کۆمپانیای ئێڵ جی نوێترین داهێنانەکانی لە پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکات کە زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی لەسەرە 

2025-01-21
زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی ئەزموونی دڵخوازکراو دابین دەکات کە ژیانی ڕۆژانە بەرەو باشتر دەگۆڕێت و وادەکات هەست بکەیت ناخت بیستراوە

لاس ڤیگاس، 21 کانونی دووهەمی ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی نوێترین داهێنانەکانی خۆی نمایش دەکات لە پێشانگەی CES® 2025 دا بکە زیرەکی دەستکردیان لەسەرە. لەژێر ناونیشانی "بەردەوام ژیان باشە لەگەڵ زیرەکی دەستکردی هاوسۆزدا" شوێنی ئێڵ جی لە پێشانگەکە لە سەنتەری کۆنگرەکانی لاس ڤیگاس پیشانی دەدات چۆن ئێڵ جی ئاسودەیی و ئاسانکاری لەڕادەبەدەر و ئەزموونی نوێ بۆ کڕیار بەردەست دەکات بە یەکخستنی زیرەکی دەستکرد بۆناو ژیانی ڕۆژانە.

لە دەروازەی شوێنی ئێڵ جیدا، ناونیشانەکەی ئێڵ جی بە ڕووکاری براندی ئێڵ جی دەکەوێتە جوڵە لەڕێی ڕوونمایەکی گەورەی نیوە بازنەییەوە بەناوی LG Kinetic LED Media Art. ئێڵ جی بەرهەمەکانی Kinetic LED کە دەستکاری دەکرێن بە دڵخوازی بەکارهێنەر دابین کردوە وەکو بەشێك لە کۆ بەرهەمی تەواوکار بۆ کڕیاران، کە هەموو شتێك لە خۆ دەگرێت هەر لە دیزاینی سەرەتاییەوە تا خزمەتگوزاریەکانی دوای دانان. ڕووکارە داهێنەرەکانی ئێڵ جی ئەزموونی بێوێنەی هەمە هەستەوەر دابین دەکەن لەگەڵ جۆرایەتی وێنەی سەرنجڕاکێش و توانای جوڵەی تایبەت هاوشانی بابەتە دەنگی و ڕەنگیەکاندا. 

شوێنەکەی ئێڵ جی لە پێشانگەی CES 2025 دابەشکراوە بەسەر کەرتی دیاریکراودا بۆ کاتەکانی ڕۆژ، بەیانی و نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ و ئێوارە و شەو. هەموویان بۆ نیشاندانی هەوڵی ئێڵ جی "مەودا وەکو خزمەتگوزاری" دانراون بۆ فراوانکردنی شوێنەکانی ژیانکردن و ژوورەکانی دانیشتن. هەر کەرتێك پیشانی دەدات چۆن داهێنانەکانی ئێڵ جی بە زیرەکیە دەستکردەوە دەتوانن ژیانی ڕۆژانەی کەسەکان تایبەتتر و دەوڵەمەندتر بکەن. میوانەکان ئەزموونی ئامێرە زیرەک و ئامێرەکانی ماڵی زیرەک و تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووەکانی ئێڵ جی دەتوانن بکەن لە پێشانگەکەدا کە هەموویان پێکەوە یەکخراون بۆ دروستکردنی ئاسودەیی و ئاسانکاری و پەیوەستبوونی بەردەوام. 

