پاڵەوانی كوردی سەركەوتوو سەلاحەددینی ئەیوبی

2021-03-26

سەلاحەددینی ئەیوبی ناوی یوسفی كوڕی ئەیوبی كوڕی شازی كوری ئەبو موزەفەرە، بنەچەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گوندی " دوین"، كە دەكەوێتە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەوان لە بنەماڵەی " هەزبانی"ن كە سەر بە خێڵی رەوادیین،باپیری دوو كوڕی بە ناوەكانی شێركۆ و ئەیوب هەبووە، لەگەڵ باوكیاندا چوون بۆ تكریت، لەوێ یەكیان سوسفی ئەیوبی بووە، باپیری واتە " شازی" كۆچی دوایی دەكات،ئەیوب لەگەڵ براكەی دەچێتە موسڵ و خزمەتی خاوەنەكەی عماددەین زەنگی دەكات، كە لە ساڵی 523ی كۆچیدا بەعلەبەك ئەیوب ، كۆچی دوایی دەكات، دوای ماوەیەكی كەم عیماد لە ساڵی 541ی كۆچیدا دەكوژرێت، بۆیە ئەیوب و شێركۆ خزمەتی كوڕی نورەددین مەحمود دەكەن، كە خاوەنی دیمەشق و حەلەب بووە، ئەویش پێگەی باشیان پێدەدات، نازناوی نەجمەددین بە ئەیوب دەدات، هەروەها نازناوی " اسد الدین" بە شێركۆ دەدات، هەروەها یوسفیش بە نازناوی سەلاحەددین.

،،
" سەلاحەددین پیاوێكی دەست پاك بووە،دوای مردنی لە خەزێنەكەیدا تەنها 17 درهەمی بەجێهێشتووە، بەڵام بۆ بەشی دەوڵەتەكەی 17 كوڕ و برای بەجێهێشتووە، تەنها یەك كچیشی هەبووە،ئەوان دوای سەلاحەددین دژی شەڕ خوازان جەنگاون، تا كۆتاییان كە لەسەردەستی مەمالیكەكان بووە، لە ساڵی 756ی كۆچی بەرامبەر بە 1259ی زاینی، ئەو كاتەی تەتەرەكان دێنە وڵاتی مسوڵمانان و هۆلاكۆ دەگاتە وڵاتی شام".


بنەماڵەی سەلاحەددین لە نێوان ساڵانی 1169 بۆ 1260ی زاینی، فەرمانڕەوایەتی میسر و شامیان كردووە، سەلاحەددین لە رۆژی (27ی رەجەبی 583ی كۆچی، بەرامبەر بە 2ی ئۆكتۆبەری 1187ی زاینی) قودس لە خاچپەرستەكان پاك دەكاتەوە، بۆ ماوەی 19 ساڵ فەرمانڕەوایی سوریا و 24 ساڵ فەرمانڕەوایی میسری كردووە.
سەلاحەددین لە تەمەنی 57 ساڵیدا لە قەڵای دیمەشق كۆچی دوایی دەكات كە هاوكات دەبێت لەگەڵ (27ی سەفەری 589ی كۆچی بەرامبەر بە 4ی مارسی 1193ی زاینی)، كە بەهۆی كۆچی دواییەوە گریان و شین هەموو وڵات دەگرێتەوە.
مالكم كامیرۆن مێژوو نوسی ئینگلیز دەڵێت:" سەلاحەددینی ئەیوبی، وەك ناپلیۆنی كوردی وابووە، ئەو لەڕووی تموح و توانای بۆ ئەوەی ببێتە سەركردەی ڕۆژهەڵات هیچی لە ناپلیۆن كەمتر نەبووە".


