بومه‌له‌رزه‌یه‌كى ئابوریی له‌ ئێراندا به‌ڕێوه‌یه‌

2018-04-21

ن: گوڵنار متەوەلی

و: ئەنوەر کەریم

ئەحـمەد کە نەیویست هەموو ناوی خۆی بەتەواوی بڵێت کۆمپانیایەکی ڕیکلامی هەیە لە تاران، وەک کەرتی تایبەت 20 کارمەند کاری بۆ دەکەن لە کۆمپانیایەکەدا، دەیویست قەرز وەربگرێت لە بانك، دوای ئەوەی ئەو بانکەی کە کۆمپانیاکەی ئەحمەد مامەڵەی لەگەڵ دەکات پێیان ووتووە دەتوانێت  سەردانیان بکات بۆ وەرگرتنی قەرزەکەی.

لە شه‌قامى ئۆفیسی کۆمپانیاکەی ئەحمەد دەیان بانکی جیاواز هەیە بەهۆی زۆری ژمارەکانیانەوە پێویست ناکات زۆر بڕۆیت بۆ ئەوەی بانکێک بدۆزیتەوە، بەڵام کارە گرانەکە ئەوەیە کە بانکێک بدۆزیتەوە قەرز بدات بەهاوڵاتی و بازرگانەکان لە کاتێکدا رێژەی سووی بانک لە 18% یه‌ بەپێی سیستەمی بانکی ناوەندی ئێران.

ئەحمەد لەسەر بەڵێنی بانکەکە، چوو سەردانی کردن و داوای قەرزی کرد بەڵام بانکەکە دەیان بیانوویان هێنایەوە بۆ ئەوەی قەرزەکەی پێ نەدەن.

لەئێستادا پارە پەیدا کردن زۆر گرانە لەم ئابوریە پەشۆۆکاو شڵە ژاوەدا. ئەحمەد هەست بەڕوودانی قەیرانیکی دارایی گەورە دەکات لەئێراندا کە 3 ساڵ لەمەوبەر بەهیوای سەرکەوتن بوو کە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە لە نێوان ئیران و ئەمریکاو ئەوروپا و روسیا و چیندا رووی دا.

،،

لە ئیستادا شارەزایانی ئابوری دەڵێن قەیرانی بانکی گەورەترین مەترسی و هەرەشەیە لەسەر ئێران پێش دڕاندنی ڕێکەوتننامەکە ئەتۆمیەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.

لە ئێستادا شارەزایانی ئابوری دەڵێن قەیرانی بانکی گەورەترین مەترسی و هەرەشەیە لەسەر ئێران پێش دڕاندنی ڕێکەوتننامەکە ئەتۆمیەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوەی کە چەندین ساڵه‌ یاسکانی بانکی چەندین کەموکورتی تێدایە بەبێ ئەوەی دەستەی بەڕیوبەرایەتی دارایی بتوانن کۆنترۆڵی بکەن، لەکاتێکدا ئەم دەستەیە ڕێگایدا بوو کە بانکەکان فراوان و گەورەبن (Proliferate) لە سەردەمی پلانی پۆپۆلیستی ئەحـمەدی نەژادا کە بانکەکان پارەیەکی زۆریان دا بە قەرز بە هاوڵاتیان و بیزنسەکاندا له‌كاتێكدا کە نرخی نەوت زۆر بەرز بوو، ئەم پارانە لە پڕۆژەی وەبەرهێناندا خەرج کراوە، ئێستا قه‌رزوه‌رگره‌كان ناتوانن ئەو پارانە بده‌نه‌وه‌ بەبانکەکان لەکاتی خۆیدا.

دوای شکانی نرخی نەوت لەساڵی 2014 کێشە دروست بوو، له‌ دوای ڕێکەوتنەماکەش وەبەرهینانی بیانی هەر بەرجەستە نەکرا کە ئیرانیەکان چاوەڕێیان دەکرد.


لەئێستا گرنگترین کێشە بانکەکانە له‌ ئێراندا، پێویستە بە پەلە چارەسەر بکرێت  بۆ چارەسەرکردنی گرفته‌كه‌ش پێویستە تێچوی زیانەکان قبوڵ بكات، ئەم دەزگا گرنگە بەتەواوی دابڕاوە لە گه‌ڵ لەدنیای بانكه‌كانى دەرەوەدا.

،،

لە کۆبونەوەی چەند بەڕێوەبەرێکی بانک و دەزگا داراییەکاندا لە سویسرا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ بانکەکانی ئێران پێویستیان بە 200 ملیار دۆلار هەیە بۆ چارەسەرکردنیان کە ئەم بڕە نیوەی ئابوری ئێران پێکدەهێنیت. 

