کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی نوێترین داهێنانەکانی خۆی لە بواری HVAC دا لە پێشانگەی AHR Expo 2025 دا نمایش دەکات لە ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆریدا لە بەرواری ٢٤.٠٢.٢٠٢٥. ئەم کۆمەڵە ئامێرەی ئێڵ جی وەکو هاوتابوون لەگەڵ گۆڕانکاری جیهاندا بەرەو نەهێشتنی دەردانی کاربۆن و داواکاری زیادبوو لەسەر تەکنۆلۆژیاکانی بەرهەمە کارەباییەکان لە بازاڕی گەرمکردن و هەواگۆڕکێ و هەوا سازکردندا، کۆمەڵێك بەرهەمی ناوازەی تایبەتمەندن بە ژینگەی بازرگانی و نشینگەیی هەمەچەشن. ئەم کۆمەڵە ئامیرەی ئێڵ جی لە بواری HVAC دا کە لە پێشانگەی AHR دا نمایش دەکرێن، پابەندبوونی ئێڵ جی بەردەوام نیشان دەدات بە داهێنان و جۆرایەتی و بەردەوامێتیەوە.
میوانەکانی شوێنی ئێڵ جی بۆ HVAC کۆمەڵێك ئامێری تەواوکار لە بەرهەمی کارەبایی دەبینن کە پشت دەبەستێت بە پەمپی گەرمی ئاست بەرزی ئێڵ جی. ئەم کۆمەڵە بەرهەمەی ئێڵ جی کە پەمپی گەرمیان لەسەرە (بە هەموو توانستەکانیەوە) و پەمپی لولپێچییان لەگەڵە بڕوانامەی® ENERGY STAR وەرگرتووە. نوێترین پەمپە گەرمیەکانی ئێ جی تایبەت بە بازاڕی نشینگەی ئەمریکای باکور کە ماڵی خێزانەکان سەقفەکەی بەرزە توانستێکی ساردکردنەوە و گەرمکردنەوەی بەهێز و کاریگەر و پشتپێبەستراوی هەیە. ئەم بەرهەمانە دەکرێت لەڕێی ئینتەرنێتەوە پەیوەست بکرێن بە یەکەوە بۆ هاوتابوونێکی خێرا و ڕاستەوخۆی یەکە ناوماڵییەکان، بە A-Coils و فڕنیشەوە. ئاو گەرمکاری پەمپی گەرمی ئێڵ جی کە لەم دواییانەدا نمایش کرا تەکنۆلۆژیای پەمپی گەرمی دوودانەیی تایبەت بە ئێڵ جی لەسەرە بۆ بەردەستکردنی ئەوپەری توانستی ئەدای کار و دابینکردنی کۆنتڕۆڵێکی زیرەکیش کە هاوتایە بۆ پەیوەست بوون لەگەڵ بەرنامەی ThinQ™.
هەروەها میوانەکانی شوێنی ئێڵ جی لە پێشانگەکەدا دەتوانن سەیری ئامێرە پەمپە گەرمەکانی ئێڵ جی بکەن کە دروستکراون بۆ نشینگەکانی ناوچە ساردەکان بکەن کە چەندان خەڵاتیان وەرگرتووە، وەک خەڵاتی AHR Innovation Award لە ٢٠٢٥ دا لە پۆلێنی بەرهەمە بەردەوامیپێدەرەکان و بڕوانامەی ®ENERGY STAR و®COLD CLIMATE ENERGY STAR وەرگرتووە. پەمپی گەرم کە ئێڵ جی دروستی کردووە بە تایبەتی سازکراوە بۆ ناوچە ساردەکان، لەم ئامێرانەدا سوڕێکی ساردکردنەوەی پێشکەوتوو هەیە لەگەڵ پەمپێکی بەهێز کە دەتوانێت لە پلەی زۆر نزمدا تا ٣٥ پلە ژێر سفر کار بکات. هەروەها تایبەتمەندی گەرمکردنی ئاست نزمی هەیە کە ڕێگر دەبێت لە بۆریەکان بیبەستن لە کەشە سەهۆڵاویە ساردەکاندا بۆ ئەوەی پلەی گەرما لە ١٠ سیلیزیدا ڕابگرێت. ئەم پەمپە گەرمانە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی جیهانی بۆ پەمپی گەرم بە سەرۆکایەتی ئێڵ جیدا دروست کراون.
