یەکەمین تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی ئۆلیدی شەفاف و بێتەلی ڕاستەقینەی 4K ئەزموونێکی نوێی بینین دابین دەکات

2024-12-26
گۆڕین لە ڕوونمای شەفافەوە بۆ لێڵ، تەلەڤیزۆنی LG SIGNATURE OLED T  توانای بینینی نوێ و سەردەمێکی نوێ لە کاتبەسەربردنی ناوماڵدا بەردەست دەکات


سیئۆل، ٢٦ کانونی یەکەم ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی خۆی ئامادەکردووە بۆ بڵاوکردنەوەی تەلەڤیزۆنی قەبارە ٧٧ ئینچی LG SIGNATURE OLED T ، کە یەکەم تەلەڤیزۆنی شەفاف و بێتەلی ڕاستەقینەی 4K OLED  جیهانە. ئەم مۆدێلە پێشکەوتووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کانونی یەکەمدا بەردەست دەبێت و دواتر لە بازاڕەکانی تردا بڵاو دەکرێتەوە. 

LG SIGNATURE OLED T لە CES® 2024 نمایشکرا کە هەنگاوێکی گەورەیە لە داهێنانی تەکنۆلۆژیایی و دیزایندا، ڕەنگدانەوەی پاڵنەری بێوچانی ئێڵ جیە بۆ بەردەستکردنی کاڵای نوێ و باشتر. ڕوونمای پێشکەوتوو و خود-ڕووناککاری ئەم تەلەڤیزۆنە دەتوانیت لە ڕوونمایەکی شەفافەوە لێڵ ببێت، کە توانایەکی بێوێنەیە و ئەزموونی بینینی ئۆلید بەردەست دەکات و لە هەمان کاتدا ئازادی لە دانانی تەلەڤیزۆنەکەدا بەپێی ناوژوورەکە بەردەست دەکات. تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی شەفافی ئێڵ جی کە لە جیهاندا ناسراوە لە لیستی باشترین داهێنانەکانی ٢٠٢٤ ی گۆڤاری TIME بڵاوکرایەوە و پێنج خەڵاتی داهێنانی وەرگرت لە پێشانگەی CES 2024، بە خەڵاتی باشترین داهێنانیشەوە. 

بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی لە دۆخەکانی شەفافەوە بۆ لێڵ ئالوگۆڕ بکەن بە تەنها پەنجەنان بە دوگمەیەکدا، بەردەستکردنی ئەگەریەکانی کاتبەسەربردن و دیزیانی ناوژوور بەم تایبەتمەندیە ئاسانتر دەبێت. لە دۆخی شەفافدا، ئەم تەلەڤیزۆنە ئەزموونێکی داهاتووەکی بۆ بابەتە پیشاندراوەکان نمایش دەکات، کە تەنها بە بینینی ڕاستەوخۆی باوەڕ دەکەیت. ڕوونماکە وا دێنەپێشچاو کە لەناو هەوادا نمایش بکرێن و کاریگەری "دەرکەوتن" ی بابەتەکانی ناو تەلەڤیزۆنەکە بە جۆرێکە وەک ئەوەی لە چواردەوری ڕوونماکەوە دەربکەون و بچنە ناو ڕوونماکەوە. 

OLED T چەندان تایبەتمەندی تێدایە کە ڕوونمای ئۆلیدی شەفاف دەکاتە کاڵایەکی بێوێنە وبەهایەکی بەنرخ بەردەست دەکات. 

یەکێك لە تایبەتمەندیە دیارەکانی ئەم تەلەڤیزۆنە T-Objet ، کە دۆخی هەمیشە پیشاندانە Always-On-Display (AOD) و ڕوونماکە دەکاتە قوماشی وێنەکێشانی دیجیتاڵی، نمونەییە بۆ نمایشکردنی کاری هونەری و ڤیدۆ و وێنە بە باشترین ڕەنگ و ڕوونێتی. T-Bar ئەم تایبەتمەندیە بەهادارتر دەکات، کە لاکێشەیەکی باریکە لە بەشی قەراغی خوارەوەی ڕوونماکە دەردەکەوێت بۆ پیشاندانی زانیاری و ئەنجامە وەرزشیەکان و دۆخەکانی ئامێرە پەیوەستکراوەکانی ئینتەرنێت و کەشوهەوا یان زانیاری لەسەر دەنگە لێدراوەکان. تەواوی تەلەڤیزۆنەکە لەکار دەکەوێت کاتێك T-Bar چالاک دەکرێت، ئەمەش دیمەنێکی ڕوون و بێ جەنجاڵی پیشان دەدات لە پشتەوەی ڕوونما شەفافەکەی ئێڵ جی. بۆ ئاسانکاری زیاتر، T-Home ڕووکارێکی ئاسانکارە کە کورتەیەکی ڕێکخراوی خزمەتگوزاریە بەردەستەکان پیشان دەدات لەگەڵ دەست پێگەشتنی خێرا بە بەرنامەکان و ڕێکخستنەکان و تایبەتمەندیەکانی تر. 

