کۆمپانیای ئێڵ جی یادی ڕۆژی جیهانی منداڵان لەگەڵ ١٠٠ منداڵی بێ باوك دەکاتەوە

2024-11-21
٢٠٢٤.١١.٢١

لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی "باڵیۆزانی ژیان باشە" دا کە تەرخانکراوە بۆ بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەشداربوون لە کۆمەڵگەدا لە تەواوی عێراقدا، کۆمپانیای ئێڵ جی لقی شام ئاهەنگێکی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی منداڵانی لەگەڵ ١٠٠ منداڵی بێ باوکدا کردەوە بە هەماهەنگی ڕێکخراوی ئەلتەعاون لە بەغدا.
ئاهەنگەکە چەندان چالاکی کاتبەسەربردن و پەروەردەیی لە خۆگرتبوو کە تیایاندا منداڵەکان توانیان پیشە جیاوازەکان تاقی بکەنەوە، وەکو پزیشکی و یاسا و ئەندازیاری، ئەمانەش دەبنە هۆی فراوانکردنی دەرفەتەکانی داهاتووی منداڵەکان و باشترکردنی دیدیان بۆ داهاتوویەکی گەشتر. 



ئەم بۆنەیە وەکو بەشێك لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئێڵ جیە بۆ پشتیوانیکردنی منداڵانی کەم دەرفەت و دەست کورت و یارمەتیدانیان لە بەدەستهێنانی ئەوپەڕی تواناکانیان. هاوتا لەگەڵ دروشمی "ژیان باشە لەگەڵ ئێڵ جی"دا، بە توانادارکردنی منداڵان و دابینکردنی دەرفەتەکان بۆیان تا ببنە یارمەتیدەریان لە دۆزینەوەی بەهرە و لێهاتووییەکانیان و پەرەپێدانی جۆش و ئاواتەکانیان. 
ئێڵ جی هاریکاری کردووە لە ڕێکخستنی ئەم بۆنە تایبەتەدا لەگەڵ ڕێکخراوی ئەلتەعاون کە دامەزراوەیەکی پەروەردەییە و بایەخپێدان پاش کاتی قوتابخانە و پشتیوانی بۆ منداڵانی بێ باوک دابین دەکات ئەمەش تا ئەم ڕۆژە تایبەتە ببێتە دیاری بۆ منداڵان و هاندەریان بێت لە گەڕان بەدووی لێهاتووییەکانیاندا لەڕێی چالاکی کردەیی و کاتبەسەربردنەوە. 



شایەنی ئاماژەپێکردنە کە ئێڵ جی پرۆژەی "باڵیۆزانی ژیان باشە" ی بەگەڕ خست بۆ هاوڵاتیانی عێراق لە کانونی دووهەمی ئەمساڵدا کە دەستپێشخەریەکی یەک ساڵەییە تەرخان کراوە بۆ بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و نوێنەرایەتی بەها کرۆکیەکانی ئێڵ جی دەکات بۆ ژیانێکی باش و بەرزکردنەوەی ورەی بەکارهێنەران تا کاریگەریەکی ئەرێنی هەبێت لەسەر ژیانی خێزانە دەست کورتەکان و ببێتە باشترکردنی وێنە و ناوبانگی ئێڵ جی لە عێراقدا، هەروەها پێدانەوەی چاکە بێت بەو کۆمەڵگەیەی هاوکار بووە لە سەرکەوتنی کۆمپانیای ئێڵ جیدا. 
لەماوەی تەواوی ساڵەکەدا، تیمی "باڵیۆزان"ی ئێڵ جی لە عێراقدا زنجیرەیەک چالاکی کۆمەڵایەتی دەکەن هەر لە ڕێکخستنی دابینکردنی خۆراک و وۆرکشۆپی پەروەردەییەوە بۆ پشتیوانیکردن لە کارە خێرخوازیە ناوچەییەکان و دەستپێشخەریە ژینگەییەکان تا چەندان دەستپێشخەری تر کە خزمەتی دۆزی گشتی دەکات. 
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
www.lge360.com