وەبەرهێنانی ستراتیژی ئامانجی خێراکردنی داهێنانە لە بەرهەمە بازرگانی و ناوماڵی و ڕۆبۆتە پیشەسازیەکانی ئێڵ جیدا
سیئۆل، 11 شوباتی ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی هەنگاوێکی گرنگیدا بەرەو پێشختنی توانستە ڕۆبۆتیەکانی خۆیدا لە ڕێی زامنکردنی زۆرینەی پشکەکانی کۆمپانیای Bear Robotics کە تازە کۆمپانیایەکی دیاری ناوچەی دۆڵی سیلیکۆنە لە ئەمریکا و پسپۆریەکەی لە ڕۆبۆتی خزمەتگوزاریی خودکاری پاڵپشتیکراو بە زیرەکی دەستکردایە. ئەم پشک کڕینە هاوتایە لەگەڵ ستراتیژیەتی ئێڵ جیدا بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە کەرتی ڕۆبۆتیدا، ئەم کەرتە بوارێکی سەرەکی گەشەیە لە ئێڵ جیدا.
لە بەرواری ٢٢ ی کانونی دوهەمدا، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئێڵ جی بژاردەی داواکاری خۆی بەکارهێنا بۆ داواکاری کڕینی سەدا ٣٠ ی زیاتر لە پشکی کۆمپانیای Bear Robotics. ئەمەش دوای وەبەرهێنانی سەرەتایی بە بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دێت لە ئازاری ٢٠٢٤ دا کە وایکرد بڕی سەدا ٢١ ی پشکەکان و ڕێکەوتنی بژاردەی داواکاری بۆ ئێڵ جی مسۆگەر بکات و بتوانێت وەبەرهێنان تا لە سەدا ٣٠ پشکەکاندا بکات. پاش تەواوبوونی بژاردەی داواکاریەکە، ئێڵ جی دەتوانێت کۆنتڕۆڵی سەدا ٥١ ی پشکەکانی کۆمپانیای Bear Robotics بکات و ئەمەش وادەکات ئەم کۆمپانیایە بکاتە لقێکی ئێڵ جی.
کارسازێتی ڕۆبۆتی بازرگانی ئێڵ جی، وەکو بەشێك لە هەنگاوێکی ستراتیژی و بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر " LG CLOi Robots" لەگەڵ Bear Robotics دا یەکدەخرێت. تیمی بەڕێوەبردنی سەرەکیی Bear Robotics بە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵا (جۆن ها) شەوە، لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی سەقامگیری کارسازێتیەکە و بەردەوامبوون لە جەختکردنەوە سەر دروستکردنی هەوڵی پێکەوەیی لە کارسازێتی ڕۆبۆتی بازرگانی ئێڵ جیدا.
کۆمپانیای Bear Robotics کە لە ٢٠١٧ دا دامەزراوە، بەوە ناوبانگی دەرکردووە کە ڕۆبۆتی گەیاندنی پاڵپشتیکراو بە زیرەکی دەستکردی هەیە و سازکراوە بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا و کۆریای باشور و یابان. ئەم کۆمپانیایە پسپۆری لە هەیە لە کۆنتڕۆڵی کۆمەڵە ڕۆبۆت و سیستەمی بەڕێوەبردنی بە کۆمەڵ لە دوورەوە و سەکۆی ڕۆبۆتی پاڵپشتیکراو بە زیرەکی دەستکرد.
ئێڵ جی ئامانجی ئەوەیە پێگەی خۆی لە بازاڕی ڕۆبۆتی بازرگانیدا لەڕێی کۆمپانیای Bear Robotics ەوە فراوان بکات. لە ئێستادا ئێڵ جی بەتەمایە شارەزایی خۆی لە دروستکردن و زیرەکی دەستکردا بەکاربێنێت بۆ بەهێزکردنی کارسازێتیەکانی ئامێری ناوماڵ و ڕۆبۆتی پیشەسازیدا.
