شەوی قەدر لە ڕوانگەی ناسری سوبحانییەوە

2022-04-24

" وەك مەسەلەن من ئەڵێم سەعات یەك نان ئەخۆم، واتە سەعات یەك دەست ئەکەم بە نان خواردن، ئیتر کەی تەواو ئەبم ئەوەیان دیار نییە. قورئانیش لە شەوی قەدردا دا بەزی واتە دەستپێکەکەی ئەو شەوە بوو".

ئەوترێت شەوی قەدر خێری زیاترە لە هەزار مانگ، گرنگە بزانین کە ئەو (١٠٠٠) مانگە بۆ تەکسیرە واتە ژمارەیەك مانگ نەك ئەوەی بڵێین ٩٩٩ نییە ئیلا ١٠٠٠ـە، مەسەلەن تۆ ژمارەیەك خەڵکی زۆر ئەبینیت ئەڵێ هەزار کەس ئەبوون! دەی ئەمەش وایە، واتە ژمارەیەکی زۆر نەك هەزاری ڕێك.

،،

شەوەکە خێرترە لە هەزاران شەو نەك عیبادەت لە شەوەکەدا.

- جارێ ئەبێ ئەوە بزانین کە خودی شەوەکە خۆی بۆیە ناوینراوە قەدر چونکە قورئانی تیا دا بەزیوە، واتە دابەزینی قورئانەکە لەو شەوەدا بووه‌تە هۆی ئەوەی شەوەکە قەدردار بکات، نەك خودی شەوەکە قەدردار بێت. بە هۆی قورئانەکەوە قەدردارە.

- شەوی قەدر خێرترە لە هەزار مانگ، یەعنی ئەو شەوە زۆر باشترە لە هەزاران مانگی ڕابردو کە قورئانی تیا نەهاتۆتە خوارەوە، یەعنی چوون ئەو شەوە قورئانی تیا هاتە خوارەوە بۆیە حەتمەن خێرترە لە هەزاران مانگ کە قورئان لە شەوەکانیدا نەهاتۆتە خوارەوە، ئەم قورئانە بە عینوانی هیدایەت خوای گەورە بۆ بەندەکانی ناردووە. واتە ئەگەر قورئان نەهاتایە ئێمە هیدایەت دراو نە ئەبووین و سەرگەردان ئەبووین.

دەی مادەم ئەو شەوە ئەو هیدایەتەی تیا هاتۆتە خوارەوە زۆر باشترە لە هەر شەوێکیتر، یان لە هەزاران مانگیتر کە قورئانی تیا نەهاتۆتە خوارەوە.

- من کل امر: هەرچی شتە نایگرێتەوە! خەڵکانێك وا تەفسیریان کردووە ئیتر ڕزق و ڕۆزی و ئەجەل و چی و چیتر لەو شەوەدا ئەبڕدرێتەوە، ئاخر ئەبێت سەیری سوورەتەکە بکەین باسی قورئانە، واتە هەرچی ئەمرە هینی قورئان، واتە ئەوە ئەمرەی بۆ هیدایەتی بەشەر پێویستە هەمووی دێتە خوارەوە یەعنی ئەمری هیدایەت نەك ڕزق و ڕۆزی و شتی وا!

- بۆ چی (تنزل الملئکه‌ والروح) بە صیغەی موزاریع هاتووە: یەکێك لە ڕەوشەکانی قورئان ئەوەیە بە صیغەی موزاریع بەیانی مەسەلەکان ئەکات، تا تۆش بخاتە حاڵەتی ڕووداوەکە، وەك (وکلبهم باسگ ژراعیە بالوصید) ناڵێت کان کلبهم، یان (وتری الشمس اژا گلعت)، یان (وتری القوم فیها صرعی). دیقەت بدەن ئەمانە هەمووی شتانێکن لە ڕابردوودا ڕوویان داوە، بەڵام بە صیغەی موزاریع تەعبیریان لێدەکرێ لە قورئان تا ئێمە بخاتە حاڵی ڕووداوەکە.

واتە:- مەلائیکە لە ڕابردوودا هاتنە خوارەوە کە ئەم قورئانەیان هێنا، نەك ئەوەی هەموو شەوێ لە ڕەمەزاندا بێنە خوارەوە، چوونکە دابەزینی مەلائیکە مەربوت بوو بە نزولکردنی قورئان.


