کۆمپانیای ئێڵ جی تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی خۆی بە GOOGLE CAST (گوگڵ کاست) ەوە لە بۆنەی ISE 2025 نمایش دەکات

2025-02-14
تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی ئێڵ جی بە Google Cast ەوە بڕوانامەیان پێدراوە و ئامادەن بۆ بڵاوبوونەوە

سیئۆل، ١٤ شوباتی ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئامادەیە بۆ نمایشکردنی تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی خۆی بە Google Cast ەوە لە بۆنەی سیستەمە یەکخراوەکانی ئەوروپا (ISE) بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەخاتە ڕوو، ئەم پێشانگەیە بۆ دەنگ و ڕەنگ و سیستەمە نێودەوڵەتیە یەکخراوەکانە و لە بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا ساز دەکرێت لە ٤ تا ٧ ی شوبات. گوگڵ کاست کە تەکنۆلۆژیای گوگڵە بەهۆیەوە دەتوانیت بابەتە دەنگی و ڕەنگیە دڵخوازەکانی خۆت لە مۆبایل و تبالێت و کۆمپیوتەرەکەی خۆتەوە ڕاستەوخۆ پەخش بکەیتە سەر تەلەڤیزۆنەکەت، ئەمەش ئەزموونی میوانەکانی ئوتێلەکان باشتر دەکات بە تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی ئێڵ جیەوە لەڕێی دابینکردنی بەردەستبوونی خزمەتگوزاریەکانی پەخشی OTT. ئێڵ جی لەڕێی ئەم داهێنانەوە بۆ بەکارهێنەران، پێشەنگێتی خۆی بەهێز تر دەکات لە بازاڕی تەلەڤیزۆنی میوانخانە و ئوتێلەکاندا، ئەمەش بەردەوام دەبێت لە بوونی وەکو بوارێکی سەرەکی جەختی کۆمپانیاکە لە بازرگانی خێرا گەشەکردووی کارگە بۆ کارگە (B2B) دا. 

تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی ئێڵ جی لە ١٠ ی کانونی دووهەمەوە کە سیستەمی webOS23 یان نوێتریان لەسەرە دەتوانن گوگڵ کاست بە تایبەتمەندی ئوتێلیەوە بەردەست بکەن. گوگڵ کاست بۆ تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکان جێبەجێکراوە بە تۆڕێکی دابڕێنراو بۆ مسۆگەرکردنی تایبەتمەندێتی لە ژوورەکانی ئوتێلەکەدا. بۆ پەیوەستکردنی ئامێرێکی کەسیی بە تەلەڤیزۆنی ئوتێلیی ئێل جیەوە و چێژ وەرگرتن لە پەخشی بەردەوام، میوانەکان دەتوانن کیو ئاڕێک سکان بکەن کە لەسەر ڕوونمای تەلەڤیزۆنەکە نمایش کراوە. *بەهۆی ئەمەوە بەکارهێنەر پێویستی بە داخڵکردنی زانیاری کەسی یان چوونە ناو بەرنامە OTT دڵخوازەکانی خۆیان لەسەر تەلەڤیزۆنەکە نابێت. بۆ ئاسانکارێتی، پەیوەستبوونەکە بەردەوام چالاکە لە تەواوی مانەوەی میوانەکەدا. کە میوانەکە لە ئوتێل دەرچوو مێژووی پەیوەستبوونەکە بە خودکارانە دەسڕدرێتەوە، ئەمە بێ سەرێشەیی و ئەزموونێکی پارێزراوی بەکارهێنەر بەردەست دەکات. 

ئێڵ جی پێگەی خۆی لە بازاڕی میواندارێتیدا فراوانتر دەکات، چەندان بەرهەمی داهێنەر و هەمەچەشنی بەردەست کردووە، بە تەلەڤیزۆنی ئوتێل و بەرنامە و هێمای دیجیتاڵیشەوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ئێڵ جی یەکەم تەلەڤیزۆنی ئوتێلی خۆی نمایش کرد کە AirPlay ئێرپلەی لەسەر بوو کە تەکنۆلۆژیای کۆمپانیای ئاپڵە بۆ پەخشی بێتەڵ و لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لە جیهاندا بڵاو بۆوە. بە زیادبوونی گوگڵ کاست تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی ئێڵ جی ئاسانکاریەکی گەورە بەردەست دەکەن بۆ میوانەکان. ئێڵ جی بەرهەمی بەڕێوەبردنی Pro:Centric بۆ تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکان بەردەست دەکات، بەمەش وەگەڕخارانی ئوتێڵ بە ئاسانی بابەتەکان بە پێی دڵخوازێتی ڕێکدەخەن بۆ ژوورەکان، کە خودکارانە لەسەر ڕوونمای تەلەڤیزۆنەکان لەگەڵ چوونەژووری میوانەکاندا دەردەکەون. 

تایگەر لان، بەڕێوەبەری باڵای ئەندازیارێتی بۆ ئەزموونی هەمە ئامێر لە گوگڵ وتی "تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی ئێڵ جی کە گوگڵ کاستیان لەسەرە ئەزموونی پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ میوانەکان دابین دەکەن. ئێمە بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە جوڵەی ئێڵ جی لە هێنانی ئەم بەرنامەی پەخشکردنەدا بۆ پیشەسازی میواندارێتی تا گەشتیاران هەست بە ئاسودەیی ماڵی خۆیان بکەن لە گەشتەکانیاندا."

پایک کی-مون، سەرۆکی بازرگانی ڕوونمای زانیاری لە کۆمپانیای بەرهەمی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن لە ئێڵ جیدا وتی "چەندان میوانانی ئوتێلەکان لە ئێستادا خوازیارن بیانتوانیایە بابەتە دڵخوازەکانی خۆیان لە ئامێرە کەسیەکانیانەوە پەخش بکردایەتە سەر تەلەڤیزۆنی ژوورەکانیان، تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی ئێڵ جی بە گوگڵ کاستەوە وادەکات میوانەکان ئەزموونی پەخشی ڕاستەوخۆ و ئاسان بکەن و چێژ لە بابەتە پەخشکراوەکانیان بکەن بە پارێزراوی، هەر وەك چۆن لەماڵەکانیاندا ڕاهاتوون ئەم کارە دەکەن. ئێمە بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی پێشەنگێتیمان لە بازاڕی تەلەڤیزۆنی میواندارێتیدا و ستراتیژیەکانمان لە کەرتی کارگە بۆ کارگەدا باشتر دەکەین. "

شوێنی ئێڵ جی لە پێشانگەی ISE 2025 شوێنێکی تایبەتی دەبێت بە ئوتێل بە ناونێشانی "گۆڕینی مانەوەی ئوتێل بۆ ئەزموونێکی لە یادنەکراو" کە تیایدا میوانەکان دەتوانن ئەزموونی گوگڵ کاس بکەن لەسەر تەلەڤیزۆنە ئوتێلیەکانی ئێل جیدا. 

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: 
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online

# # #

*گونجاوە لەگەڵ ئەو ئامێرانەی ئاندرۆید ٦ یان نوێتریان لەسەرە لەگەڵ ئەو ئامێرانەی ئای ئۆ ئێس ١٤ یان نوێتریان لەسەرە. 



دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS  ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری ( ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی) و بەرهەمە هێماییەکان (هێمای مایکرۆ لید، هێمای دیجیتاڵی، ڕوونمای میوانداراێتی و بەرهەمی سۆفتوێری هێمایی) بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com



پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە: 

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.    
Lea Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com