بەشی ڕۆبۆتی ناوماڵ لەلایەن کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵەوە بەڕێوە دەبرێت کە پێشەنگێکی بەناوبانگی پیشەسازیەکەیە. ئێڵ جی جەخت دەکاتەوە سەر دابینکردنی ئەزموونێکی پڕاوپڕ کە تیایدا ڕۆبۆتی ناوماڵ کە پاڵپشتیکراوە بە زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی ئێڵ جی بە تەواوەتی خۆشگوزەرانی ئەندامانی خێزان دابین بکات و بە ڕاستەوخۆیی یەکی بخاتە پاڵ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و خزمەتگوزاریەکان.
نمونەیەکی سەرەکی ئەم دیدە، هابی ماڵی زیرەکی دەستکردی خودکارە (ناوی پڕۆژە: Q9) وادانراوە لە ساڵی داهاتوودا بڵاو بکرێتەوە. Q9 توانستی هەستەوەری هەمەلایەنە بەکاردێنێت و فەرمانی دەنگیی تێدایە و ناسینەوەی دەنگ و وێنەی هەیە و تەکنۆلۆژیای خودکارانەی خود کارکردنی هەیە. ئەمە وادەکات گەڕان بەناوماڵدا ئاسان بکات و بە خێرایی و وردی دۆخی بەکارهێنەر بناسێتەوە و پێویستیەکانیان پڕ بکاتەوە بە شێوەیەکی کاریگەر لەڕێی پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆ و کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بە ئینتەرنێتەوە. Q9 چالاکانە خۆی لە بەربەستەکانی وەکو ڕاخەر و ڕووکاری لار لادەدات و لە هەمان کاتدا ڕووکارەکەی دەربڕینی تێدایە، ئەمەش بۆ باشترکردنی کارلێککردن و بینین.
Q9 تایبەتمەندی ناسەرەوەی دەنگی مرۆڤی مایکرۆسۆفت و تەکنۆلۆژیای دەنگی دروستکراوی هەیە، ئەمە وادەکات گفتوگۆ سروشتی و ڕاستەقینە دەرکەوێت لەگەڵ بەکارهێنەراندا. توانای Q9 بۆ تێگەشتن لە شێوەزارە هەمەچەشنەکان و دەربڕینی وشەکان و دەربڕینە ئاخاوتنیەکان بووە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی ئامادەبووانی پێشانگەی CES 2025. بۆ لەخۆگرتنی سیستەمە ژینگەیەکی پەرەپێدانەکی کراوە، ئێڵ جی کۆبەرنامەی پەرەپێدانی سۆفتوێری بۆ Q9 دەرکرد بۆ هاندانی پەرەپێدەران تا زیاتر توانستەکانی فراوان بکرێت.
لە بواری ڕۆبۆتی پیشەسازیدا، دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی ئەندازیاری بەرهەمهێنان کە یەکێکە لە لایەنە سەرەکیەکانی کارسازی کارگەی زیرەکی ئێڵ جی، پێشەنگێکی گەورەی گەشەی داهاتە لە یەکخستنی زیرەکی دەستکرد و گۆڕانکاری دیجیتاڵیدا. نمونەیەکی سەرەکی ئەمە "ڕۆبۆتی خودکاری ستونی" یە کە هەستەوەری وەکو کامێرە و ڕادار و لایدار (ڕادار بە ڕووناکی) بەکار دێنێت بۆ هەستکردن بە چواردەورەکەی و جوڵانی ئاسان و گواستنەوەی کەلوپەل و ئەرکی وەکو پێکەوەنان و پشکنینی کەلوپەلی ناساغ بە قوڵە ڕۆبۆتیەکەی. ئەم داهێنانە خودکارێتی بەکاردێنێت لە چەندان کاری هەمەجۆردا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای ئێڵ جی (ویلیام چۆ) ئەم مانگە لە پێشانگەی CES 2025 لە لاس ڤیگاس قسەی کرد و جەختی کردەوە سەر گرنگی ئەم وەبەرهێنانە، وتی "ڕۆبۆت داهاتوویەکی ڕوونە" و ئاماژەی دا بە پلانەکانی فراوانکردنی ئەو جەختەی ئێستا هەیە لەسەر ڕۆبۆتی میواندارێتی و گەیاندنی لۆجیستی تا ڕۆبۆتی هابی ماڵی زیرەکی خودکار و ڕۆبۆتی تری ناوماڵی لەخۆ بگرێت بۆ گەشتن بە ئامانجی "ماڵی بێ سەرێشە".
