دابەشكردنی موچە راگیرا

2021-06-30

دابەشكردنی موچە راگیرا و سبەینێ‌ هیچ شوێن و وەزارەتێك موچە وەرناگرێت.

،،

دیپلۆماتیك زانیویەتی، تاوەكو كاتی نوسینی ئەم هەواڵە، بەهۆی نەبونی سیولە لە بەردەستی وەزارەتی دارایی، سبەینێ‌ هیچ شوێن و وەزارەتێك موچە وەرناگرن


ئەوەش لەكاتێكدایە مانگی رابردووش بەهۆی رەوانە نەكردنی پارەی سلێمانی و پارەی سامانەسروشتیەكان بۆ وەزارەتی دارایی، دابەشكردنی موچە دواكەوت.
پێشتریش وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، كە هەمو 25 مانگێك موچە دابەش دەكرێت و دواناكەوێت و ئەو كێشەیەشیان چارەسەر كردوە كە پارە نەچێتەوە وەزارەتی دارایی.