دیدو بۆچوونی مێژوونوسانی ئەوروپا لەسەر سەلاحەددین:
ئەمیرۆتۆ مێژونوسی ئینگلیزی لە كتێبەكەیدا و لە لاپەڕە 376یدا دەڵێت:" دوای جەنگی دووەمی خاچپەرستەكان،لە ئەوروپادا هیچ ئۆپراسیۆنێكی سەربازی دژی مسوڵمانان لە ئەوروپا بەڕێوە نەچووە،لەو میانەیەداو لە شەڕەكانی خاچپەرستاندا گەورەترین ڕووداوی مێژوویی ڕوویدا،ئەویش دەركەوتنی سەلاحەددینی ئەیوبیە،هەروەها پێگەی سەربازی خاچپەرستەكان دادەڕما، بەڵام پێگەی مسوڵمانەكان بەهۆی ئەو پاڵاوانەوە بەهێز دەبوو،میرنشینی لاتینیەكان لە سوریا و فەلەستین لە خراپترین دۆخی خۆیدا بوو، ژیانیان راكردن بوو لە ئەرك و بەرپرسیارێتی،بەڵام پێگەی سەربازی ئیسلامی گەیشتە ئەو پەڕی پێگەی خۆی، كە بەهۆی سەركردە نوێیەكەوە بوو، كە خاوەن كەسایەتیەكی گەورەی سەربازی و سیاسی بوو، لە سەردەمی جەنگەكانی خاچپەرستیدا ناسرا،ئەو تەنها بەهۆی پاڵەوانێتی لە جەنگەكاندا نەناسێنرا، بەڵكو بەهۆی تایبەتمەندییە كەسیەكانیشیوە بوو، كە لە نێو گەورەكانی مێژووی جیهاندا لوتكەی گرتبوو... سەلاحەددین ئامانجەكانی خۆی لە جەنگەكاندا دەزانی،هەروەها پلانی بۆ دادەنا و پشتی بە زانست و زانیاری دەبەست، ئەو نموونەیەكی جوانی وەفاداری بە بەڵێنەكانی و شەهامەت و ڕێز بوو،بەڵام فەرمانڕەوا لاتینەكان كە سەركردایەتی خاچپەرستیان دەكرد، پێچەوانەی كەسایەتی ئەم بوون، كە هەمەجی و بەربەری بوون".


لە ریچاردەوە بۆ سەلاحەددینی ئەیوبی:
لە ریچارد " قلب الاسد"ی پاشای ئینگلیزەكانەوە بۆ سەلاحەددینی ئەیوبی پاشای عەرەبەكان، ئەی ڕابەرم: پەیامەكەم هەڵگری ئەمەیە،پاڵەوانی ئازاكان،شایستەی پاڵەوانێتیت لە جەنگەكاندا،لە جەنگدا مامەڵەی باش دەكەیت، خوشكێكی بە دیل گیرا، پیاوەكانت بردیان بۆ كۆشكەكانت ناوەكەیان گۆڕی، ئەو ناوی ماری بوو، بەڵام ناویان نا سورەییا، ئەگەر ویستت بیدەیت بە پاشای ئینگلیزەكان بیدە بە پاشای عەرەبەكان، یان بۆ برای خوشكەكەی بگێڕنەوە، یان وەك دیلێك لەگەڵ خۆیان بیپارێزن، جیاوازیان مەكەن، حوكمی چۆلەكەیەك مەكەن كە لە دووری هێلانەكەیەتی، من لەو بارەیەوە چاوەڕوانی بڕیاری ئێوەم، وتەیەكی خەلیفە عومەری كوڕی خەتاب جێنشینی مسولمانانت بیر دەهێنمەوە كە دەڵێت:" چۆن خەڵكی دەكەن بە كۆیلە، لە كاتێكدا بە ئازادی لە دایك بووە"، من ئەو وتەیەم لە هاوڕێم حارسی لوبنانیەوە گوێ لێبووە".
وەڵامی سوڵتان سەلاحەدینی ئەیوبی" لە سولتانی مسوڵمان سەلاحەددینی ئەیوبیەوە بۆ ریكاردۆسی ئینگلیزەكان، ئەی بەڕێزم: چاوم بە پاڵەوانە چاونەترسەكەت كرد كە بۆ لای من ناردبوو، با پەیامنێرەكەت ئەوە توانای ئێوە هەڵبگرێت كە لە مەیدانی جەنگدا پێی ناسراون،من حەز دەكەم كە بزانن، من برایەك بە خوشكێكی دیل ناپارێزم، چونكە لە ماڵی ئێمەدا تەنها پۆشاك و چەكی جەنگی هەیە، ئێمە براكەمان بۆ خوشكەكەی گێرایەوە، ئەگە سەلاحەددین كار بە وتەكەی عومەری كوڕی خەتاب بكات، با ریكارۆس كار بە وتەی عیسا بكات: با سەركردە ئەو زەویانە بۆ خاوەنەكانیان بگێڕێتەوە كە دەستی بەسەردا گرتوە، كار بە وەسیەتەكەی مەسیح بكات درودی خوای لەسەر بێت".