لەخۆگرتنی کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبردنی Bear Robotics پێشبینی کراو بوو کە هەوڵی پێکەوەیی دروست بکات لە تەواوی کارسازێتی ڕۆبۆتی ئێل جیدا، بە ڕۆبۆتی بازرگانیشەوە. لەگەڵ جوڵەی بەردەوام و خێرای پیشەسازی ڕۆبۆتۆ بەرەو زیرەکی دەستکرد، ئەم هەماهەنگیە وا ئاڕاستەکراوە کە بە شێوەیەکی بەرجاو توانستە سۆفتوێریەکانی ڕۆبۆتی ئێڵ جی بە گشتی باشتر بکات. ئێڵ جی بە تەمایە سەکۆیەکی سۆفتوێری یەکخراو دروست بکات بۆ ڕۆبۆتی ناوماڵ و بازرگانی و پیشەسازی، بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای Bear Robotics. ئەم سەکۆیە ئامانجی دابینکردنی ئەزموونێکی ئاست بەرزی بەکارهێنەرە لە چەندان دۆخی بەکارهێناندا. بە جێبەجێ کردنی ئەم سەکۆ یەکخراوەوە بۆ پەرەپێدانی جۆرە جیاوازەکانی ڕۆبۆت، ئێڵ جی پێشبینی دەکات سووڕەکانی پەرەپێدان کورت بکاتەوە.
توانستە پێشکەوتووەکانی دروستکردنی ئێڵ جی و شارەزایی بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکردن وا ئاڕاستەکراون کە کارایەتی کردەکی و وەڵامدانەوە بۆ بازاڕ بۆ کارسازێتی ڕۆبۆت باشتر بکەن. هەروەها ئەو تۆڕە چرەی فرۆشی جیهانی کە بە کردەکانی کارگە بۆ کارگە (B2B) پەرەیپێدراوە، دابەشکردنی فراوانتری بەرهەمەکان ئاسانتر دەکات. بە یەکخستنی ڕۆبۆتی بازرگانی لەگەڵ بەرهەمە هەمەچەشنەکانی کارگە بۆ کارەوە، بە تەلەڤیزۆنی ئوتێل و هێمای ڕووناکی و ئامێرەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاریشەوە ئێڵ جی دەتوانێت ڕکابەرێتیەکی بەهێز بێنێتە کایەوە لە ڕێی ڕێبازی turnkey order (ئامادە بۆ بەکارهێنان) بۆ دابینکردنی بەرهەمی تایبەت بە پڕکردنەوەی پێویستیەکانی کڕیارە گەورەکان.
لی سام-سوو، کارمەندی باڵای ستراتیژی لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، وتی "ئەم وەبەرهێنانە زیادکراوە، پابەندبوونی ئێمە نیشان دەدات کە دەمانەوێت بواری ڕۆبۆت بکەینە بزوێنەرێکی گەشەکردنی گەورەی کۆمپانیاکەمان، کە ڕەنگدانەوەی باوەڕی ئێمەیە بەوەی ڕۆبۆت ڕۆڵێکی گەورە و مسۆگەریان دەبێت لە داهاتوودا. ئێمە بەردەوام دەبین لە بزواندنی داهێنان لە هەموو کەرتەکانی بواری ڕۆبۆتدا، بە بواری کاری بازرگانی و پیشەسازی و ناوماڵیشەوە."
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٤ دا زیاتر لە بڕی ٨٨ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com