سەبارەت بە دامەزراوە بازرگانیەکان، گوژمی گۆڕاوی شلەی سارد (VRF) Multi V™ i دانراوە لەسەر گۆڕەری گەرمی گەورەتر بۆ ئەوەی هێزێکی زۆرتر و ئەدایەکی بەرزتری هەبێت. سیستەمی VRF زیرەکی ئێڵ جی نمونەییە بۆ ئەو کڕیارانەی دەیانەوێت دەردانی کاربۆن کەمتر بکەنەوە، بەرهەمێکە کۆنتڕۆڵێکی ورد و بەهێزی هەیە بۆ پلەی گەرمی، ساردکاری R32 بەکار دێنێت کە پەنگخواردنەوەی گەرمیەکەی GWP نزمە بە ئاستی ٦٧٥. هەروەها بەهۆی ئەوەی کە هاوتای سنوربەندیە نوێیە دانراوەکانە لەسەر بەکارهێنانی ساردکارەکان کە لەم دواییانەدا کراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە1، Multi V i سیستەمی پێشکەوتووی سەلامەتی تێدایە، لەگەڵ ڕێکاری بۆ ڕێگرتن لە لێچوونی غازی ساردکردنەوە و لە داناندا ئاسانکاری بۆ کراوە چونکە دیزاینەکەی توانستێتی بەرزی خۆگونجاندنی هەیە.
کۆمپانیای ئێڵ جی وەکو یەکێك لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری دابینکردنی ساردکار، ساردکارێکی سەنتەری پێشکەش دەکات کە هیچ زەیتێکی تێدا نیە، لە پێشانگەی AHR Expo 2025، ئەم بەرهەمە سەرسوڕهێنەرە نوێترین داهێنانەکانی ئێڵ جی لە بواری تەکنۆلۆژیای ساردکار و سیستەمی بەڕێوەبردنی گەرمی سەنتەریدا یەکدەخات. LeviTech™ لەڕێی جێبەجێکردنی تەکنۆلۆژیای هەڵگری موگناتیسی ئێڵ جیەوە، ساردکارێکی سەنتەری نوێی توانست بەرزی کەم وزە پێشکەش دەکات کە کارایەتی لۆدی بەشەکی باشتر کراوە لەڕێی سیستەمی ئینڤێرتەرەکەیەوە. هەروەها ئەم ساردکارە سەنتەریە دەتوانێت ئاوی سارد دابین بکات لەڕێی تایبەتمەندیەکانی پاراستنی هەڵگری ئێڵ جی و گێڕانەوەی خێراوە. بۆ نیشاندانی پابەندبوونی ئێڵ جی بە گۆڕانکاریەکانی ڕێنمایی نێودەوڵەتی بۆ ساردکارەکانەوە، ئەم ئامێرە نوێیە ساردکاری GWP ی نزمیان هەیە بۆ کەمترین گۆڕانکاری لە پەنگخواردنەوەی گەرمی جیهانی، وەکو ساردکاری R513A، وR1233zd، وR1234ze.
شوێنی پارچەکان Component Solutions لە نزیک شوێنی HVAC و تیشک دەکاتە سەر کۆمەڵە بەرهەمی نوێی ئێڵ جی لە پەمپی گەرم و بزوێنەرەکان. ئەم کۆمەڵە بەرهەمەی پەمپی گەرم فراوانتر کراوە بۆ بە ئامانجگرتنی بازاڕەکانی گەرمکردن و هەواگۆڕکێ و هەوا سازکردنی بازرگانی و نشینگەیی. لەڕێی جێبەجێ کردنی دیزاینی پەمپی لولپێچیی داهێنەرەوە و پەرەپێدانی بزوێنەری ئەدا بەرز و تەکنۆلۆژیای بنەڕەتی پێشکەوتوو، ئێڵ جی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ مسۆگەرکردنی بەرهەمی جۆر بەرز و سەلامەت.
لەگەڵ ئەمانەشدا، ئێڵ جی کۆمەڵێك بەرهەمی نمایش کرد لە پەمپی گەرم بۆ کەشە ساردەکان CCHP لە پێشانگەی AHR ی ئەمساڵدا. ئێڵ جی ماندونەناسانە کار دەکات لەگەڵ چەندان کۆمپانیای دروستکاری HVAC دا بۆ دروستکردنی پەمپی CCHP پێشکەوتوو، بەشداربووە لە ئاڵنگاری تەکنۆلۆژیای پەمپی گەرم بۆ ناوچە ساردەکانی سەر بە وەزارەتی وزەی ئەمریکا کە ئێڵ جی تیایدا توانستی بێوێنە و جۆر بەرزی پەمپە گەرمیە تایبەتەکانی خۆی و تەکنۆلۆژیای ئەم بوارەی خۆی نیشاندا.
