ئێڵ جی بەردەوامە لە بەهێزکردنی پێشەنگێتی خۆی لە پیشەسازیەکەدا بە چارەسەری دەستکارکراو و تەکنۆلۆژیای نمایشی بازرگانی پێشکەوتووەوە
سیئۆل، ٦.٣.٢٠٢٥ کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی نوێترین داهێنانەکانی خۆی لە هێمای دیجیتاڵیدا نمایش دەکات لە پێشانگەی Integrated Systems Europe (ISE) 2025 کە لە بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا لە ڕۆژەکانی ٤ تا ٧ ی شوباتدا دەکرێت. شوێنی ئێڵ جی لە پێشانگەکەدا بە ناونیشانی "چارەسەری دەستکاریکراو، گەشەی باشترکراو" چەندان شوێنی هەیە کە تەرخانی کردووە بۆ کەرتی کارسازی، بە کەرتەکانی تاک فرۆشی و کۆمپانیا و پەروەردە و گواستنەوە و میوانداریەوە (ئوتێل و هاوشێوەکانی). چارەسەرە نمایشیەکان کە بە تایبەتی دروستکراون و لە نمایشەکەدا هەن تەکنۆلۆژیا هەرە پێشکەوتووەکانی کۆمپانیاکەی تێدایە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە هەمەچەشنەکانی کڕیارانی B2B و ئەزموونی کڕیاران فراوانتر و باشتر دەکات لەسەر ئەم بەرهەمانە.
نمایشکردنی ئەزموونی باشترکراوی بواری بینراو بە ڕوونمای Kinetic ی لیدی ئێڵ جی پاڵپشتکراو بە زانیاری دەستکردەوە
ئێڵ جی خۆی ئامادە کردووە بۆ سەرنجڕاکێشانی میوانانی پێشانگەی ISE لەڕێی ڕوونمای Kinetic ی لیدی زەبەلاحی (شێوە گۆڕاو)ەوە. ڕوونمای Kinetic ی لید کە لە دەروازەی شوێنی ئێڵ جی لە پێشانگەکەدا دانراوە تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی هەرە پێشکەوتووی لەسەرە بۆ سەرنجڕاکێشان و کەیفسازکردن و بەجۆشهێنانی میوانەکان. ئەم ڕوونما نایابە لە ٨٨ پەنالی لیدی پێکبەستراو پێك هاتووە و قەبارەکەی ٧١٨٠*٤٠٩٠ ملیمەترە (٧ مەتر بە ٤ مەتر). ئەم یەکە چوارپاڵووە لید و ئاوێنەی پێکەوە یەکخستووە و ڕوونمای Kinetic ی لیدی پێک هێناوە بە ٣٦٠ پلە دەسوڕێتەوە لەباری ئاسۆیی بۆ دروستکردنی جوڵەی داینامیکی و شێوە جوان.
میوانەکانی شوێنی ئێڵ جی چێژیش دەبینن لە ئەزموونی وێنەی گۆڕاو لەسەر Kinetic ی لید کە پاڵپشتکراوە بە زیرەکی دەستکرد. کاتێك میوانەکان وێنەیەک بە مۆبایلە زیرەکەکانیان دەگرن و لە ڕێی سکانکردنی کۆدی QR ەوە دەینێرن، وێنەکانیان بە زیرەکی دەستکردی دروستکاری ئێڵ جی دەگۆڕدرێت بۆ وێنەی شێوەی هونەری جوڵاو Pop Art-style و پاشان لەسەر Kinetic ی لیدەکە نمایش دەکرێت. ئەم تایبەتمەندیە کارلێککارە کەیفسازە لەلایەن ئێڵ جی و هاوبەشەکەی Easywith بۆ چارەسەری Kinetic ەوە دروستکراوە و وەکو چارەسەرێکی ڕیکلامی سەرنجڕاکێش کار دەکات و وادەکات ئامادەبووان ڕاستەوخۆ کارلێك لەگەڵ ئەم ئامێرە بکەن.
