کۆمپانیای ئێڵ جی پێشەنگێتی جیهانیی خۆی لە داهێنان و بەستانداردکردنی تۆڕی 6G فراوانتر دەکات

2025-03-24
ئێڵ جی پێشەنگێتی هێڵی 6G دەکات بە ڕۆڵی جێبەجێکاری 3GPP  و لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی هەرە پێشکەوتوو

٢٤ ی ئازار ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەردەوامە لە پتەوکردن و بەهێزکردنی پێشەنگێتی خۆی لە پەیوەندیگرتنی 6G دا کە تەکنۆلۆژیایەکی گۆڕانکاریە و دانراوە داهاتووی پەیوەندیگرتن بگۆڕێت. 

کیم لای- یەنگ، ئەندازیاری باڵای لێکۆڵینەوە لە نوسینگەی CTO ی ئێڵ جی دەستنیشانکرا وەکو جێگری سەرۆکی دەستەی گشتی Service and System Aspects (SA) لە پڕۆژەی سێهەمی Generation Partnership Project (3GPP) کە دەستەیەکی جیهانیە بۆ ستانداردەکانی پەیوەندیگرتن. دەستەی گشتی SA ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە داڕشتنی پەیکەربەندی تۆڕی ٥جی و ٦جی و سیناریۆکانی خزمەتگوزاری و داواکاری و میکانیزمەکانی لایەنی ئاسایش. هەروەها کار لەسەر پەرەسەندنی تۆڕی ٥جی پێشکەوتوو و بە ستانداردکردنی تەکنۆلۆژیاکانی نەوەی داهاتووی تۆڕی ٦جی دەکات. 

ئەم دانانە بە سوود وەرگرتن لە پسپۆری و شارەزایی ئێڵ جی کراوە لە بواری پرۆتۆکۆل و پەیکەربەندی سیستەمی پەیوەندیگرتندا. ئێڵ جی پێشەنگێتی خۆی سەلماندووە لە بوارەکەدا چونکە بۆ چەندان جار لە دوای یەک کۆمپانیای سەرۆک بووە لە Applications Working Group  لە  Next G Allianceدا کە تەکنۆلۆژیای تۆڕی ٦جی ئەمریکای باکورە و کارێکە لەلایەن Alliance بۆ بەرهەمی پیشەسازی پەیوەندیگرتن دەستیپێکراوە. 

ئێڵ جی لە ڕێی ئەم ڕۆڵە پێشەنگێتیەیەوە ئامانجی ئەوەیە کە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی تۆڕی ٦جی خێراتر بکات و لە هەمان کاتدا چالاکانە بەشداربێت لە هەوڵە جیهانیەکانی بەستانداردکردندا. تەکنۆلۆژیای ٦جی کە پەیوەندیگرتنی هەرە خێرا و کەم داپچڕان و پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد بەردەست دەکات زۆر گرنگ دەبێت بۆ داهێنانە داهاتووەکانی ئێڵ جی لە ماڵی زیرەک و لایەنی جوڵاو و کارگەی زیرەک کە پاڵپشتکراون بە زیرەکی دەستکرد. 

ئێڵ جی لە هێڵی پێشەوەی لێکۆڵینەوە لە تۆڕی ٦جی بووە و پاڵنەری داهێنان بووە لەڕێی هاوبەشێتیکردنی ستراتیژی و پێشەنگێتیکردنی دەستپێشخەریەکان. لە ساڵی ٢٠١٩ دا ئێڵ جی یەکەم سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی تایبەتی بە تۆڕی ٦جی دامەزراند بە ناوی LG-KAIST 6G Research Center. ئێڵ جی بۆ ئەوەی بەرەوپێشچوونەکان خێراتر بکات، تۆڕێکی بەهێز و چڕی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی دروست کرد لەگەڵ دامەزراوە پێشەنگەکاندا بە پەیمانگەی Fraunhofer ی ئەڵمانی و دامەزراوەی لێکۆڵینەوە بۆ ستانداردەکان و زانستی کۆریا، کە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیا کرۆکیەکانی بەهێزتر دەکرد. لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە، ئێڵ جی میوانداری لوتکەی کۆبونەوەکانی تۆڕی ٦جی کردووە کە کۆڕبەندێکی جیهانیە و شارەزایان پێکەوە کۆدەکاتەوە بۆ گۆڕانکاری لە داهاتووی پەیوەندیگرتنی نەوەی دواتردا. 


بەرەوپێشچوونەکانی ئێڵ جی لە تەکنۆلۆژیای تۆڕی ٦جی دا بووە هۆی بەناوبانگبوونی لە جیهاندا. لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ئێڵ جی بە سەرکەوتووانە ماوەدرێژترین گواستنەوەی داتای بێتەلی دەرەوەی ژووری لە جیهاندا کرد کە ٥٠٠ مەتر بوو لە دۆخی دەرەوەی شاردا. هەروەها ئێڵ جی لە نزیکەوە کاردەکات لەگەڵ هاوبەشندا بۆ ڕاستاندنی تەکنۆلۆژیای پەیوەندیگرتنی بێتەلی Advanced Duplex کە بەردی بناغەی داهاتووی ستانداردەکانی تۆڕی ٦جیە.

جی یەنگ- هۆ، سەرۆکی تاقیگەی ستانداردی  C&M ی ئێڵ جی وتی "ئێمە پابەندین بە بەرەوپێشبردنی تەکنۆلۆژیاکانی نەوەی دوواتر بۆ بەهێزترکردنی پێشەنگیەکەمان لە ژینگەی پەیوەندیگرتنی تۆڕی ٦جی و باشترکردنی ڕکابەرێتی جیهانیمان. "

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
 LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online 

# # #


دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٥،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٤ دا زیاتر لە بڕی ٨٨ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com