هەروەها کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەکان بەردەوام دەبێت لە وەبەرهێنان لە پتەوکردنی پەیوەندیە ستراتیژیەکانیدا لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی دروستکاری سیستەمی HVAC دا. لە ڕێی پێشکەوتنی بەردەوامی تەکنۆلۆژیای داهێنەر کە پێشبینی گۆڕانکاری بازاڕ دەکات، ئێڵ جی دەیەوێت پێگەی خۆی پتەوتر بکات وەکو کۆمپانیایەکی پێشەنگی دروستکاری پێکهاتە و پارچەی HVAC.
جەیمس لی، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ بەرهەمی ژینگە دۆست ES وتی "بەرهەمەکانی HVAC کە نمایشکراون لە پێشانگەی AHR Expo 2025 پابەندبوونی پتەوی ئێمە بە داهێنان و پێشەنگیکردنی گۆڕانکاری پیشەسازی بەرەو نەمانی دەردانی کاربۆن نیشان دەدات. ئێمە کە براندێکی بازرگانی جیهانیی پێشەنگین، پابەند دەبین بە پێشکەشکردنی تەکنۆلۆژیا و بەرهەمی HVAC ئاست بەرز و کارا و بەردەوامیپێدەر کە بە تایبەتی دیزاینکراوە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی کڕیاران و ژینگە جۆراوجۆرەکان. "
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن: متجر إل جي العراق للأجهزة الكهربائية | إل جي العراق
# # #
1لە ١ ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٥ ەوە هەندێك لە تەکنۆلۆژیاکان چیتر ناتوانن پێکهاتەی هایدرۆفلۆرۆکاربۆن HFCs کە توانای بەرزیان هەیە بۆ پەنگخواردنەوەی گەرمی زەوی (GWP) بەکاربێنن، یان تێکەڵەی پێکهاتەی هایدرۆفلۆرۆکاربۆن HFCs. ئەم سنوربەندیە جێبەجێ دەکرێت لەسەر دروستکردن و دابەشکردن و پێکەوەنان و هاوردەکردن و هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانەی کە هایدرۆفلۆرۆکاربۆن HFCs تێدایە و دەبێت سیستەمی نوێ بەکاربێنن کە سنوربەندێتی هایدرۆفلۆرۆکاربۆن HFCs ی تێدایە.
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی (بەرهەمی ژینگەیی)
کۆمپانیای بەرهەمی ژینگەیی ئێڵ جی بەرهەمی پێشکەوتووی هەوا سازکردن بە ساردکاریشەوە، دابین دەکات کە دیزاین کراون بە تایبەتی بۆ چەندان کەرت و ژینگەی جیاواز. ئێمە ئەدایەکی بەرزی بواری گەرمکردن و هەوا گۆڕکێ و هەوا سازکردن HVAC بۆ باڵەخانەکانی سەرتاسەری جیهان دابین دەکەین، کە ئاسودەیی و تەندروستی لەڕێی بەرهەمە تایبەتەکانمان کە گرنگی دەدات بە هەوا پێشکەش دەکات. لەڕێی سوود وەرگرتن لە ئەزموونە فراوانەکەمان و شارەزاییە پیشەسازیەکەمانەوە، ئێمە پێویستیەکانی کۆمپانیاکان پڕ دەکەینەوە بە بەرهەمەکانی HVAC بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ژینگەیی. ئێمە وەکو هاوبەشێکی نمونەیی تۆ، تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو بەکاردێنین لە کاروبارەکانی ڕۆژانەتدا و پشتیوانیەکی بەردەوام دابین دەکەین بۆ کارەکەت. لەگەڵ بەرهەمەکانی HVAC دا ئێمە بەرپرسیشین لە کاروباری بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی ئێڵ جی کە دەبێتە گەشەی بازرگانی نێوان کۆمپانیاکان لەنێویشیاندا کەرتی تەکنۆلۆژیای خاوێن، کە بوارێکی گەشەکردووی داهاتوویی سەرەکی ئێڵ جیە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.lg.com/global/business/hvac and www.LG.com/b2b
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com