بەیانیان لەگەڵ زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی
 کەرتی Rise & Shine (LG AI Home) -هەستان لەخەو، دیدی ئێڵ جی پیشان دەدات بۆ دەستپێکێکی خێرای ڕۆژەکان، کە زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی ئێڵ جی و ئامێری کۆمەڵە زیرەکی دەستکرد (On-device AI Hub) کارەکان دەستپێدەکەن. میوانەکانی پێشانگەکە دەتوانن ئەزموونی ماڵی زیرەک بکەن کە تێدەگات و خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ پێویستیەکانی کەسەکان و داواکاریەکانیان دابین دەکات تا ڕۆژەکانیان ئاسانتر و ژینگەکەیان دڵخوازتر بێت و سەلامەت و پەیوەستکراویش بێت. میوانەکان دەتوانن داهێنانەکانی ناسەرەوەی دەنگ و دەموچاو ببینن لە ژووری نوستندا کە بابەتی دەنگ و ڕەنگی دڵخواز و پێشنیاری تەندروستی پێشکەش دەکات بنەما لەسەر شێوازەکانی خەوتن. ئەم تەکنۆلۆژیایانە دەتوانن تەنانەت خۆیان لەگەڵ ڕۆتینی بەکارهێنەردا بگونجێنن بەهۆی ناسەرەوەی خودکارانەی دۆخەکیەوە و داتا و پێشنیاری ساکار لەڕێی On-device AI پێشکەش بکات لەکاتێکدا زانیاریە هەستیارەکان بە بە ئێڵ جی شیڵد (LG Shield) پارێزراوە. 

کەرتی Connect & Cruise (Car-Commercial) لێخوڕین جەخت دەکاتەوە سەر داهێنانەکانی جوڵەی تایبەتکراو بە زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی بۆ ژیانی جوڵاو. لێرەدا میوانەکان دەتوانن ئەزموونی ئامێر و هەستەوەرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و چەمکی جوڵەی زیرەکی دەستکرد بکەن کە دیزاینکراوە بۆ دابینکردنی سەلامەتی و ئاسودەیی و دڵخوازێتی بۆ داهاتووی جوڵە. 


نیوەڕۆ- باشترین کات بۆ کار و کاتبەسەربردن
کەرتی Work & Create (Intelligent Office)  - کارکردن و کاتبەسەربردن- توانای زیرەکی دەستکرد پیشان دەدات بۆ گۆڕینی کارکردن بۆ ئەزموونێکی زیرەکتر و ئاسانتر. میوانەکان دەتوانن ئەزموونی LG gram Pro 2-in-1 بکەن کاتێك پسپۆڕان پیشانی دەدەن چۆن دەکرێت توانستەکانی زیرەکی دەستکرد بکرێتە ئەوپەڕی بە بەکارهێنانی LG CreateBoard. ئەم نیشاندانە تیشك دەکاتە سەر ساکارێتی دروستکردنی پێشنیاری بەڵگەنامەیی بە زیرەکی دەستکردەوە لەگەڵ باشترکردنی کۆنتڕۆڵەکانی سیستەم بە زیرەکی دەستکردەوە. 

کەرتی Gear up & Game (Gaming Playground)  - یاریکردن- ژینگەیەکی تایبەتکراوە بە زیرەکی دەستکرد کە تیایدا میوانەکان دەتوانن ئەزموونی بێوێنەی یاریکردن بکەن. ThinQ ON ی ئێڵ جی کە پەیوەست دەکرێت بە چەندان هەستەوەری ئینتەرنێت و ئامێرەکانەوە وادەکات دروستکردنی وێستگەیەکی یاریکردنی دڵخواز و کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکانی دەروون بە تەنها بە یەک دوگمە بێتە دی. میوانەکان دەتوانن ڕوونمای زیرەکی یاریکردنی webOS لەگەڵ UltraGear™ OLED Bendable Gaming Monitor  تاقی بکەنەوە 


دوانیوەڕۆیەکی توانادەر لەگەڵ داهێنانە ئیلهامبەخشەکاندا
کەرتی Inspire & Innovate (LG Labs Studio)  - ئیلهام و داهێنان- هاندەر و جۆشدەری داهێنەرایەتیە و برەو دەدات بە تەندروستی لەڕێی داهێنان و تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردەوە. میوانەکان ئەزموونی بەرهەمە دۆخەکیەکان دەکەن کە هاوشانی شێوازی ژیانی بەکارهێنەرانە و دەتوانن ببینن چۆن بەرهەمەکانی ئێڵ جی شوێنی ژیانکردن و دانیشتن بکاتە کافتریایەکی کەشخە یان بکاتە ژووری حەوانەوە یان سینەمایەکی تایبەت. هەروەها ئەم کەرتە سەکۆی MX ی تێدایە کە شوناسی بەرهەمە ناوماڵیەکان دادەڕێژێتەوە بە دروستکردنی جۆرێکی نوێی ژووری هەمە لایەنە. بە بەکارهێنانی سیستەمەکانی ئێڵ جی، ئامێرە داهێنەرەکانی ئێڵ جی و تەکنۆلۆژیاکانی زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ گۆڕینی ناوەوەی ئۆتۆمبیل بە شوێنێکی هەمەلایەنە. 

