2024.09.11
ئەیلولی ٢٠٢٤- کاتێك باسی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی دەکەینەوە، ئەوەی یەکەمشت بە مێشکماندا دێت ئامێری جلشۆر و ساردکارە. بەڵام جەختی ئێستەکانەی ئێڵ جی لەسەر ئەوەیە بازرگانیە کرۆکیەکانی بگەیەنێتە ئەوپەڕی و زیاتر. هەروەها ئەم جەختە فراوانکردنی بازرگانی لە کارگەوە بۆ کارگە دەگرێتەوە وەک لە دیدی داهاتووی ٢٠٣٠ ی کۆمپانیای ئێڵ جی کە ساڵی پار بلاوکرایەوە باسی لێوە کراوە.
بەپێی وتەکانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵا، ویلیام چۆ، کە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی پێشکەش کرد لەگەڵ تەلەڤیزۆنی بلومبەرگ لە سیئۆل، کە باسی لە ستراتیژیەتی کارسازیەکان و فراوانکردنی کارسازی لەکارگەوە بۆ کارگەی ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و گەشەپێدانی بواری نوێ و رکابەرێتی زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی کرد کە لە رووی ستراتیژیەتەوە زۆر گرنگە بۆ ئامانجە داهاتووەکیەکانی ئێڵ جی.
بەپێی وتەکانی ویلیام چۆ، فراوانکردنی کارسازێتی لەکارگەوە بۆ کارگەی ئێڵ جی بە شێوەیەکی ستراتیژی گرنگە بۆ ئامانجی داهاتووی ئێڵ جی چونکە کارسازێتی لەکارگەوە بۆ کارگە بەردەوامە لە دابینکردنی ٪٣٥ ی کۆی داهاتی ٢٠٢٤، چونکە ئامانجەکە ئەوەیە ئەم ڕێژەیە بگاتە ٪٤٥ تا سالی ٤٥. هۆکاری پشت خواستی ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لە کارسازێتی لە کارگەوە بۆ کارگە ئەوەیە کە باشیەکانی زیاترە وەک لە کارسازێتی لە کارگەوە بۆ کریار، لەرووی: سەقامگیرێتی، پەیوەندی ماوە درێژ و بەهای زیادبوو لە بوارەکانی بەرهەم و خزمەتگوزاریەکاندا.
کەرتی لە کارگەوە بۆ کارگە وەکو پێکهاتەیەکی گرنگی گۆڕینی کارسازێتی ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی دەردەکەوێت، بەم شێوەیە:
١) خێراکردنی کارسازێتیە سەرەکیەکانی وەکو پارچەکانی ئۆتۆمبیل و گەرمکردن و هەواگۆرکێ و هەواسازکردن.
٢) گۆڕینی کارسازێتی ئێستا کە جەختکردنەوەیە لەسەر ئامێر بۆ خزمەتگوزاری بنەما لەسەر سەکۆ.
٣) دانانی وەبەرهێنان لە بواری کارسازێتی نوێ بە بواری رۆبۆت و بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەباییشەوە.
کاتێك باسی گەشە لە داهاتوودا دەکرێت، ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی وەبەرهێنانی ستراتیژی دەکات وەکو کۆمەکی Alfa Intelligent بۆ پشتیوانیکردن لە کارسازێتیە نوێیەکانی زیرەکی دەستکرد چونکە باوەری وایە کە ئەمە تەکنۆلۆژیا و لێهاتوویی ئێڵ جی باشتر دەکات، وەکو زیرەکی دەستکرد و سۆفتوێر و باشترکردنی وەبەرهێنان لە فراوانکردنی جیهانی و بنیادنان لەسەر بوارە نوێیەکانی گەشەکردن.
پارچەی ئۆتۆمبیل و کارسازێتی گەرمکردن، هەواگۆڕکێ و هەواسازکردن (HVAC)
ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل ئێستا یەکێکە لە بواری گەشەکردنە سەرەکیەکانی لەکارگەوە بۆ کارگە کە ڕێژەی گەشەکردنی بە تێکرا ٪٢٠ بووە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا. لیستی داواکاری ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی گەشتۆتە نزیکەی ٧٤ ملیار دۆلاری ئەمریکی، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە تەنها بە ڕێژەی گەشەکردنی داهاتەکەی سێ هێندە زیادی کردووە.
لەم دواییانەدا، ئۆتۆمبیلی سازکراو بە سۆفتوێر (SDV) بە خێرایی جێگەی خۆیان کردۆتەوە لە بازاردا و ئێمەش ئەزموونێکی پێشکەوتووی SDV پێشکەش کردووە لەڕێی AlphaWare ی ئێل جییەوە، کە کۆمەڵەبەرنامەی سۆفتوێری ئۆتۆمبیلە تایبەت بە خۆی.
سەبارەت بە کارسازێتی HVAC ی ئێل جی، بە شێوەیەکی خێرا گەشەی کردووە بە ٪١٨ ی CAGR و قازانجی بەگەڕخستنی دوو ژمارەیی لەماوەی سێ سالی رابردوودا. بە رەچاوکردنی تایبەتمەندیە نایابەکانی هەر بازاڕێک و شێوازی فرۆشی بەکارەبابوونی جیهانی، ئامانجی ئێڵ جی ئەوەیە ببێتە پێشەنگی بواری پیشەسازی HVAC لە جیهاندا، بە پێشکەشکردنی بەرهەمی تایبەت بە ناوچەکان و تەکنۆلۆژیای کرۆکیی کەموزە و ژینگەپارێز، وەکو ئینڤێرتەر (گۆرەری کارەبا) و بەرهەمەکانی پەمپی گەرم.
