ئێڵ جی "LIFE’S GOOD 24/7 نمایش دەکات بە زیرەکی هاوسۆزیەوە لە پێشانگەی CES 2025 دا

2024-12-08
2024.12.08

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکرۆنی بانگهێشتی بەکارهێنەران دەکات لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی LG World Premiere دا کە لە کاتژمێر ٨ بە کاتی زەریای هێمن دەست پێدەکات لە ٦ ی کانونی دووهەمدا لە سەنتەری کۆنگرەی بەنداوی مەندەلایدا لە لاس ڤیگاسی ویلایەتی نیڤادا. لە ژێر دروشمی "ژیان باشە بە درێژایی هەفتە لەگەڵ زیرەکی هاوسۆزدا" لەم بۆنەیەدا، ئێڵ جی دیدی خۆی بۆ ژیانێکی باشتر دەخاتە ڕوو، هەروەها نوێترین بەرهەمە زیرەکەکانی ئێڵ جی لە پێش پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکات کە وا بڕیارە لە ٧ تا ١٠ ی کانونی دووهەمدا بکرێت. 

لە ڕێی هۆکارەکانی ڕاگەیاندنەوە، ئێڵ جی تیشک دەکاتە سەر پابەندبوونەکانی خۆی بە پێشکەشکردنی ئەزموونی تایبەتی کە پشت دەبەستێت بە زیرەکی دەستکرد لەڕێی زیرەکیە هاوسۆزیەکەیەوە. بەوپێیەی کە ئێڵ جی کۆمپانیایەکە لە پەرەپێداندایە بۆ ئەوەی ببێتە کۆمپانیای دابینکاری بەرهەمی ژیانی زیرەک، وا بڕیارە ئێڵ جی پلانی داهاتووەکی بخاتە ڕوو کە ئەزموونەکانی بەکارهێنەران و مەودا هەمەجۆرەکان فراوان بکات و پێکیانەوە ببەستێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ژیانی ڕۆژانە لە ڕێی تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی داهێنەرەوە گۆڕانکاری بەسەردا بێت. 

بەرهەم و خزمەتگوزاریە پێشکەوتووەکانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئێڵ جی لە شوێنی ئێڵ جیدا بە درێژایی پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکرێت، تیایدا ئامادەبووان دەتوانن ژینگەی پڕاوپڕی زیرەکی دەستکرد ئەزموون بکەن کە هەموو ساتە هەمەجۆرەکانی ژیانی ڕۆژانە پێکەوە دەبەستێتەوە. 

نمایشی یەکەمی LG World Premiere ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت لەسەر ماڵپەڕی ئێڵ جی و کەناڵی LG Global ی یوتیوب و کەناڵی LG Global ی ماڵپەڕی X. 
###
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٥،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢١ دا زیاتر لە بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com