لەگەڵ Kinetic ی لیدی سەرنجڕاکێشدا، ئێڵ جی چەندان تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی نمایش دەکات کە بە هەماهەنگی پەرەیپێدراوە لەگەڵ هاوبەشانی ناوخۆیی (کۆریای باشور) و جیهاندا. یەکێك لە هاوبەشە سەرەکیەکانی ئێڵ جی Triplet کۆمپانیای شیکارکردنی ڕەفتاری کڕیارە لەڕێی زیرەکی دەستکردەوە، Kokomo 24/7 دامەزراوەی تایبەتمەند لە بواری بەڕێوەبردنی کاروبار و وەڵامی خێرا بۆ قوتابخانەکان و چەندان کۆمپانیای تر وەکو Megapixel VR و Mo-Sys Engineering و Brompton Technologyکە هەموویان پێشەنگی ئەم پیشەسازیەن لە بوارەکانی کەلوپەلی پەخش و کاڵای بینراودا. ئێڵ جی لەگەڵ Logitech و Cisco و Crestron تیم پێك دەهێنێت کە لە بوارەکانی چارەسەری کۆنفرانسی ڤیدۆییدا کاردەکەن، هەروەها لەگەڵ BrightSignیشدا کە چارەسەری بەڕێوەبردنی دەنگ و ڕەنگی هێمادا کاردەکات بۆ پیشاندانی نوێترین داهێنانەکان بە تەکنۆلۆژیای هەماهەنگکاری.
ڕوونما MAGNIT Micro ی ئێڵ جی باشترکراوە بۆ پڕکردنەوەی داواکاریەکانی کەرتی کارگە بۆ کارگە بۆ ڕوونمای هەرە ئاست بەرز (Ultra-High-Definition) دا
ئێڵ جی ڕوونماکانی MAGNIT micro ی لیدی ستایشکراوی باشتر کردووە بۆ ئاسانی لە دانان و گونجانی دەنگ و ڕەنگ و کارایەتی وزە بەکاربردن. کارمەندانی دانانی کاڵاکان بەهۆی ئەم دیزاینە نوێیەوە دەتوانن مەودای نێوان یەکە لیدەکان لە پشتەوەی ڕوونماکەدا ڕێک بخەن کە تەنها لە ڕووی پێشەوەی ئامێرەکەوە دەتوانرا بکرێت. هەروەها لایەنی گونجاوێتی کۆنتڕۆڵی دەنگ و ڕەنگیش باشترکراوە بۆ دڵنیابوون لە پەخشکردنی ڕەنگی شێوە ڕاستەقینە و جۆرایەتی وێنە و باشترکردنی کەم وزە بەکاربردن لە باری ئامادەیی (standby) دا بە ڕێژەی سەدا ٩٨ کەمکراوەتەوە بەراورد بە مۆدێلەکانی پێشوو، ئەمەش بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوە لە بواری کەم وزە بەکاربردندا. نوێترین داهێنانی ئێڵ جی لە تەکنۆلۆژیای مایکرۆ لیددا بە نوێترین چارەسەری MAGNIT ەوە کەلە شوێنی Tech Zone ی خۆی لە پێشانگەکەدا نمایشکراون دەبینرێن.
نمایشکردنی هێمای دەرەوەی هەرە ڕووناکی ئێڵ جی بە تایبەتمەندی Anti-Discoloration™ (دژە تێكچوونی ڕەنگ)
لە پێشانگەی ISE 2025 دا ئێڵ جی چارەسەرەکانی هێمای دەرەوەی هەرە ڕووناک نمایش دەکات بۆ یەکەمجار، کە تەکنۆلۆژیای Anti-Discoloration™ ی ئێڵ جی تێدایە. ئەم تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووە کە بۆ یەکەمجارە نمایشکراوە یارمەتیدەرە لە پاراستنی هێمای هەرە ڕووناکی ئێڵ جی لە دەرەوەدا لە دژی کاریگەری نەرێنی زەردبوونی ڕوونما کە کێشەیەکی باوە دروست دەبێت بەهۆی بەرکەوتنی ماوە درێژی تیشکی خۆرەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، تەکنۆلۆژیای Anti-Discoloration ی ئێڵ جی بووە یەکەم چارەسەری جۆری خۆی کە بڕوانامەی شیاوێتی لەلایەن Underwriters Laboratories (UL) وەربگرێت کە ڕێکخراوێکی جیهانی بەناوبانگە بۆ ستاندارد و تاقیکردنەوەکان. بۆ تیشك کردنە سەر زنجیرەی ڕوونمای سەرنجراکێش و دەستکاریکراوەکانی بە بوونی تەکنۆلۆژیای دژە زەرد بوونەوە، ئێڵ جی ژمارەیەک شوێنی ڕەخساندووە لە پێشانگەکەدا کە هاوشێوەی ژینگەی ڕاستەقینەن، وەکو شوێنی وەستانی پاس و یاریگا و چێشتخانەی ئۆتۆمبیل.
