کۆمپانیای ئێڵ جی دەستەیەکی نوێ پێكدێنێت لە هاربین، بەهۆیەوە تۆڕە جیهانیەکەی بۆ پەمپی گەرمکردن و لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان تەواو دەکات

2024-09-30
2024.09.30

هاوبەشێتی بۆ باشترکردنی ئامێرە پەمپە گەرمە ئەدا بەرزەکانی ئێڵ جی بۆ کەشە ساردەکان، بەردی بناغەی پەرەپێدان بە تەکنۆلۆژیە نوێیەکان دادەنێت.
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی تۆڕە جیهانیەکەی بۆ لێکۆلینەوە و پەرەپێدان تەوا دەکات بە دامەزراندنی دەستەی چینی بۆ لێکۆڵینەوەی پەمپی گەرمی پێشکەوتوو لە هاربین (CCAHR ) دا. ئەم دەستەیە دەستپێشخەریەکانی ئێڵ جی پێکەوە دەبەستێتەوە لە ئەمریکای باکور و ئەوروپادا و تەکنۆلۆژیای کرۆکی نوێ پەرەپێدەدەن بۆ گەرمکردن و هەواگۆرکێ و هەواسازکردن HVAC کە توانای دابینکردنی ئەدایەکی بەهێز و متمانەپێکراوی هەبێت لە کەشە هەرە ساردەکاندا. 
ئێڵ جی، بۆ دەستپێکی بەگەڕخستنی CCAHR، بۆنەیەکی واژووکردنی سازکرد لە ٣١ ی ئابدا لە پەیمانگەی هاربین بۆ تەکنۆلۆژیا لە هاربین لە چیندا. ئەندامانی هەمیشەیی دەستەکە پێکهاتوون لە خودی پەیمانگەکە و زانکۆی شانگهای جاو تۆنگ و زانکۆی ژی ئان جاو تۆنگ، کە هەموویان پێکەوە بە چالاکانە لێکۆڵینەوە دەکەن لە بواری تەکنۆلۆژیا و سیستەمەکانی HVAC بۆ کەشە ساردەکان. دەستەکە دامەزراوەی نوێی لێکۆڵینەوە بەگەر دەخات لە هاربین  و شاری مۆهی بۆ پەرەپێدانی بەرهەمی HVAC ی بەهێز و پشتپێبەستراو، بۆ یارمەتیدانی ئێل جی لە دروستکردنی بەرهەمی تایبەت بە پێویستیە ناوخۆییەکان و بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە بازاری چیندا.
هاربین ناسراوە بە زستانە سەختەکانی و مۆهیش پلەی گەرماکەی دەگاتە ٥٠ سەدی ژێر سفر، ئەمانە ژینگەی نمونەیین بۆ ئەوەی ئێڵ جی لێکۆلینەوەکانی خۆی لە تەکنۆلۆژیای پەمپی گەرمدا بەرەوپێش ببات کە بتوانێت لە دۆخی سەختی سارددا ئەدایەکی کارا و بەرزی هەبێت. دەستەکە تاقیکردنەوە دەکات لەسەر بەرهەمەکانی HVAC ی ئێڵ جی، بە هەواسازکاری ئاساییشەوە، لە دوو دامەزراوەدا، دامەزراوەی زانکۆ لە پەیمانگەی هاربین بۆ تەکنۆلۆژیا و شوێنێکی نیشتەجێکی مۆهیدا. دەستەکە داتای کردەیی چڕ کۆ دەکاتەوە بۆ باشترکردنی ئەدای گەرمکردن و کەموزەیی و پشت پێبەستراوتێتی بەرهەمەکانی HVAC ی ئێڵ جی. 
دەستەکە لایەنێکی گەورەیە بۆ بەرنامەی نێودەولەتی گەشەکردووی ئێڵ جی بۆ هەماهەنگی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی پەمپی گەرم کە دەبێتە تەواوکردنی ئەو دەستانەی ئێڵ جی رابەرایەتی دەکات کە لە کۆریا و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا لە تشرینی دووهەمی سالی پار دا و لە ئەوروپا لە حوزەیرانی ئەمساڵدا دامەزراون. ئێڵ جی لەڕێی ئەم سێ دەستەیەوە ژێرخانێکی پتەوی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی دامەزراندوە لە ئەمریکای باکور و ئەوروپا و ئاسیادا و دەتوانن تەکنۆلۆژیای هاوتا بە پێویستیەکانی کەشی هەر ناوچەیەک و ماڵێك دروست بکەن. ئەم تۆڕە سێ قوچەکیەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان رۆلێکی گرنگی هەیە لە پتەوکردنی پێشەنگبوونی ئێڵ جی لە بواری تکەنۆلۆژیای HVAC دا.
