بنەما لەسەر ستراتیژیەتی چاودێری دوودانەیی ئێڵ جی، زنجیرە تەلەڤیزۆنی کیونید ئیڤۆ ٢٠٢٥ چەندان پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای نوێی تێدایە
سیئۆل، ٢٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لەمڕۆدا زنجیرە تەلەڤیزۆنەکانی کیونید ئیڤۆی نوێ کردەوە بە تایبەتمەندی تەکنۆلۆژیای مەودا ڕەنگی فراوان و ئەزموونی بێتەلی ڕاستەقینە کە وێنە بە وردی 4K 144Hz1 پەخش دەکات بەبێ لەدەستدانی جۆرایەتی وێنەکە یان دواکەوتن، هەروەها پرۆسێسی دەنگ و ڕەنگی ڕێکخراو بە زیرەکی دەستکرد و ئەوپەڕی ڕێکخستنی دڵخوازانە بە زیرەکی دەستکرد بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیار، لەڕێی webOS 25.
ئێڵ جی بەردەوامە لە بەهێزکردنی ڕکابەرێتیەکەی لە بازاڕی جیهانیی تەلەڤیزۆنی پێشکەوتوودا لەڕێی ستراتیژیەتی چاودێری دوودانەییەوە. ئەم ستراتیژیەتە جەخت دەکاتەوە سەر زنجیرە تەلەڤیزۆنی ئۆلید و کیونید ئیڤۆی ئێڵ جی کە ڕابەرایەتی بازاڕ دەکات. ئەمانە زنجیرە تەلەڤیزۆنی ئێڵ سیدی پێشکەوتوون کە داهێنانی سەرەکی ئۆلیدی تێدا بەکارهاتووە، وەکو توانستی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو و ئاسودەیی کارپێکردنی بێتەل.
زنجیرە تەلەڤیزۆنی کیونید ئیڤۆ ٢٠٢٥ مەودا ڕەنگیەکەی باشترکراوە بەراورد بە مۆدێلەکانی پێشوو، بە جێىەجێکردنی تەکنۆلۆژیای مەودا ڕەنگی ئێڵ جی فراوان و Dynamic QNED Color Solution کە جێی خاڵە کوانتەمیەکان (زۆر وردەکان) دەگرێتەوە. ئەم تەکنۆلۆژیا تایبەتیە وادەکات ڕووناکی لە ڕووناکی پشتەوە پەخش بکرێت لە ڕەنگی بێخەوشدا کە بەلای چاوەوە زۆر ڕاستەقینەیە هاوشێوەی ژیانی ڕاستەقینە.
لەڕێی جێبەجێکردنی Dynamic QNED Color Solution تەواوی زنجیرە تەلەڤیزۆنی کیونید ئیڤۆ ٢٠٢٥ لە سەدا سەد بڕوانامەیان پیدراوە لەلایەن ڕێکخراوی Intertek کە ڕێکخراوی بڕوانامە و تاقیکردنەوەی جیهانیە بۆ مەودا ڕەنگیەکان، ئەم ڕێکخراوە توانای ڕوونما بۆ پیشاندانی ڕەنگە تێرەکان دەپێوێت لە وێنەیەکدا بەبێ ئەوەی تێك بچێت.
لە ساڵی ٢٠٢٥ دا، ئێڵ جی کیونید ئیڤۆ (QNED9M) نمایش دەکات بە تایبەتمەندی تەکنۆلۆژیای بێتەلی ڕاستەقینە بە وردیی 4K. ئەم داهێنانە پێشتر تەنها لەسەر مۆدێلی ئۆلیدی ئیڤۆی ئاست بەرز (زنجیرەی M) هەبوو لە ساڵی پاردا، بەڵام ئێستە بەردەستە لە زنجیرەی کیونید ئیڤۆدا. ئەم فراوانکردنە وادەکات بینەر چێژ ببینێت لە بابەتی ئاست بەرزی 4K بەبێتەل، بەبێ ئەوەی جۆرایەتی وێنەکە تێك بچێت یان پەخشەکە دوابکەوێت، ئەمە ڕزگاربوونە لە سنوربەندیە باوەکانی پەیوەستبوون بە تەلەوە2. تایبەتمەندی بێتەل Zero Connect Box بەکاردەهێنێت بۆ پەخشکردنی ڤیدۆی ئاست بەرز تا وردیی 4K و ڕێژەی نوێبوونەوەی 144Hz. کیونید ئیڤۆ دیزاینکراوە تا پچرانی پەیوەستبوونی ڕوونما بچێتە کەمترین جار و وێنەی سروشتی پەخش بکات بەشێوەی بێتەل. هەروەها بڕوانامەی AMD FreeSync Premium ی پێدراوە. خودی تەلەڤیزۆنەکە تەنها پێویستی بە وایەری کارەبایە، ئەم بێتەلێتیە جێگەی زیاتر بەردەست دەکات بۆ پەیوەستکردنی ئامێری یاری ئەلیکترۆنی و بابەتی تر بە تەلەڤیزۆنەکەوە.
هەروەها ئێڵ جی بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی جۆرایەتی دەنگ و ڕەنگی زنجیرە تەلەڤیزۆنەکانی کیونید ئیڤۆ لەڕێی بەردەستکردنی وەشانی بەهێزتری پرۆسێسەرە زیرەکە دەستکردەکانی. مۆدێلەکانی تەلەڤیزۆنی کیونید ئیڤۆ ٢٠٢٥ ی ئێڵ جی پرۆسێسەری α8 AI لەسەرە کە بەڕێژەی سەدا ٧٠ توانای زیرەکە دەستکردەکەی باشتر کراوە بەراورد بە ساڵی پار. ئەم پرۆسێسەرە دەنگ و ڕەنگ بە جۆرێك ئامادە دەکات کە شایەنی ڕوونما گەورەکانی ئێڵ جی بێت.