لە دایك بوونی:
سەلاحەددینی ئەیوبی لە ساڵی 532ی كۆچی بەرامبەر 1138ی زاینی لە شاری تكریتی عیراق لە دایك بووە، لە شەوێكدا كە نەجمەددین ئەیوبی باوكی لە قەڵاكە دەردەچێت،كە والی ئەو قەڵایە بووە،بنەچەی ئەیوبیەكان بۆ شازی كوڕی مەڕوان دەگەڕێتەوە كە خەڵكی شاری دوین بوون لە ئەرمینیا، ئیبن ئەسیر بنەچەی سەلاحەددین بۆ كودانی ڕەوادیە دەگێڕێتەوە، ئەمە لە كاتێكدا هەندێك لە پاشای ئەیوبیەكان ئەمە ڕەت دەكەنەوە و دەڵێن" ئێمە عەرەبین و تێكەڵ بە كورد بووین و هاوسەرگیری لە نێوانماندا ڕوویداوە"، ئەیوبیەكان خۆیان لەسەر ڕەچەڵەكیان ناكۆكن، موعیز ئیسماعیل پاشای یەمەن، ڕەچەڵەكی ئەیوبیەكان بۆ " بەنی ئومەییە" دەگێڕێتەوە،بەڵام سەیفەددین كوڕی ئەبو بەكری ئەیوبی دەڵێت:گ ئیسماعیل درۆ دەكات، ئێمە لە بنەچەی بەنی ئومیە نین"، بەڵام ئەیوبیەكانی پاشای دیمەشق باس لەوە دەكەن، كە ڕەچەڵەكیان بۆ " مرە كوڕی عەوفی غەتەفان" دەگەڕێتەوە".
حەسەنی كوڕی داودی ئەیوبی لە كتێبی " الفوائد الجلیە فی الفرائد الناصریە"، باس لەوە باپیری خۆی دەكات و ڕەتی دەكاتەوە كە كورد بن، بەڵكو هاوسەرگیری لە نێوانیاندا ڕویداوە، ئەو دەڵێت:" هیچ یەكێكم لە باپیرانم نەدیوە كە بەو ڕەچەڵەكە ناسرابن".

،،

حەسەنی كوڕی داود لە كتێبەكەیدا ڕەچەڵەك " شەجرە"ی بنەماڵەكەیان بەم شێوازە باس دەكات كە بریتی یە لە " أیوب بن شاژی بن مروان بن أبی علی (محمد) بن عنترە بن الحسن بن علی بن أحمد بن أبی علی بن عبد العزیز بن هُدْبە بن الحُصَین بن الحارپ بن سنان بن عمروبن مُرَّە بن عُوف بن أسامە بن بَیْهس بن الحارپ بن عوف بن أبی حارپە بن مُرّە بن نَشبَە بن غَیڤ بن مرە بن عوف بن لۆی بن غالب بن فِهر (وهوجد قریش)".