چارەسەری ڕوونمای چڕوپڕ بۆ تاک فرۆشی: لە کۆشکی دەستکاریکردنەوە بۆ هێمای دیجیتاڵی دژە ئاگر کە چێوەی(قەباغ) دژە گڕی هەیە
لە شوێنی تاک فرۆشی ئێڵ جی لە پێشانگەکەدا، میوانەکان ژمارەیەکی زۆری چارەسەریان بۆ سازکراوە کە بەتایبەتی دروستکراون بۆ ژینگەی تاک فرۆشی. لە پێشانگەکەدا یەکەی کۆشکی هەمە کار و ئاسان لە دانان و نەوەی دووهەم و سێ مۆدێلی هێمای دیجیتاڵی (US5P و UV5N و UP5Q) کە چێوەکانیان بڕوانامەی تایبەتیان پێدراوە بەپێی ستانداردی جیهانی بۆ دژە ئاگر BS476 لە بەریتانیا و EN13501-1 لە ئەوروپادا.
شوێنەکەی ئێڵ جی لە پێشانگەکەدا زنجیرەی تەواوەتی چارەسەری CreateBoard ی ئێڵ جی لەخۆ دەگرێت بۆ بواری پەروەردەیی و کۆمپانیاکانیش. ئەم زنجیرەیە سێ یەکە لە خۆ دەگرێت: LG CreateBoard Pro و LG CreateBoard و LG CreateBoard Coreکە هەریەکەیان دیزاین کراون بۆ پڕکردنەوەی چەندان پێداویستی جیاوازی بەکارهێنەران. LG CreateBoard Pro یەکە هەرە پێشکەوتووەکەیە و تایبەتمەندی پێشکەوتووی تێداە بۆ ئەدایەکی بەرز، LG CreateBoard Core بە نرخێکی کەمتر ئەدایەکی پێویست پێشکەش دەکات.
هەروەها ئێڵ جی تیشکی کردۆتە سەر LG Business Cloud کە سەکۆیەکی ئینتەرنێتیە بۆ بەڕێوەبردنێکی ئاسان و ناوەندی و کاری ڕوونما بازرگانیەکانی ئێڵ جی. پێکەوە ئەم داهێنانە کە نمایش کراون لە پێشانگەی ISE 2025دا جەخت دەکەنەوە سەر پابەندبوونی ئێڵ جی بۆ نایابێتی تەکنۆلۆژیایی و پابەندبوونی بە دابینکردنی چارەسەری داهێنەرانە کە توانای کارسازیەکان بەهێزتر دەکات و ئەزموونی بەکارهێنەران باشتر دەکات.
پارک هیۆنگ – سی، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ چارەسەری کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن، وتی "ئێڵ جی پابەندە بە دابینکردنی ڕوونمای بازرگانیەوە کە بە تایبەتی دروستکراون بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە هەمە جۆرەکانی ژینگەی کارسازێتی. وەکو ڕابەرێکی بازاڕی کارگە بۆ کارگە، ئامانجی ئێمە دابینکردنی چارەسەری داهێنەرانەیە کە بەهای بوارەکانی بازرگانی و گشتی و پەروەردەیی بەرزتر دەکاتەوە و لە هەمان کاتدا ئەزموونێکی بەکارهێنەری نایاب و پشتیوانی لە گەشە و سەرکەوتنی کڕیارەکانمان دەکات."
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online
# # #
*تاقیکراوەتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی گڕ و دژە ئاگر لەلایەن ڕێکخراوەکانی تاقیکردنەوەی جیهانی SGS و TÜV Rheinland و بڕوانامەکانی ٢٢ مۆدێلی هێمای دیجیتاڵی ئێڵ جی دەگرێتەوە.
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری ( ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی) و بەرهەمە هێماییەکان (هێمای مایکرۆ لید، هێمای دیجیتاڵی، ڕوونمای میوانداراێتی و بەرهەمی سۆفتوێری هێمایی) بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Lea Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com