ئەم توانای زیرەکە دەستکردە توانای گەورەکردنی وێنەکان بەبێ تێكچوون (upscaling) بە شێوەی پێشکەوتوو بەردەست دەکات، بەمەش فلیمسازان کاریان ئاسانتر دەبێت بۆ بێخەوشکردنی وێنەکان و پیشاندانی دەموچاو و تەن و نوسراوەکان و پاشخانەکان بەشێوەیەکی زیاتر سروشتی. Dynamic Tone Mapping Pro دیمەنەکان شی دەکاتەوە بۆ باشترکردنی کاریگەریەکانی HDR و ڕووناکی بۆ هەر بەشێکی وێنەکە. هەروەها زیرەکی دەستکرد دوو سەرچاوەی کەناڵی دەنگی دەگۆڕێت بۆ ٩.١.٢ کەناڵی دەنگیی دیجیتاڵی بۆ دەنگێکی تێڕتر و بێخەوشتر. هەروەها دەنگی مرۆڤ لە دەنگەکانی تر جیا دەکاتەوە و بێخەوشتریان دەکات و دەنگەکانی تر سروشتیتر دەکات وەک ئەوەی لە ناوەڕاستی ڕوونمای تەلەڤیزۆنەکەوە دەربچن.
Magic Remote ی زیرەکی دەستکرد (کۆنتڕۆڵی تەلەڤیزۆن) لە کیونید ئیڤۆ ٢٠٢٥ دا هەیە، کە دوگمەی زیرەکی دەستکردی لەسەرە بۆ ئاسانی شیکارکردنی دڵخوازیەکانی بینین و پێشنیارەکانی تەماشاکردن و بەرنامەکان. ڕێکخستنی دڵخواز باشترکراوە لەڕێی شوناسی دەنگی و پێشانگەی زیرەکی دەستکردی بەرهەمهێنەر3 و دۆخەکانی جۆرایەتی دەنگ و ڕەنگی تەلەڤیزۆن بەپێی دڵخوازێتی. یەک پەنجە پێدانانی ماوە کورتی دوگمەی زیرەکی دەستکرد ڕێنمایی بەکارهێنەر دەکات بۆ ئاسانکاری گەڕانەکان و بەرنامە تایبەتیەکانی تەلەڤیزۆن، یەک پەنجە پێدانانی ماوە درێژ گەڕانە دڵخوازەکان کارا دەکات بنەما لەسەر large language model (LLM4). بۆ نمونە ئەگەر بەکارهێنەر پلانی گەشتێك بۆ فەڕەنسا دابنێت، داوا لە کۆنتڕۆڵی تەلەڤیزۆنەکە دەکەن "پێشنیاری فلیم بکات بۆ تەماشاکردن لەکاتی گەشتەکەیان بۆ فەڕەنسادا". زیرەکە دەستکردەکە تێدەگات لە دۆخی پرسیارەکە و ئەو فلیمانە پێشنیار دەکات کە لە پایتەختی فەڕەنسا دەرکراون، چەند پۆلێنێکی فلیم پێشنیار دەکات بنەما لەسەر دڵخوازێتی بەکارهێنەرەکە.
سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکی ئێڵ جی webOS25، ئەزموونی بەکارهێنەر باشتر دەکات لەڕێی بەردەستکردنی پێشکەوتن لە خزمەتگوزاریەکان و بابەتەکان کە تا ئەوپەڕی توانا بە دڵخوازی بەکارهێنەر دانراون لە ڕێی نوێترین و باشترین زیرەکی دەستکردەکەی و webOS Re:New Program ە کەیەوە، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ نوێبوونەوە دەنێردرێت بۆ webOS.
زنجیرە تەلەڤیزۆنی کیونید ٢٠٢٥ ئێستا بە قەبارەی ٤٠ تا ١٠٠ ئینچ هەیە چونکە ئێڵ جی زنجیرەی کیونیدەکەی فراوان دەکات بە پێشکەشکردنی تەلەڤیزۆنی قەبارە ١٠٠ ئینچ وەکو وەڵامێك بۆ داواکاری بەکارهێنەر بۆ هەبوونی تەلەڤیزۆنی هەرە گەورە و ئاستبەرزی ئێڵ سیدی.
هیونگ-سی پارک، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردن، وتی "زنجیرە تەلەڤیزۆنەکانی کیونید ئیڤۆ ٢٠٢٥ جۆرایەتی تایبەتی ئۆلیدی ئێڵ جی هەیە لەگەڵ ئەزموونی بینینی بێتەل و تایبەتمەندی ڕێکخستنی دڵخواز بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی بینینی نایاب کە هیچ تەلەڤیزۆنێکی تری ئێڵ سیدی نەتوانێت پێشکەشی بکات. "
# # #
1 زنجیرە تەلەڤیزۆنەکانی LG 2025 QNED9M پشتیوانی دەکەن لە 4K@144Hz
2 پەخشکردنی بێتەل واتە گواستنەوەی ئاماژە دەنگ و ڕەنگیەکان لە نێوان ڕوونمای تەلەڤیزۆن و Zero Connect Box دا. بە شێوەیەکی بنەڕەتی هیچ تێكچوونێکی نیە بنەما لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ISO/IEC 29170-2 و پێوانەکاریەکان لەوانەیە جیاواز بن بنەما لەسەر دۆخی پەیوەستکردنەکە.
3 بەردەستە تەنها لە کۆریا و ویلایەتە یەکگرتووەکان
4 بەردەستە تەنها لە کۆریا و ویلایەتە یەکگرتووەکان
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com