لەم کەرتەدا، بابەتە بینراو و بیستراوەکان بە EXAONE دروستکراون کە مۆدێلی زیرەکی دەستکردنی هەمە مۆداڵی ئێڵ جییە و کەشێکی داینامیکی دروست دەکات بەپێی دڵخوازێتی تاکەکان. EXAONE ڕاهێنانی پێکراوە لەسەر ٣٥٠ ملیۆن وێنەی گشتی و دەتوانێت ژمارەیەکی بێکۆتا وێنە بە دەروونی جیاوازەوە دروست بکات. وێنە نمایشکراوەکانی کەرتەکە بە داواکاریەکانی وەکو "شنەیەکی فێنک" یان "دیمەنێکی هاوینەی پڕتەقاڵی" یان "کەشێکی ئاسودە و نەرمونیان" دروست کراون بۆ پیشاندانی دۆخەکانی شار و دەرەوەی شار لە بەیانیانی هەر چوار وەرزەکەدا، زیرەکە دەستکردەکە چەند وێنەیەکی دروستکردووە کە لە جیهاندا دروست نەکراون. 

ئێوارەکەت تایبەتتر بکە، ئەزموونەکەت دەوڵەمەندتر بکە
کەرتی Curate & Elevate (Upscale Home Living)  - تایبەتکردن و دەوڵەمەندکردن- ئەزموونێکی تایبەتی شێوازی ژیان پیشان دەدات کە تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکرد و دیزاین و رەفاهیەتی دڵخواز یەکدەخات. ئەم کەرتە پیشانی دەدات چۆن تەکنۆلۆژیای دەستکرد و لایەنە هونەریەکان دەتوانن پێکەوە هەموو ساتەکانی ناوماڵ تایبەتتر بکەن. لەم کەرتەکەدا ڕوونماکانی ئێڵ جی نمایشکراون، وەکو LG Signature OLED T. میوانەکان دەتوانن ئەم ڕوونما شەفافە ببینن لەگەڵ پارچە هونەریە بەناوبانگە ئەکریلیکیەکانی Kartell ی براندی ئەساسی ناوماڵ بۆ دابینکردنی ئەزموونی داهێنەرانەی بەکارهێنەر و ئەگەرە نوێیەکانی تایبەتترکردنی ژوورەکانی دانیشتن. 

هەروەها لەم کەرتەدا نەوەی دووهەمی زنجیرەی ڕوونمای SIGNATURE هەیە بە ساردکاری نوێی چوار دەرگای ئێڵ جی و پەناڵی شەفافی ئۆلیدی ناو دەرگا و مایکرۆوەیڤی سەر کەوانتەر بە InstaView™ و فڕنی دووانەییەوە کە دیزاینێکی تایبەت پێکدێنن لەڕێی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی زیرەکی دەستکردەوە. لەگەڵ Molteni&C ی کۆمپانیای دیزاینەری بەناوبانگی ئەساسی ناوماڵی ئیتاڵیدا ئێڵ جی پێشانگەیەکی دروستکردووە کە فەلسەفەی ئەوپەڕی ژیانکردنی SIGNATURE ی ئێڵ جی بەرجەستە دەکات. میوانەکان دەبینن چۆن بەرهەمە نوێیەکانی ئێڵ جی بە زیرەکی دەستکردەوە ئاسودەیی و ئاسانکاری فەراهەم دەکەن لەگەڵ بژاردەکانی دڵخوازکردن کە پێشوتر شتی وا نەکراوە. 