هەروەها لە کۆربەندێكدا کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بالا بەڕێوەی دەبرد، ئێڵ جی چوار ستراتیژی خستەروو بۆ داهێنانی بازرگانێتی، بە خێراترکردنی توانستەکانی بازرگانی بۆ بازرگانیەوە، بە تایبەتی لە بواری HVAC دا. ئێڵ جی بە بەکارهێنانی ئینڤێرتەر و پەمپی گەرم و فێنککارە پێشکەوتووەکانیەوە ئامانجیتی ببێتە پێشەنگی بازاری HVAC ی ئاست بەرز و چالاکانە پێویستیە زۆربووەکانی سیستەمی فێنکردنەوە پر دەکاتەوە، بە تایبەتی لە سەنتەرەکانی داتای زیرەکی دەستکرددا. 
هەروەها لە بازارە سەرەکیەکاندا، بازرگانی HVAC ی ئێل جی سیستەمی کردەی پڕاوپر و چر دادەمەزرێنێت کە هەموو بەرهەمەکانی ناوماڵ و دروستکردنی بنکەی بەرهەمهێنان لەخۆ دەگرێت بۆ دابینکردنی بەرهەمەکان بەپێی ناوچەکان. ئەم سسیتەمە رووماڵی هەموو شتێک دەکات هەر لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانەوە تا فرۆشتن و صیانەکردن، ئەمەش توانستەکانی بازرگانی بۆ بازرگانی ئێڵ جی بە شێوەیەکی گەورە باشتر دەکات و پێشبینی دەکرێت پشتیوانی بکات لە گەشەی بەهێزی ماوە درێژ. 
جەیمس لی، سەرۆکی یەکەی بازرگانی هەواگۆرکێ لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆرکی، وتی "ئێمە پابەندین بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای نوێی پەمپی گەرمەوە بەپێی پێویستیەکانی کەشە هەمەچەشنەکان. لەڕێی دەستپێشخەریەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانەوە ئێمە توانستمان بەهێزتر دەکەین بۆ دابینکردنی بەرهەمی تایبەتی بۆ هەر ناوچەیەک و پێشەنگبوونمان بەهێزتر دەکەین بۆ بەرهەم و تەکنۆلۆژیاکانمان لە بازاری جیهانی HVAC دا. "

# # #
دەربارەی یەکەی بازرگانی هەواگۆرکێ لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنیدا
هەواگۆرکێی ئێڵ جی بەرهەمی تایبەت بۆ هەر کەرتێک و کەشێك دابین دەاکت بە سیستەمی هەرە پێشکەوتووەوە کە ئەدایەکی بێوێنەی گەرمکردن و هەواگۆرکێ و هەواسازکردنی هەیە بۆ هەموو باڵەخانەکانی جیهان. لەڕێی شارەزایی و زانیاریە پیشەسازیە بێوێنەکانمانەوە، ئێمە راستەوخۆ پێویستیەکانی ئەو لایەنانە پڕ دەکەینەوە کە دەیانەوێت بەرهەمی دیجیتالی HVAC بکرن. ئێمە ئەو هاوبەشەین کە تۆ بە دوایدا دەگەڕێیت، ئێمە بە تەواوەتی ئامادەین تەکنۆلۆژیا پێشەنگەکەمان یەکبخەینە ناو کردەکانی رۆژانەتەوە، بۆ پشتیوانیکردن لە تۆ و کارەکەت لە هەر هەنگاوێکی ڕێگەدا. بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە:  www.lg.com/global/business/hvac 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن 
www.Lge360.com