سەرباری قەبارە ٧٧ ئینچیە نایابەکە، ئەم تەلەڤیزۆنە وادەکات کە هەست بکەیت هیچ جێگەیەکی لە ژوورەکەدا نەگرتووە، ئەمەش کراوەیەتی زیاتر دەداتە ژوورەکە کە تەلەڤیزۆنە باوەکان بە هیچ شێوەیەک پێیان ناکرێت. شەفافیەتی ئەم تەلەڤیزۆنە وادەکات بتوانرێت تەنانەت لە ناوەڕاستی ژوورەکەشدا دابنرێت بەبێ ئەوەی دیمەنی ژوورەکە تێك بدات، یان لەبەردەم پەنجەرەدا دابنرێت بەبێ ئەوەی ڕێگر بێت لە دیمەنی سروشتی و ڕووناکی و بینینی دەرەوە. 

ئەم ڕوونما شەفافە 4K ئۆلێدە، پێکەوە لەگەڵ تەکنۆلۆژیای پەخشکردنی دەنگ  وڕەنگی بێ تەلی ڕاستەقینەی ئێڵ جی، بەهای هونەری و ئەزموونێکی نایابی کاتبەسەربردنی ناوماڵ دابین دەکەن. دوور لە تێکەڵبوونی وایەرەکان، ئەم ئامێرە ژینگەیەکی بینینی بێ سەرلێ تێكچوون دەبەخشێت. 


OLED T داهێنانی Zero Connect Box ی ئێڵ جی بەرەو پێشتر دەبات، کە ئامێرێکی پەخشی دەنگ وڕەنگی بێ تەلە * و دواکەوتن و لەدەستدانی نیە و دڵنیایی دەدات لە دابینکردنی بینینێکی بێ پچڕان. OLED T پشتیوانی دەکات لە 4K at 120Hz ی ڕێژەی نوێبوونەوەی هەمەچەشن و لەلایەن NVIDIA G-SYNC® Compatible و AMD FreeSync Premium  بڕوانامەی پێدراوە چونکە لە ئەزموونی یاریکردنی دیجیتاڵیدا هیچ دا پچڕان و لەدەستدان و دواکەوتنێکی تێدا نەبووە. 

LG SIGNATURE OLED T میرات و کەلەپوری ئێڵ جی لەگەڵ خۆی دەباتە داهاتوو لە دابینکردنی دەنگ و ڕەنگێکی بێ خەوش و تێردا- ئەم لایەنانە تایبەتمەندی ناسێنەرەوەی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ئێڵ جی بوون هەر لە یەکەم مۆدێلی سەرکەوتووەوە لە ٢٠١٣ دا. بە بنیادنان لەسەر ئەزموونی داهێنانی ئۆلیدی زیاتر لە دە ساڵ، تەلەڤیزۆنی هەرە دەگمەنی ئێڵ جی وێنەکان دەکاتە ڕاستەقینە بە ڕەنگێکی زیندوو و پاشخانێکی ورد و سێبەرێکی ڕەنگی تایبەتیەوە. OLED T کە پرۆسێسەری پێشکەوتووی α (Alpha) 11 AI ی ئێڵ جی لەسەرە، بە زیرەکی دەستکرد جۆرایەتی دەنگ و ڕەنگ باشتر دەکات و ئەزموونێکی سەرنجڕاکێشی بیستراو و بینراو دابین دەکات. 

پارک هیونگ-سی، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردن وتی " LG SIGNATURE OLED T داهێنانێکە تیایدا جەختکراوەتەوە سەر بەکارهێنەر و ئەزموونێکی هەمەلایەنەی بینین دابین دەکات کە ئەوپەڕی نەرمێتی هەیە بۆ گونجاندنی بەپێی دیکۆری ژوورەکە. ئێڵ جی هێشتا لە هێڵی پێشەوەی داهێناندایە بە تێکەڵکردنی تەکنۆلۆژیای ئۆلیدی پێشەنگی پیشەسازی تەلەڤیزۆن لەگەڵ شێوەی تەلەڤیزۆنی دەگمەنی خۆی و ڕوونمای شەفاف و پەیوەستکردنی بێ تەل و چەندان لایەنی ترەوە بۆ دابین کردنی پێشکەوتنی بێ وێنە و تایبەت لە خزمەتی ژیاندا کە هیچ دروستکارێکی تەلەڤیزۆنی تر ناتوانن لاسایی بکەنەوە. "

*پەخشکردنی بێتەل واتە گواستنەوەی ئاماژە دەنگ و ڕەنگیەکان لە نێوان ڕوونمای تەلەڤیزۆن و Zero Connect Box دا. بە شێوەیەکی بنەڕەتی هیچ تێكچوونێکی نیە بنەما لەسەر ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ISO/IEC 29170-2  و پێوانەکاریەکان لەوانەیە جیاواز بن بنەما لەسەر دۆخی پەیوەستکردنەکە# # #

دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS  ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com



پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com



بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com