نەجمەددینی باوكی سەلاحەددین چووە بۆ بەعلەبەك و لەوێ بۆ ماوەی حەوت ساڵ والی ئەو شوێنە بووە، پاشان چۆتە دیمەشق، بۆیە سەلاحەددین منداڵی لە دیمەشق بەسەر بردووە، هەروەها تەمەنی لاوێتی لە كۆشكی مەلیك عادل نورەددین مەحمود زەنگی مەلیكی دیمەشق بەسەر بردووە، هەروەها یەكێك بووە لە فەرماندەكانی سوپای نورەددین، نورەددین لە دیمەشقەوە سەلاحەددینی ناردووە بۆ میسر، بۆ ئەوەی كارەكانی شێركۆ تەواو بكات و لە میسر ڕووبەڕووی خاچپەرستەكان بۆتەوە و كۆنترۆڵی میسری كردووە، هەروەها هەر لەوێ ناكۆكی خۆی لەگەڵ فاتمیەكان كۆتایی پێهێناوە، كە دەوڵەتەكەیان لە كۆتاییدا بووە، هەروەها دوای مردنی شێركۆی مامی، توانی لەمپەر بۆ هێرشێكی خاچپەرستەكان لە ساڵی 1169 دروست بكات،هەوەها هەڵگەڕانەوەی سەربازەكانی زەنجوی كۆنترۆڵ كرد، هەروەها وەك وەزیر خۆی دەستنیشان كرد، بۆیە سەلاحەددین فەرمانڕەوای ڕاستەقینە" فعلی" میسر بووە.

دامەزراندنەوەی دەوڵەت:
سەلاحەددین كاتێك دەچێتە میسر، سەرەتا لە دۆخێكی ناسەقامگیردا دەبێت، چونكە فاتمیەكان ژمارەیەكی زۆریان لە دژی دەبن، كە ئەو كات بۆ ماوەی كورت كورت وەزیر بوون.
دوای مردنی عازد لە ساڵی 1171دا، سەلاحەددین داوا لە زانایان دەكات وتاری هەینی بە ناوی ئەو بدەن، بەم شێوەیە دەوڵەتی فاتمیەكان لە میسر كۆتایی هات و سەلاحەددین وەك نوێنەری نورەددین فەرمانڕەوایی میسری كرد.
لەسەردەمی سەلاحەددیندا ئابوری میسر بوژایەوە،هەروەها سوپا ڕێكخرایەوە، بەشێوەیەك ئامادەبوو ڕووبەڕووی ناڕەزایی فاتمیەكان ببێتەوە، هەروەها ئامۆژگاری باوكی جێبەجێ كرد، بەوەی ڕووبەڕووی نورەددین نەبێتەوە، بۆیە ئەویش پەیڕەوی لە نورەددین كرد و چوو بۆ میسر، بەڵام دوای مردنی نورەددین لە ساڵی 1174ی زاینیدا، سەلاحەددین نازناوی " سوڵتان"ی وەرگرت و لە میسر خێزانی ئەیوبی دامەزراند، پاشان هەژمونی خۆی بەرەو مەغریب فراوان كرد.


گەیشتن بە یەمەن:
كاتێك شێركۆ لە باشوری میسر دەبێت و ڕووبەڕووی بەرگری فاتمیەكان دەبێتەوە، دوای تێكشكاندنی ڕووبەڕوو بونەوەكە، هاوتەریب لەگەڵ دەریای سور بەرەو یەمەن دەڕوات و دەسەڵاتی خۆی دەگەیەنێتە ئەوێ و دەسەڵاتی ئەیوبیەكان لەوێش دەسەپێنێت.