لە کۆبونەوەی چەند بەڕێوەبەرێکی بانک و دەزگا داراییەکاندا لە سویسرا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ بانکەکانی ئێران پێویستیان بە 200 ملیار دۆلار هەیە بۆ چارەسەرکردنیان کە ئەم بڕە نیوەی ئابوری ئێران پێکدەهێنیت، بۆ چارەسەرکردنیشبان پێویستە:

1- بانکێک لەڕووی داراییەوە باشترە لەگەڵ چەند بانکێکی تر یەکبگرێت.
2- بانکی ناوەندی ئێران پارە بخاتە هەموو بانکەکانەوە و پڕبکرێنەوە.
لەمانگی کانونی دووەمی ساڵی 2018 حکومەتی ئیران قەرزە خراپەکانی خەمڵاند بە 26.6 ملیار دۆلار کە ئەمە کۆی 11% هەموو قەرزەکانی ئێرانه‌ لە لای هاووڵاتیان.
هەرچەندە ئەم ژمارەیە ئەوکاتەی حەسەن ڕۆحانی هاتە سەر حوکم 15% بوو، کێشەکە لە راستیدا لەوە گەورەترە، چونکە ئەو قەرزانەی کەدراوە بەکۆمپانیاکان زۆربەی کۆمپانیاكانى دەسەڵاتدارانی ئێرانن، یان قەرزەکان دراوە بە كه‌سه‌ دەسەڵاتدارەکانى ناو ده‌وڵه‌ت.

یەکێک لە دیپلۆماسە گەورەکانی ڕۆژئاوا دەڵێت (سەدرەت بانک) کە یەکێکە لەتۆڕە گەورەکانی بانک لە ئێراندا لە ڕاپۆڕتی 9 مانگی ساڵی رابردوودا کە بۆرسەی تاران راپۆرتی داوە 1.5 ملیار دۆلاری زیانی کردوە .

،،

یەکێک لە دیپلۆماسە گەورەکانی ڕۆژئاوا دەڵێت (سەدرەت بانک) کە یەکێکە لەتۆڕە گەورەکانی بانک لە ئێراندا لە ڕاپۆڕتی 9 مانگی ساڵی رابردوودا کە بۆرسەی تاران راپۆرتی داوە 1.5 ملیار دۆلاری زیانی کردوە .

بانکەکانی ئێران پارەی پاشەکەوتکراوی هاوڵاتیانیان بەکار‌هێناوە لەو پرۆژانەی کە قازانج و ڕیسکی زۆری تیایە وە لە ئێستادا چەندین باڵاخانەی بەرز کە سەری لە هەوردایە بەبەتاڵێ ماوەتەوە و نرخەکانیان دابەزیووە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوته‌وە، بووە بە باریکی گران بەسەر بانکەکانەوە.

ماڵپەری بلومبێرگی ئەمریکی داوای لە زۆربەی بەڕێوەبەری بانکەکان کردوە کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکات بەڵام هیچ بەڕێوەبەرێک ئامادە نەبووە بۆ چاوپێکەوتن.

لەئێستادا هەندێ سندوقی قەرزدان کە یاساکانی بانکی نایانگرێتەوە ئامادەن قەرز بدەن بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر بەرزی سوو کە دەگاتە 85 % ، بۆ هەندێ کەسی تایبەت یان کۆمپانیای تایبەت هەڵئاوسان لەئێستادا گه‌یشتووەتە 9.6% ،بەشێكی بەهۆی ئەوەی کە حکومەت هەندێ پارەی خستووەتە ناو سیستەمەکەوە، هەر چەندە ژمارەی بەتاڵە بەرزە.

،، 

بەهۆی گوێدان بەوەی کە جارێکی تر ئێران دادەبڕێت لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تمەنی ئێرانی زۆر دابەزیووە و خواست لەسەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەتەوە.

بەهۆی گوێدان بەوەی کە جارێکی تر ئێران دادەبڕێت لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تمەنی ئێرانی زۆر دابەزیووە و خواست لەسەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەتەوە.

ڕۆحانی گلەیی زۆرى لە بانکەکان کرد و وتی رەوشتی نابانکی مەنوێنن، هەموو شەقامێک دەیان بانکی جیاوازی تیایە، ئەم هەموو باڵەخانە و فەرمانبەرەیان بەکرێ گرتووە دەتوانن تێچوو ئەم هەمووە بدەن کە ئەمە کاری کردووەتە سەر نەبوونی پاره‌ى نەختی و ئابوری لەوڵاتدا.

لەکۆتایدا ئەحمەد ، کە خاوەنی کۆمپانیای ڕیکلامە، توانی قەرز وەربگرێت بەرامبەر ئەوەی خانوەکەی بەبارمتە (ڕەهن) دابنیت.

بانکەکان کاریان قەرزدانە بە بیزنسەکان بۆ ئەوەی گەشەبکەن و فراوان بن، هەرجەندە بەهەزاران هەن لەشەقامەکاندا بەڵام لە کۆتایدا یەک بەربەست هەیە لەبەردەمی هەموویان دا.