ئێڵ جی کە ڕێژەی سەدا ٥٢.٤ ی پشکی بازاڕی قۆرخکردبوو لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، پێگەی خۆی لە پێشەنگێتی بازاڕی تەلەڤیزۆنی ئاست بەرزدا پتەوتر دەکات
سیئۆل، ٢٤ ی ئازاری ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پێگەی خۆی پتەوتر دەکات لە بازاڕی تەلەڤیزۆنی ئاست بەرزدا بە پێشەنگبونی لە ناردنی باری ئاوی تەلەڤیزۆنی ئۆلید لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بە بڕی سەدا ٥٢.٤ ی پشکی بازاڕ. ئێڵ جی بۆ ساڵی دوازدەهەم لەسەر یەک بازاڕی تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی قۆرخکردووە لە جینادا و بەردەوام ئەزموونی تەلەڤیزۆنی باشتر کردووە لەڕێی ڕێکخستنی دڵخوازانەی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد و نایابێتی لە دەنگ و ڕەنگدا کە بەرجەستەبوونی بەها و جەوهەری تەکنۆلۆژیای ئۆلیدە، بە رەنگی ڕەشی تەواوەتی و ڕووناکی باشترکراوەوە.
بەپێی دامەزراوەی Omdia بۆ لێکۆڵینەوە لە بازاڕ، ئێڵ جی لوتکەی بازاڕی ئۆلیدی جیهانی قۆرخ کردبوو لە ساڵی پاردا وبڕی ٣.١٨ ملیۆن تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ڕەوانە کردووە. ئەوەی زۆر دیار بوو لە چارەکی چوارەمی ساڵی پاردا بە تەنها بڕی ١.١ ملیۆن تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ڕەوانە کردووە، کە توانای ئێڵ جی نیشان دەدات بۆ دابینکردنی تەکنۆلۆژیای هەرە پێشکەوتوو بۆ پڕکردنەوەی ویست و خواستەکانی بەکارهێنەران.
تەلەڤیزۆنی ئۆلید بڕی سەدا ٤٥ ی بازاڕی تەلەڤیزۆنی ئاست بەرزی داگیر کردبوو لە ساڵی ٢٠٢٣ دا، بنەما لەسەر ئەومۆدێلانەی نرخەکانیان لە ١٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی و بەرەو سەرەوە بووە کە ئەمەش زیادبوونە بەڕێژەی سەدا ٨.٥ لە ساڵی پارەوە. ئێڵ جی پێشبینی دەکات ئەمساڵ پشکی بازاڕ بگاتە سەدا ٥٠ و پابەندە بە بزواندنی داهێنان و هێشتنەوەی پێشەنگێتیەکەی لە پیشەسازی بازاڕی ئۆلیددا.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر تەلەڤیزۆنی ڕوونما گەورەدا، ژمارەی ناردنی ئاوی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدە هەرە گەورەکانیش زیادیان کردووە، کە سەدا ١٦ ی تەواوی پشکی بازاڕی تەلەڤیزۆنی ئۆلید پێکدێنێت. ئێل جی لە پێشەنگدا ماوەتەوە و بە ڕێژەی سەدا ٥٧.٥ پشکی بازاڕی قۆرخ کردبوو لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بۆ ڕوونمای ئۆلیدی قەبارە ٧٥ و گەورەتر، بە بژاردەی قەبارە ٧٧ و ٨٣ و ٨٨ و ٩٧یشەوە.
ئێڵ جی بە پاڵپشتی زیاتر لە دە ساڵ لە داهێنان لە ئۆلیددا، خۆی ئامادە کردووە ئەمساڵ نوێترین تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی نمایش بکات، بە تایبەتمەندی پەخشی بێ تەلی دەنگ و ڕەنگەوە بە ئاستی 4K 144Hz بەبێ پچڕان و لەدەستدانی جۆرایەتی و هەروەها ڕێکخستنی دڵخوازانەی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد لەڕێی webOS و جۆرایەتی هەرە بەرزی وێنە کە ڕووناکیەکەی باشترکراوە و ئاستی ڕەنگی ڕەشی تەواوەتی هەیە بۆ ئەزموونێکی بینینی تایبەتی.
ناردنی ئاویی تەلەڤیزۆنی جیهانی لە ساڵی پاردا گەشتبووە ٢٠٨.٨ ملیۆن یەکە، ئەمەش گەڕانەوەی گەشەکردنی دوای سێ ساڵ نیشان دەدات و ناردنی ئاویی تەلەڤیزۆنی ئۆلید بە سەدا ٨ زیادی کردوە بە ڕێژەی ساڵ بۆ ساڵ بە ٦.٧ ملیۆن یەکە. هەروەها ناردنی ئاوی تەلەڤیزۆنی ئێل جی بۆ مۆدێلەکانی ئۆلید و ئێل سی دی گەشتبووە ٢٢.٦ ملیۆن یەکە لە ساڵی پاردا کە قازانجی بە ڕێژەی سەدا ١٦.١ ی بازاڕی تەلەڤیزۆنی جیهانی دەردەخات بۆ ئێڵ جی.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردن
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری ( ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی) و بەرهەمە هێماییەکان (هێمای مایکرۆ لید، هێمای دیجیتاڵی، ڕوونمای میوانداراێتی و بەرهەمی سۆفتوێری هێمایی) بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com