سوڵتانی سوریا:
سەلاحەددین لە دوو بۆنەدا لە جەنگی بەیتولمەقدیس دەگەڕێتەوە، ئەویش لە ساڵەكانی 1170 و 1172دا دەبێت، هەوڵدەدات ناو بەناو ئاسایشی میسریش بپارێزێت، ئەمە دەبێتە مایەی ئەوەی ڕووبەڕوو بونەوە لە نێوان سەلاحەددین و نورەددین ڕوبدات، بەڵام بە مردنی نورەددین كێشەكە یەكلایی دەبێتەوە، ئەو كات كوڕەكەی ساڵح ئیسماعیل منداڵ دەبێت، سەلاحەددین دەگەڕێتەوە بۆ دیمەشق ئەو شارەی كە لێوەی دەرچوە و یەكێك بووە لە سەربازانی سوپای سەردەمی نورەددین زەنگی، وڵات لەو كاتەدا ڕووبەڕوی خاچپەرستەكان دەبێتەوە، بۆیە كە دەگەڕێتەوە بۆ دیمەشق پێشوازییەكی گەورەی لێدەكرێت، هەروەها ساڵح ئیسماعیلیش دەگوازرێتەوە بۆ حەلەب و لەوێ بەرگری دەكات، تا لە ساڵی 1181دا دەكوژرێت.
سەلاحەددین لە دیمەشق دەسەڵاتی خۆی بە هاوكاری عیسمەتددین خاتون هاوسەری نورەددین دەسەڵاتی خۆی فراوان دەكات، دواتر لە ساڵی 1176 و 1177 دەسەڵاتی خۆی دەگەیەنێتە حەلەب و موسڵ، هەروەها لە كاتێكدا كە لە 22ی مایۆی 1176دا گەماری حەلەبی دابوو،ڕ,وبەڕووی دوو هەوڵی كوشتن دەبێتەوە، یەكەمیان ترسناك دەبێت خەریك بوو بە تەواوی بیپێكێت، دوای ئەوە سەلاحەددین هەژمونی خۆی دەگەیەنێتە جەزیرە و باكوری عیراق، هەروەها زەنگیەكان لە موسڵ و شەنگال و ئەرتۆقیەكان لە ماردین و دیاربەكرد دەخاتە ژێر دەستی خۆی، دەسەڵاتیشی دەگەنێتە حیجاز.


جەنگی خاچپەرستەكان:
لە كاتێكدا سەلاحەددین كاری بۆ فراوانكردنی هەژمونی خۆی بۆ نێو قوڵایی سوریا دەكردەوە، كە زۆرینەیانی لە خاچپەرستەكان وەرگرتبووە، بەڵام بە تەواوی لێیان وەرنەگیرابوویەوە،بۆیە بەشێوەیەكی گشتی سەركەوت بەوە دەكرێت لە جەنگدا بیانشكێنێت، لە ڕۆژی 25ی نۆڤەمبەری 1177دا سەلاحەدین لە پێگەی مونتجیساردی دا، خاچپەرستەكان بەرگرییەكی ئەوتۆیان نەكرد و سەلاحەدین سەركەوت،پاشان هێزەكانی پۆلدوینی شەشەم پاشای ئۆرشەلیم و ئارنات هێرشیان كرد و تێكشكێنران، سەلاحەددین جارێكی دیكە گەڕایەوە و هێرشی كردە سەر میرنشینەكانی فەرەنجیە لە ڕۆژئاوا و بەسەر پۆڵدویندا لە جەنگی " مرج عیون"دا سەركەوت ە ساڵی 1179ی زاینی بوو، هەروەها بۆ ساڵی داهاتوو هێرشی كردە سەر كەنداوی یەعقوب، لە ساڵی 1180دا سەقامگیری و ئاگر بەست لە نێوان سەلاحەدین و خاچپەرستەكاندا هاتەدی.
بەڵام هێرشی خاچپەرستەكان، وای لە سەلاحەددین كرد كە وەڵامیان بداتەوە، ئارنات دەستدرێژی دەكردە سەر بازرگانە موسوڵمانەكان، كە بە كەشتی لە دەریای سوردا تێدەپەڕین، بۆیە سەلاحەدین ڕووبەڕووی بویەوە بۆ هێرشی سەر بەیروت 30 كەشتی دروست كرد، هەروەها كاتێك ئارنات هەڕەشەی هێرشی بۆ سەرمەككە و مەدینە دەكرد، سەلاحەدین پێگەكەی دووجار لە نێوان ساڵانی 1183 و 1184دا گەمارۆ دا،ئەرناتشیش هێرشی دەكردە سەر قافڵەی بازرگانی حاجیەكان لە ساڵی 1185دا.
سەرچاوە فەرەنسیەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەرنات خوشكێكی سەلاحەددینی بە دیل گرتوە، بەڵام سەرچاوەكانی دیكەی ئیسلامی فەرەنجی هیچ باس لەوە ناكەن،بەڵكو دەڵێن كە ئارنات پێشتر هێرشی كردووە، سەلاحەددینیش بۆ پارێزگاری لە خوشكەكەی هێزێكی ناردووە و هیچ ئازارێك بەر خوشكی نەكەوتوە.
لە ساڵی 1178دا زۆرینەی ناوچەكانی بەیتولمەقدیس كەوتنە ژێر دەسەڵاتی سەلاحەدیینەوە، ئەمەش دوای ئەوە بوو كە هێزەكانی خاچپەرستەكان لە 4ی یۆلیۆی 1187دا لە زۆربەی شوێنەكان تێكشكێنران.
هێزەكانی سەلاحەددین لە جەنگی " حەتین" لەگەڵ هێزەكانی گی دی لۆزینیان جێگری پاشای بەیتولمەقدیس جەنگان، لەو جەنگەدا نزیك بوو خاچپەرستەكان بە تەواوی كۆتاییان پێبهێنرێت.


