هەرێم و مەترسی قەیرانێکی تری ئابوری

2022-02-10

ڕێبوار محەمەد ئەمین

ئابوری جیهان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەدۆخێکی ناجێگیری پڕ مەترسی ململانێی جیۆپۆلەتیکی و بەکارهێنانی کارتی وزە وەک کارتی فشار بۆلاوازکردن و سەرنەویکردنی بەرانبەر.
لەماوەی ڕابردوو بەردەوام نرخی نەوت لەبەرزبونەوە بوو تاکارگەشتەی ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا چەندین کارتی فشارو داواکاری لەئۆپێک پڵەس بکات بۆزیادکردنی هەناردەی نەوت و دابەزاندنی نرخی نەوت، بەڵام بێ ئەنجام بوو بەهۆی مل نەدانی ئۆپێک پڵەس.

لەهەمانکاتدا قەیرانی ئۆکرانی ـ ڕووسی سەری هەڵداو ڕۆژئاواییەکان کەوتنە ململانێی لەگەڵ ڕووسیاو مەترسی ئەم ململانێ یە لەئایندە زیاتر دەردەکەوێت کەچ کاریگەریەک لەسەر وزە دروست دەکات.

چەند ڕۆژێکە هەواڵی گەشتنە ئەنجامی گفتوگۆی ئەمریکاو ئێران بڵاودەکرێتەوەو وانیشاندراوە کە ئەمەریکا بەشێک لەگەمارۆ ئەتۆمیە مەدەنیەکان لادەبات و وپێشبینی کراوە کە سەردەکێشێت بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی نەوتی لەسەر ئێران و ئەگەر ئەمە بگاتە ئەنجام

،،

ئەوا ئێران ڕۆژانە 1.3 بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات و نرخی نەوت بەتەواوی دەهێنێتە خوارەوە.


لەلایەکی ترە کۆمپانیای شیفرۆنی ئەمەریکی پێشنیارێکی خستۆتە بەردەم ئیدارەی ئەمریکا بۆئەوەی ئەمریکا ڕازی بێت بەکەمکردنەوەی گەمارۆکانی ڤەنزوێلاو هەناردەکردنی بڕێک نەوت و ئەمەریکاش بەڵێنی داوە دیراسەی داواکەی شیفرۆن بکات.


ئەنجام
ئەم دوو گۆڕاناکاریە هێشتا نەبوونە تەبڕیاری کۆتایی و جێبەجێ نەکراون کاریگەری خۆی لەسەرنرخی نەوت دروست کردو نەوت لەدابەزینەو گەشتە90.77 دۆلار لە 93 .23 دۆلارەوە وتادێت دادەبەزێت .
ئەم گۆڕانکاریانە لەبەرژەوەندی کڕیارانی نەوت و زیانی فرۆشیارانی نەوت .

،،

ئەم ڕوداوە کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەرئابوری هەرێم تووشی زیانی گەورەی دەکات چونکە بەتەوای پشتی بەداهاتی نەوت بەستوە.


لەلایەکی ترەوە وڵاتی سعودیە بەڵێنی داوە هەناردەی نەوت زیاد بکات.
هەر گۆڕانکاریەک لەبواری وزە بەزیان بۆهەرێم دەشکێتەوە .
پێوستە حکومەتی هەرێم تاکارنەگشتۆتە قەیرانی گەورەترو هەرەسی تەواوی ئابوری پەنا بۆ سەرچاوەکانی تری ئابوری ببات و هەوڵی هاوسەنگی نێوان کەرتەکانی تری ئابوری و نەوت ڕابگرێت بۆپاراستنی خەڵکی کوردستان لەو هەموو قەیرانەی یەخەی گرتووە.