ئەسڵی باسەکە:

١. شەوی قەدر شەوێك بوو یەك جار بوو ئیتر کۆتایی هات، واتە شەوێك بوو کە قورئان تیایدا هاتە خوارەوە ئیتر ئێستاکە کە ئەڵێین شەوی قەدر خوودی شەوەکە نییە، بەڵکو یاد بوودی ئەو شەوەیە، وەك ئەوترێت شەوی میعراج یان شەوی مەولوود، دەی خوودی شەوەکە نین خۆ! یاد بوودی ئەو شەوەن.

٢. مەلائیکە لە شەوی قەدردا نایەنە خوارەوە ئێستا! یەعنی ئەو کاتە بەهۆی ئەوەی قورئانیان دا ئەبەزاند بۆ پێغەمبەر (ص) ئەهاتنە خوارەوە نەك ئەوەی هەموو ڕەمەزانێك لە شەوێکدا کە ناوی قەدرە مەلائیکە بێنە خوارەوە!


٣. عیبادەت لەو شەودا هەرگیز بەقەد هەزار مانگ خێری نییە، وە هیچ ئیشارەیەك نییە لە قورئاندا کە ئەو شەوە عیبادەت تێیدا لە هەزار مانگ باشتر بێت! ئەصلەن ئەمە ئصول و قەواعید لە دیندا تێك ئەیات، مەعقوول نییە، پاداشتی ئینسان بە پێی ئەو کارەیە کە ئەیکات. خوودی شەوەکە خۆی خێرترە نەك عیبادەت تیایدا لەبەر ئەوەی قورئانی تیا دابەزیوە، ئەویش شەوی یەکەمەکەی سەردەمی وەحی پێغەمبەر نەك شەوێکی ئێستای ڕەمەزان.

٤. ئینجا ٤٦ ڕەئی لە دیاریکردنی شەوی قەدردا هەیە لەبەر ئەوەی وایان زانیوە هەموو ساڵێك لە ڕەمەزاندا شەوێك هەیە بەو تەیبەتمەندیەوە جا لەبەر ئەوەی بۆیان حه‌ل نەبووە وتوویانە ئەو شەوە ئەگەڕێت! ساڵێ ٢١ و ساڵی ٢٣ ساڵی ٢٥، لای خۆشمان بووە بە باو ئەڵێن شەوی ٢٧ـە!

٥. ئەو ڕیوایەتەی ئەڵێ پێغەمبەر (ص) شەوی دابەزینی قورئانەکەی بیر چۆتەوە، نەك ئەوەی هەموو ساڵێك شەوێك هەبێت بەو خصوصیاتە. تەنها ئەوەی بیرماوە کە ئەو شەوەی قورئانی بۆ دا بەزی لە ١٠ شەوی ئەخیری ڕەمەزاندا بوو.

٦. واتە ئیتر شەوێك نییە بە ناوی شەوی قەدری حەقیقی! بەڵکو ئەم شەوەش وەك شەوی میعراج و شەوی مەولوود یادبوودی شەوی قەدرە کە سەرەتای دابەزینی قورئانە. ئەبێت وەك شەوی میعراج و شەوی مەولوود تەصەوری بکەین!
- ئەی ئیستیفادەی چییە ئەو شەوە؟ تەنها بۆ نوێ کردنەوەی بەڵێن، بیری دابەزینی ئەو هیدایەتەمان بکەوێتەوە، بیری ئەوەمان بکەوێتەوە کە مەلائیکە و روح لە ماوەی ٢٣ ساڵدا ئەهاتنە خوارەوە و قورئانیان نازڵ ئەکرد. شوکر و سوپاسی ئەو نیعمەتە بکەین و پەیمان نوێ بکەینەوە لەگەڵ خوای گەورە.
- (غفر لە ما تقدم من زنبە) یش کاتێکە داوای لێبوردن بکات لە ڕابردوو وە بڕیاری ئەوە بدات لە داهاتوودا بەو جۆرە بێت کە قورئان داوای کردووە نەك بە هەوانتە بێت، ئیتر خوای گەورەش وەعدی داوە تەوبەی نەصوح بکەن لێتانی وەرەگرم ئەمیش هەر وایە.
وە ئیعتیکاف (مانەوە لە مزگەوتدا) هیچ عیلاقەیەکی بە لیلەالقدرەوە نییە ئیتیفاقەن ئەکەوێتە ئەو شەوەوە بە دەلیلی ئەوەی لە سوڕەی بەقەرەدا کە باسی ئیعتیکاف ئەکات هیچ ئیشارەیەك بە لیله‌القدری تیا نییە.


سه‌رنج:

ئەمە تەفسیری ناسری سوبحانییه‌ بۆ سورەتی قەدر و شەوی قەدر، ئه‌و به‌ ده‌نگ باسیكردووه‌و هێنراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى نوسین.