ڕزگار كردنی قودس:
هێزەكانی سەلاحەددین لە رۆژی 2ی ئۆكتۆبەری ساڵی 1187دا چوونە ناو شاری قودسەوە، دوای ئەوەی شارەكە بەتەواوی تەسلیم بوو، سەلاحەددین مەرجێكی بۆ خۆ تەسلیم كردن دانا، كە ئەو كەسانەی خۆیان رادەست دەكرد ڕێز لێگیراو دەبن، بەڵام دوای ئەوەی گەمارۆ دەستی پێكرد، رەتی كردەوە لێخۆشبوون بۆ ئەوروپیەكانی ناو شاری قودس دەربكات،بۆیە بالیان هەڕەشەی ئەوەی كرد كە هەموو مسوڵمانەكانی ناو شارەكە بكوژێت كە ژمارەیان پێنج هەزار كەس دەبوو، هەروەها هەڕەشەی كرد كە " قبە الصخرە" و مزگەوتی ئەقسا بڕوخێنێت ، بۆیە سەلاحەدین ڕاوێژی بە نزیكەكانی كرد و لێخۆشبوونی بۆ دەركردن، كە پێویست بوو هەموویان بە پیاو و ژن و منداڵەوە فیدیە بدەن، ئەوانەشی كە نەیانتوانی فیدیە بدەن لە شارەكە چوونە دەرەوە.
پێش قودس سەلاحەددین زۆرینەی شارەكانی گرتبوو، تەنها یەك شوێن مابوو كە تاكە شار بوو بەدەست خاچپەرستەكانەوە بوو،هەروەها لە ڕووی ستراتیژییەوە لەوەیە بۆ بۆ سەلاحەددین باشتر بوو قودس ڕزگار بكات، چونكە لە ڕوی جوگرافیاوە لەسەر دەریا بوو، ببوە پێگەیەك بۆ گەیشتنی هاوكارییەكان بە خاچپەرستەكان كە لە ئەوروپاوە بۆیان دەهات، هەروەها لە ڕووی ئاینیەوە قودس بۆ مسوڵمانان گرنگ بوو، ئەم دوو هۆكارە وای كرد سەلاحەددین قودسیش ڕزگار بكات.

كۆچی دوایی سەلاحەددین:
ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ ریچارد و پەیماننامەی "رملە" دواین كاری سەلاحەددین بوو، دوای ئەو دوو كارە دوای مردنی ریچار، سەلاحەددین لە رۆژی 3ی مارسی 1193ی زاینی بەرامبەر بە 27ی سەفەری 589ی كۆچی، لە دیمەشق كۆچی دوایی كرد، كاتێك خەزێنەكەیان كردەوە، هیچی وای تێدە نەبوو، تەنها بەشی بە خاكسپاردنەكەی كرد، ئەوەی تێیدا بوو 47 درهەم لەگەڵ یەك گرام ئاڵتونی سوری بوو، هیچ پارە و داراییەكی دوای خۆی جێنەهێشت، هەمووی لە خێردا خەرجی كردبوو.
سەلاحەددین لە مەزارگەی خوێندنگای عەزیزیە لە نزیك مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق و لە پاڵ نورەددین زەنگی بە خاكسپێردرا.