ملیاردێرە چینییەکە خۆی کوشتووە یان دەستبەسەرە؟

2021-01-05

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لەسەر ونبوونی جاک ما ملیاردێری چینی، کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە جێی باس، باس لەوەدەکرێ کە خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی عەلی بابا، خۆی کوشتووە، یان لەزیندانێکی چین دەستبەسەرکراوە

باس لەوەدەکرێ کە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، جاک ما، بونیاتنەری عەلی بابا، گروپی ( ئەی ئێن تی ) لەشوێنە گشتییەکان نەبینراوەو دەرنەکەوتووە. بەتایبەتی ئامادەنەبوونی لەبەرنامەی کۆتایی تەلەفیزیۆنی پاڵەوانانی بازرگانی لەئەفریقا.

بەوتەی بلۆمبێرگ، جاک ما، لەسەرەتاکانی سەدەی بیست و یەک، نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی چینی پێدراوە، ئێستایش بە سەرمایەی 50 ملیار دۆلار، لەریزبەندی 25مین دەوڵەمەندی جیهانندایە.

بەهۆی ئامادەنەبوونی بونیاتنەری عەلی بابا، لە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی تەلەفیزیۆنی پاڵەوانانی بازرگانی لوسی پەنگ، بەڕێوەبەڕی کارگێڕی کۆمپانیاکە، بووە جێگرەوەی جاک ما.

رۆژنامەی فاینناشناڵ تایمز، هۆکاری ئامادەنەبوونی جاک ما، لەبەرنامە تەلەفیزیۆنەکە، دەگەڕێنێتەوە بۆ دەستێوەردان لەکاروبارەکانی جاک ما.

گوومانەکان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە هۆکاری دیارنەمانی جاک ما، پەیوەستە بەو وتارەی کە لە مانگی ساڵی رابردوو، پێشکەشیکرد.

خاوەن و بونیاتنەری عەلی بابا، لە شەنگهای رەخنەی لەیاساکانی بانکی چین گرت و داوای گۆڕینی یاساکانی کرد. جاک ما، لەوتارەکەیدا داوای چاکسازی ریشەیی لەپێکهاتە و سیستمی بانکی چین، کرد.