عەلی قەرەداغی فەتوا قورسەکەی لەسەر نەخۆشییە سێکسییە گەورەکەدا

2022-08-14

جیهان پێشتر بە پێی دەوتن نەخۆشی دەروونی، بەڵام ئێستا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت نەخۆشی سێکسییە

 پڕۆفیسۆرە کوردەکەش بڕیاری کۆتایی دا و بە فەتوایەک یەکلایی کردەوە و دەڵێت ئەوە کاری شەیتانە

د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، سەرۆکی رێکخراوی رابیتەی مرۆیی دواجار پرسی ڕەگەزگۆڕینی یەکلایی کردەوە و ئەو دەڵێت پرسیاری لەلایەن کەسێکەوە لێکراوە کە ڕەگەزی خۆی دەگۆڕێت و ئەویش بە فەتوایەک بڕیاری کۆتایی لە دۆسییەکە دەدات.

ئەو دەڵێت لە ئاینی ئیسلامدا نێرەموک نییە، بەڵکو خودا هەموو شتێکی بە جوت دروست کردووەئەو دەڵێت :مرۆڤ سنوردار كراوە لەم دوو رەگەزەدا واتە (نێر و مێ‌)، شتێك نییە بە ناوی پێكهاتەی نێرەموك كە وەك رەگەزێكی سەربەخۆ بوونی هەبێت، بەڵكو شتی لەوجۆرە لەبەرئەنجامی كەمووكووڕی و نەخۆشییەوە سەرهەڵدەدات.

عەلی قەرەداغی، پێی وایە بە گوێرەی ئاین گۆڕینی ڕەگەزی ئەم کەسانە دەگۆڕێتە سەر ئەوەی ئایا هۆرمۆنی نێرینەی زیادە یاخود مێینە و ئەوا دەکرێت ڕەگەزەکەی بگۆڕێت.

 

بەڵام سەبارەت بەوانەی نێرەموک نین و دەیانەوێت ڕەگەزی خۆیان بگۆڕێن دەڵێت ئەگەر مرۆڤەكە سروشتی بوو، هەموو هۆرمۆنەكان یان نیشانەكان تیایدا نێر یان مێ بێت، ئەوا بە هیچ جۆر دروست نیە ئەو مرۆڤە بگۆڕدرێ‌ بۆ رەگەزێكی تر.

ئەو پڕۆفیسۆرە دەڵێت ئەوەی یەکێک بییەوێت ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت وەک دەستکاریکردنی کاری خودا وایە و دەڵێت ئەوەی دەکرێت کاری شەیتانە کە وای لە خەڵک کردووە گومڕا و سەلێشێواو بن و بیر لەو شتانە بکەنەوە.
ڕێبەری پۆلێنكردنی نەخۆشییەكان كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەریدەكات، لە چاپی یانزەهەمداو لە رۆژی 25-5-2019 بە  فەرمی ئەم نەخۆشییەی لە لیستی نەخۆشییە دەروونییەكان دەرهێنا، دوای ئەوەی كە بەڕێوەبەری ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوە كرد كە چیتر ئەمە نەخۆشییەكی دەروونی نییه، ‌و ئێستا تێگەیشتنێكی باشتریان بۆ ئەم حاڵەتە هەیە، ناونانی ئەم حاڵەتە بە نەخۆشی دەروونی لەكەو عەیبە دروست دەكات، لە بری ئەوە ئێستا رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەمەی خستە ژێر پۆلێنی نەخۆشییە سێكسییەكان. 

ڕەگەز گۆڕین لە هەرێمی کوردستان دیاردەیەکی نوێیە، زۆرینەی کات بە نهێنی دەکرێت و چەندین کەسیش توشی کێشەی گەورە بوون لە کاتی ڕەگەزگۆڕیندا، چونکە یەکێکە لە نەشتەرگەرییە قورسەکان، دیارترین دیاردەی ڕەگەز گۆڕینیش، بۆ گۆرانیبێژ واحید عەلی نەژاد دەگەڕێتەوە کە ئێستا ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە و ناوی خۆشی کردووە بە ئەلیسا، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان بە دادە واحید ناوی دەبەن و لەسەر ڕەگەز گۆڕینەکەی گاڵتەی پێدەکەن، هەرچەندە پێشتر ئاشکرای کرد کەپڵی هەیە و شوو دەکات..