یەکەمین یاریەکانی Famobi لە ئێستادا بەردەستن بۆ یاریەکی بەجۆشی دۆستی خێزان و کاتبەسەربردن
سیئۆل، ٢١ کانونی یەکەم ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی چووە پاڵ Famobi کە ستۆدیۆیەکی پەرەپێدانی یاری ئینتەرنیتە (HTML) بۆ ناساندی ئەو یاریانەی بە LG Magic Remote یاریان پێدەکرێت. ئەم هەماهەنگیە ئامانجێتی ئەزموونی یاریکردن باشتر بکات لەڕێی دابینکردنی ئاسانکارێتی و چێژی زیاتر. ئەم یاریە نوێیە گونجێنراوە بۆ یاری ڕاستەوخۆ بە LG Magic Remote کە ئەزموونێکی کارلێکاوی دابین دەکات لەگەڵ چێژی یاریکردن و پەیوەستبوون لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان.
وەکو بەشێك لەم هەماهەنگیە، بەکارهێنەرانی تەلەڤیزۆنی زیرەکی ئێڵ جی لە ئێستادا دەتوانن یاری “Cut the Rope”1 بکەن کە یاریەکی مەتەڵئامێزە و زۆر چێژ بەخشە، لەڕێی LG Magic Remote جوڵەکان دەکرێت بێ ئەوەی دەسکی یاریکردنی پێویست بێت. هەروەها ئێڵ جی لەم دواییانەدا یاری بەناوبانگی مۆبایل (Thief Puzzle”2 ) ی کردە ناو تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانیەوە، بەکارهێنەران چێژ لە چەندان مەتەڵە وێنەی ئاستەنگاوی دەبینن کە گونجێنراوە بۆ یاریکردن لەڕێی LG Magic Remote.
لەڕێی چەندان هاوبەشێتیەوە، ئێڵ جی بەردەوام ناونیشانی نوێ دەکاتە ناو سەکۆی webOS یەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ئێڵ جیە بۆ دابینکردنی کاتبەسەربردنی ناو تەلەڤیزۆن بۆ خێزان و هاوڕێیان، تا ئێستا ٦٠٠ یاری ئاسایی کاتبەسەربردنی زیاد کردووە.
ئێڵ جی ئۆفەرەکانی فراوانتر و زیادتر کردووە لەڕێی یاریە چێژبەخشەکانی Play.Works کە گەورەترین کەتەلۆکی یاری Connected TV (CTV) لە جیهاندا تێدایە. ئەمە یاریە بەناوبانگەکانی وەکو “Wheel of Fortune,”و “Tetris®” و “PAC-MAN.”ی تێدایە. یاری نوێی “SpongeBob SquarePants Bounce”3 یاریزانان دەباتە گەشتێکی سەرکێشی ژێر ئاوەوە لەگەڵ کاراکتەری SpongeBob و هەر لەماڵەکەی خۆتەوە لەسەر تەلەڤیزۆنە زیرەکە ڕوونما گەورەکەی ئێڵ جی چێژی لێ ببینە.
هەروەها ئێڵ جی چۆتە پاڵ Simulmedia کە ناسراوە بە پێشەنگبوون لە بواری ڕیکلامی تەلەڤیزۆنی دیجیتاڵیدا و PlayerWONیان خستۆتە ڕوو. ئەم ڕیکلامە یاریە ڕیکلامی وینە بەرزی دڵخواز دەکاتە یاری. ئێڵ جی ئامانجێتی پشتیوانی کۆمپانیا هاوبەشەکانی خۆی لە بواری یاری بکات بۆ گەشەیەکی بەردەوامیدار لەڕیی ژینگەیەکی گەشاوە و چێژبەخشی یاریکردنەوە، کە چەندان لایەنی کارلێکاوی و سەرنجڕاکێشی تێدایە و ئەزموونی یاریکردن باشتر دەکەن.
سەکۆی webOS ی ئێڵ جی لەڕێی توانا تەکنۆلۆژیە گەورەکەی و چەندان بابەتی هەمەڕەنگ لەلایەن هاوبەشانی خۆی لە پێشەنگانی پیشەسازی یاریکردنەوە، دەیەوێت بەردەوام بێت لە فراوانبوون و پەرەسەندن و ئەزموونێکی تایبەتی کاتبەسەربردن بداتە بەکارهێنەرانی. بۆ هەواڵ و زانیاری نوێ سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکەن.
1 بەردەستە لەسەر ئەو تەلەڤیزۆنە زیرەکانەی ئێڵ جی کە webOS 22 و بەرزتریان لەسەرە. بەردەستبوونی بەرنامەکە لە تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێڵ جیدا بەندە لەسەر مۆدێلی تەلەڤیزۆنەکە و وڵاتەکە.
2 بەردەستە لەسەر ئەو تەلەڤیزۆنە زیرەکانەی ئێڵ جی کە webOS 6.0 و بەرزتریان لەسەرە. بەردەستبوونی بەرنامەکە لە تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێڵ جیدا بەندە لەسەر مۆدێلی تەلەڤیزۆنەکە و وڵاتەکە.
3 بەردەستە لەسەر ئەو تەلەڤیزۆنە زیرەکانەی ئێڵ جی کە webOS 1.0 و بەرزتریان لەسەرە. بەردەستبوونی بەرنامەکە لە تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێڵ جیدا بەندە لەسەر مۆدێلی تەلەڤیزۆنەکە و وڵاتەکە.
# # #
دەربارەی سەکۆی webOS
سەکۆی webOS بۆ دە ساڵ زیاترە لەسەر تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جیە و بۆتە ئینتەرفەیسی هاورێی بەکارهێنەر، وادەکات گەران و ڕێکخستن بۆ بەکارهێنەر ساز بکات. سیستەمی هاوبەشانی جیهانی webOS بەردەوام لە گەشە کردندایە و دانراوە گەشەکردنی داهاتووەکی ئیڵ جیش ببات بەرێوە لە چەندان ئامێر و بابەتی تری بەدەر لە بەرهەمەکانی ناوماڵەوە.
کەنالەکانی ئێڵ جی تایبەتن بە ئێڵ جی بۆ پەخشی خۆرایی و چەندان بەرنامەی بینینی پریمیەم و داواکراوی هەیە، وەکو فلیم و زنجیرەی تەلەڤیزۆن و هەوال و وەرزش و کۆمیدی و ئانیمێ و چەندانی تر. ژمارەی کەنالەکانی ئێڵ جی بەردەوام لە زیادبووندایە و خاوەنەکانی تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی و روونمای زیرەک و داتاشۆ دەتوانن بە ئاسانی بەرنامە دلخوازەکانی خۆیان بدۆزنەوە لەڕێی خستنەکاری بەرنامەی کەنالەکانی ئێڵ جی لەسەر روونمای تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی. لە ٢٠٢٤ ەوە کەنالەکانی ئێل جی بۆ ئۆتۆمبیل بۆ هەوالی زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com