کۆمپانیای ئێڵ جی خزمەتگوزاری پەخشی دەنگی خۆڕایی بەگەڕ دەخات لەگەڵ دەستپێگەشتنی ئاسان و ساکار و ئەزموونی چالاکانەی بەکارهێنەر

2025-01-23
LG Radio+  گوێ لێگرتنی بێ بەرامبەر دابین دەکات بۆ بەکارهێنەرانی تەلەڤیزۆنی زیرەکی ئێڵ جی بۆ چەندان پۆد کاستی بەناوبانگ و وێستگەی ڕاستەوخۆ، کە لە ئامێرە دەنگیەکانی ئێڵ جیشەوە دەکرێت گوێ بیستیان ببن

سیئۆل، 23 ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی LG Radio+  ی بەگەڕخست کە خزمەتگوزاری پەخشی دەنگیی ڕیکلامداری ئێڵ جیە و لە ئێستادا بەردەستە لەسەر ئەو تەلەڤیزۆنە زیرەکانەی ئێڵ جی کە webOS 6.0 و بەرەو سەریان لەسەرە. ئەم خزمەتگوزاریە نوێیە دەستپێگەشتنی ئاسان بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات بۆ کۆمەڵێك پۆد کاست و بەرنامەی ڕادیۆیی. LG Radio+ بۆ ئەوەی ئەزموونی نەپچڕاوی بەکارهێنەر دابین بکات، کار دەکات لەگەڵ بەرنامەی ThinQ 1 ڕێگەیەکی ئاسان بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات بۆ دەستگەشتن و چێژ وەرگرتن لە بابەتە دەنگیە دڵخوازەکانیان لە هەر کوێیەکی ژوورەکەدا بن. 
بۆ دابینکردنی لیستێك لە بابەتە دڵخوازەکان، ئێڵ جی هاوبەشێتی کردووە لەگەڵ دابینکاری دەنگی و ڕادیۆیی Radioline بەمەش بەکارهێنەران سەکۆیەکی دەنگی گشتگیر (هەموو لە یەک ئامێردا) بەردەست دەبێت و بە ئاسانی دەتوانن گوێبگرن لە هەواڵ و وەرزش و مۆسیقا و چەندانی تر. بەکارهێنەرانی تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێڵ جی لە ئەمریکا و کۆریا دەتوانن بگەڕێن بە ویستگە ڕاستەوخۆکانی ڕادیۆ و پۆد کاستەکان و بژاردەکانی وەکو NPR و  CNN Radio و  Fox Radio  یان The Joe Rogan Experience in US بۆیان بەردەست دەبێت، یان وێستگە ناوخۆییە بەناوبانگەکان و پۆد کاستەکانی کۆریا. 
بەرنامەی LG Radio+ لە کۆگای بابەتەکان یان بەرنامەکانەوە بەردەستە یان بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی گەڕانی دەنگی لەڕێی LG Magic Remote کۆنتڕۆڵی ئێڵ جی و ڕێگەیەکی خێرا و ئاسان بەردەست دەکات بۆ گەڕان بەناو بابەتی گوێ لێگرتنی نوێدا. 
LG Radio+ بۆ بەردەستکردنی گەڕانێکی خێرا و ئاسان ڕووکارێکی تایبەتی هەیە و لیستێکی چڕوپڕی کەناڵەکانی تێدایە، کەناڵی دەنگی بەناوبانگی لەسەر پەڕەی On Air هەیە لەگەڵ کۆمەڵێك لە بژاردەی کەناڵە دلخوازەکان. بەکارهێنەران دەتوانن بگەڕێن بەناو On Air و پەڕەکانی پۆد کاستەکان بۆ گوێگرتن لە بابەتە دەنگیە ویستراوەکان و پەڕەی تایبەتیش بابەت و مۆسیقا باوەکان دەخاتە بەرچاو کە ڕاستەوخۆ نوێ دەبێتەوە بۆ خستنە بەرچاوی بابەتە دەنگیە زۆر بیستراوەکان. بەکارهێنەر بەم هۆیەوە دەتوانێت گەڕان بکات و چێژ وەربگرێت لە بابەتە دەنگیە دڵخوازەکانی بە ئاسانی لە کۆکراوەیەکی گەورەدا کە ١٤٥٠٠ کەناڵی تێدایە لە ئەمریکا و ٤٤٠ کەناڵی تێدایە لە کۆریادا. 
وەکو بەشێك لە پابەندبوونی ئێڵ جی بە باشترکردنی ئاسانکاری بەکارهێنەر و پەیوەستبوون بەناو پۆد کاستە بەچێژ و بەسوودەکانی کۆمپانیادا، گوێگران دەتوانن دەستیان بگات بە LG Radio+ لەڕێی بەرنامەی ThinQ  2و پەخشێکی بەچێژی دەنگییان بۆ بەردەست دەبێت لەسەر ئامێرە دەنگیەکانی ئێڵ جی بە هەوڵێکی کەم. هەروەها LG Radio+ بەردەستیش دەبێت لە دوگمەی ههه دا لەسەر بڵندگۆکانی xboom  لە ساڵی ٢٠٢٥ دا. 
ئێڵ جی بەردەوام دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر بە کۆمەڵێکی فراوان لە بابەتی دەنگی و ڕووکارێکی بەکارهێنانی ئاسان تا وابکات گەڕان بەناو بابەتەکاندا و چێژوەرگرتن لە کاتبەسەربردنی دەنگی زۆر ئاسان بێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەوەی چۆن ئێڵ جی ئەزموونی دەنگی باشتر دەکات، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە LG Newsroom
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: 
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online

1  بەردەست دەبێت دواتر لە ٢٠٢٥ دا
2   لە پۆلێنی xboom  دەکرێتەوە
# # #

دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS  ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com


دەربارەی سەکۆی webOS
سەکۆی webOS بۆ دە ساڵ زیاترە لەسەر تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جیە و بۆتە ئینتەرفەیسی هاورێی بەکارهێنەر، وادەکات گەران و ڕێکخستن بۆ بەکارهێنەر ساز بکات. سیستەمی هاوبەشانی جیهانی webOS بەردەوام لە گەشە کردندایە و دانراوە گەشەکردنی داهاتووەکی ئیڵ جیش ببات بەرێوە لە چەندان ئامێر و بابەتی تری بەدەر لە بەرهەمەکانی ناوماڵەوە. 
کەنالەکانی ئێڵ جی تایبەتن بە ئێڵ جی بۆ پەخشی خۆرایی و چەندان بەرنامەی بینینی پریمیەم و داواکراوی هەیە، وەکو فلیم و زنجیرەی تەلەڤیزۆن و هەوال و وەرزش و کۆمیدی و ئانیمێ و چەندانی تر. ژمارەی کەنالەکانی ئێڵ جی بەردەوام لە زیادبووندایە و خاوەنەکانی تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی و روونمای زیرەک و داتاشۆ دەتوانن بە ئاسانی بەرنامە دلخوازەکانی خۆیان بدۆزنەوە لەڕێی خستنەکاری بەرنامەی کەنالەکانی ئێڵ جی لەسەر روونمای تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی. لە ٢٠٢٤ ەوە کەنالەکانی ئێل جی بۆ ئۆتۆمبیل  بۆ هەوالی زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com



پەیوەندی بە ڕاگەیاندنەوە:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com