لەگەڵ ئەمانەشدا، بەهۆی بەرزبوونەوەی داواکاری بۆ ژێرخانی زیرەکی دەستکرد کە پێویستی بە تەکنۆلۆژیای بەڕێوەبردنی گەرمیی هەیە، ویلیام چۆ باوەری وایە کە کارسازێتی ساردکردن ئەگەرێکی گەورەی هەیە بۆ گەشەکردن لە داهاتوودا.
بەرهەمی کارگەی زیرەک
پیشەسازی بەرهەمی کارگەی زیرەک وادانراوە کە بگاتە نزیکەی ٢٣٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی، بە ڕێژەی گەشەی ساڵانەی ٪١٠. لە ساڵی ١٩٨٤ ەوە، دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی ئەندازیاری بەرهەمی ئێڵ جی رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە دابینکردنی سیستەمی بەرهەمی جیاواز و تەکنۆلۆژیا بۆ باشترکردنی رکابەرێتی دروستکردن لە هەموو کۆمپانیاکانی سەربە ئێڵ جیدا.
بە یەکخستن و بەکارهێنانی ئەزموونی کەڵەکەبووی ئێڵ جی لە دروستکردن و زیرەکی دەستکرد و رۆبۆت و گۆڕانکاری دیجیتاڵیدا، ئێڵ جی بۆتە یەکێك لەو ژمارە کەمەی کۆمپانیاکانی جیهان کە بتوانن بەرهەمی گشتگیری کارگەی زیرەک دابین بکەن هەر لە پلاندانان و دروستکردنەوە تا بەگەڕخستن و بەردەوامیپێدان.
ئێل جی بەردەوامە لە وەبەرهێنان لە بواری نوێ و هیوابەخشی کارسازێتیدا کە ببێتە بناغەی گەشەی داهاتووەکی. لە کەرتی رۆبۆتی بازرگانیدا، ئێل جی جەخت دەکاتەوە سەر مسۆگەرکردنی توانستی رۆبۆتی سازکراو بە زیرەکی دەستکرد و سۆفتوێر. لە مانگی ئازاردا، ئێڵ جی ڕێکەوتنێکی کڕینی پارچەی جێبەجێ کرد بۆ کرینی پشکێک لە Bear Robotics دا، کە کارسازێتیەکی نوێیە لە دۆلی سیلیکۆنی ئەمریکا تایبەتمەندە بە رۆبۆتی خزمەتگوزاری خودکاری سازکراو بە زیرەکی دەستکرد.
سەبارەت بە کارسازێتی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەباییەوە، ئێڵ جی هەماهەنگی دەکات لەگەڵ هاوبەشانی پێشەنگی جیهانیدا بۆ قۆستنەوەی دەرفەتە کارسازێتیەکان. سەرباری ئەوەی کە بازار لەوانەیە بازاڕێکی تێربێت بەرامبەر بە داواکاری کەم، ئێل جی باوەری وایە کە ڕێژەی نێوان بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و ئۆتۆمبیلی کارەبایی ناهاوسەنگە، چونکە هێشتا داواکاریەکی گەورە هەیە لەسەر بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەباییدا.
'زیرەکی هاوسۆزداری' وەکو توانستی رکابەرێتی ئێڵ جی
ئێڵ جی پێناسەی زیرەکی دەستکرد دەکاتەوە بەوەی کە زیرەکی هاوسۆزداری بێت، چونکە باوەری وایە زیرەکی دەستکرد دەبێت گرنگیپێدان و ئەزموونی هاوسۆزی و ئاگالێبوون بهێنێتە ئاراوە. زیرەکی هاوسۆزداری ئێڵ جی بنیادنراوە لەسەر سێ پایە: زیرەکی دەستکردی راستەوخۆی ژیان کە لێکدانەوەی داتای راستەوخۆی ژیان دەکات لە بەرهەمە زیرەکەکانی ئێڵ جی و ئامێرەکانی پەیوەستکراو بە ئینتەرنێتەوە، پایەی دووهەم زیرەکی ڕێکخراو، کە هەماهەنگی راستەوخۆ دەکات لەگەڵ کردەکانی ئامێرە پێك بەستراوەکان هاوتا لەگەڵ دلخوازێتی و ویستی کریار، پایەی سێهەم زیرەکی بەرپرسە، کە دڵنیایی دەدات لە فێربوون و خۆسازکردن و پاراستنی تایبەتمەندێتی و شکۆمەندی و دابینکردنی ئەزموونێک بە دلخوازێتی بەکارهێنەر.
ویلیام چۆ ئەوەی پشتراست کردەوە کە ئامانجی ئێڵ جی دابینکردنی ئەزموونێکی دلخوازی بەکارهێنەرە لە هەر بوارێکدابێت. پلانەکە یەکەمجار دابینکردنی ئەزموونی زیرەکی دەستکردی ناوماڵە و پاشان بەردەوام بوون بۆ فراوانبوون بۆ بوارەکانی تر، وەکو بواری جوڵە و بازرگانی و تەنانەت بواری دەرەوەی گۆی زەوی. لە کۆتاییدا ئێڵ جی بواری تایبەتی خۆی پێشکەش دەکات کە 'بۆشایی ئاسمان وەکو خزمەتگوزاری' یە. ویلیام چۆ کۆتایی بە قسەکانی هێنا بە بەڵێنێك و وتی "ئێمە بەردەوام دەبین لە گۆڕینی خۆمان لە پێشەنگێکی جیهانیەوە لە بواری ئامێری کارەبایی ناوماڵ و ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانی بۆ بوون بە کۆمپانیای بەرهەمی ژیانی زیرەکە".
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا زیاتر لە بڕی ٨٤ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
www.Lge360.com