لە کەرتی شەواندا، میوانەکان سورەییایەکی تایبەت دەبینن کە پێکهاتووە لە ٢٨ LG Signature OLED T پێکەوە وێنە و دەنگ و ڕەنگی هاوتاکراو نمایش دەکەن لە داخراوێتیدا، ئەگەریش بکرێتەوە دیزاینێکی ڕێکی تەکنۆلۆژیای ئۆلیدی شەفاف پیشان دەدات. میوانەکان سەرسام دەکرێن بە کاریگەریە بینراوەکانی Cloud Bloom و Aquarium و شوشەیی کە هەموویان پێکەوە ڕووناکی هاوتاکراو نمایش دەکەن بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد بۆ ئەزموونێکی بینراوی ٣٦٠ پلەیی. 

کەرتی Dive & Vibe تێکەڵەیەکی هەمە هەستەوەری دەنگ و مۆسیقای زیرەکی دەستکرد نمایش دەکات. بڵندگۆ نوێیەکانی xboom ٢٠٢٥ هاوتاکردنی تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو پیشان دەدەن کە خودکارانە دەنگەکان ڕێکدەخات و پێشنیاری باشترین دۆخی ڕووناکی دەکات بەپێی مەودا و مەزاجی مۆسیقاکە. 

لە کەرتی Escape & Immerse ئامادەبوانی پێشانگەکە گەشتێك دەکەن بەناو بابەتی دڵخواز و ئەزموونی تایبەتی بینراودا کە بە پرۆسێسەری ئێڵ جی و سەکۆی ئێڵ جی دروستکراون  webOSو α11. ئەم کەرتە دابەشکراوە بەسەر بەشی چوونەژوور و بەشی ئەزموونکردندا، بەشی ئەزموونکردن تواناکانی پرۆسێسەر و سەکۆکەی ئێڵ جی پیشان دەدات. بەشی چوونەژوور کەشێکی (ئەشکەوتی پیاوان – شوێنی حەوانەوەی پیاوان) پیشان دەدات کە میوانەکان دەرگایەکی نهێنی دەبینن بۆ ئەزموونکردنی زیرەکی دەستکردی تەلەڤیزۆنی ئێل جی و ڕێبەرێکی دیجیتاڵی تایبەتمەندیە سەرنجڕاکێشەکانی تەکنۆلۆژیاکە باس دەکات. بابەتەکانی تر وەکو کۆنتڕۆڵی زیرەکی دەستکردی ماجیک ڕیمۆت و ناسەرەوەی دەنگ و جۆرایەتی دەنگ و ڕەنگی هەرە بەرز کە بە پرۆسێسەری α11 دابین دەکرێت خراونەتە ڕوو. 

لەگەڵ نوێترین بەرهەمەکانی ژیانی زیرەکدا، شوێنی ئێڵ جی لە پێشانگەکە پابەندبوونی ئێڵ جی پیشان دەدات بە بەردەوامێتی و بەرپرسیارێتیەوە. لە هەموو شوێنەکەدا میوانەکان چەند درەختێک دەبینن کە هێمایە بۆ پابەندبوونی ئێڵ جی بە ESG یەوە. لەوانە درەختی ئاسودەیی و درەختی مێژووی پێشانگەی بەردەوامێتی و درەختی وزە و درەختی نەمانی دەردانی دوانۆکسیدی کاربۆن و درەختی سوڕی بەردەوامێتی کە هەموویان پێکەوە هێمایەکی بینراوی دیدی ئێڵ جی نیشان دەدەن بۆ داهاتوویەکی بەردەوامیپێدراو. 

میوانەکان ئەزموونی نوێترین داهێنانەکانی ئێڵ جی دەکەن لە پێشانگەکەدا لە شوێنی (ژمارە ١٥٠٠٤ لە سەنتەری کۆنگرەکانی لاس ڤێگاس) لە ٧ تا ١٠ ی کانونی دووهەم. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی لە پێشانگەکەدا تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: CES 2025 Press Kit








# # #

دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا زیاتر لە بڕی ٨٢ تریلیۆن  فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com



پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com



بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com