەرە غازیەکانەوە.
5 ئامێری Therma V Monobloc نوێ ئەدای کاری بەپێی پێوەری (SCOP) دەگاتە ٥.٢. بەپێی دۆخەکانی کەشوهەوای مامناوەند و پلەی گەرمی نزم (٣٥ سیلیزی). پێوەری SCOP پشت دەبەستێت بە EN14825 و لەوانەیە جیاواز بێت لە ئەدای کاری راستەقینە بەپێی دۆخەکانی دانان و بەکارهێنان.
6 ئاستی ژاوەژاو لە نێوان ٤٩-٥٠ دێسەبڵدا (A) بە گشتی بە بێدەنگ دادەنرێن. وەکو سەرچاوەیەک، ئاستی چرپەچرپی مرۆڤەکان بە ٢٥ دێسەبڵ دادەنرێت (A)، گفتوگۆی ئاساییش بە ٦٠ دێسەبڵ (A)، ئامێری ساردکاری ناوماڵ بە گشتی ٥٠ دێسەبڵە (A) (https://noiseawareness.org/info-center/common -ئاستی ژاوەژاو/).
7 لەوانەیە ئاستی ژاوەژاوی راستەقینە جیاواز بێت بەپێی ژینگەی بەکارهێنان.
8 ئەو بەرهەمانەی بەسەکۆی وزەی ناوماڵ دادەنرێن وەکو سیستەمی ئەزبەرکردنی وزە و پەناڵی وزەی خۆر هەوادەرکێشی کۆنترۆلی وزە لە بالەخانەی (BECON) دەفرۆشرێن بە شێوەی جیا. بەردەستبوونی ئامێرەکەش بەپێی ناوچەکە دەگۆڕێت.
*لەوانەیە هەندێك لە بەرهەم و مۆدێلەکان لە خۆرهەلاتی ناوەراستی عەرەبیدا بەردەست نەبن، دەبێت بەردەستبوونیان بزانرێت لەڕیی دابینکاری خزمەتگوزاری ئێڵ جی شوێنەکەوە.
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێ
ئەم کۆمپانیایە پێشەنگی جیهانیە لە بواری ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێدا هەروەها ئامێری زیرەکی دەستکردی ناوماڵ دروست دەکات وەکو ThinQ. ئێڵ جی چەندان بەرهەمی هەیە دروستکراوە بە تەکنۆلۆژیە پێشەنگەکانیەوە و پابەندە بەوەی ژیان باشتر بکات و بەردەوامیپێدراوتر بێت بۆ بەکارهێنەران لەڕێی پەرەپێدانی ئامێری چێشتخانە و شوێنی دانێشتن و هەواگۆڕکێ و ئامێری هەوا پاکژکردن. پێکەوە ئەم ئامێرانە ئاسودەیی و ئەدای بەرزی کار و کارایەتی لە کاردا و ژیانێکی بەردەوامیپێدراو دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم مالپەرە بکە: www.LGnewsroom.com
پەیوەندی راگەیاندن
ئێڵ جی لوبنان
ماريا تنبليان
البريد الإلكتروني:
[email protected]
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com