فرۆشتنی گونی پیاوان گەیشتە لوتکە

نرخی فڕی و وەزارەتی ناوخۆش دەستی بە جوڵە کرد.
2022-08-14

هەتا دێت نرخی پارچەکانی جەستەی مرۆڤ لە عێراق بەرزتر و بەرزتر دەبێتەوە، لە ئێستادا نرخی فرۆشتنی گورچیلە، سێ دەفتەر و ٣٠ وەرەقەی تێپەڕاندووە.
عەمید ویسام ئەلزوبەیدی بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی دژە بازرگانیكردن لە كەرخ، لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی عێراقی رایگەیاند، "نرخی هەر گونێک لە دەرەوەی عێراق دەگاتە ٨٠ هەزار دۆلار واتا هەشت دەفتەر و نرخی هەر گورچیلەیەکیش دەگاتە ٣٣ هەزار دۆلار.
ڕاشیگەیاند مەفرەزەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە هەموو نەخۆشخانەیەکدا بوونیان هەیە کە چاندنی ئەندامەکانی جەستەی ئەنجامدەدەن و جەختیشیکردەوە کە وەزارەتی ناوخۆ لەو دیو سنورەکانەوە کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی لەشی مرۆڤەوە.
هەرێمی کوردستانیش یەکێک لەو شتانەی تێیدا زۆر دەفرۆشرێت گونی پیاوانە، کە ئەو پیاوانە دەیکڕنەوە کە توانای وەچە خستنەوەیان نییە.


سەرۆکی رێکخراوی جەستەبەخشانی کوردستان رایدەگەیێنێت گورچیلە، جگەر، گون، گلێنەی چاو و مۆخ زۆرترینی ئەو ئەندامانەی جەستەی مرۆڤن، کە لەهەرێمی کوردستان و عێراقدا بازرگانییان پێوەدەکرێت
پێشتر سەرۆکی ڕێکخراوی جەستەبەخشانی کوردستان شتێکی سەیرتری وت لەسەر فرۆشتنی گون لە کوردستان و وتی 
 "پەیوەست بە گونەوە جیاوازییان هەیە، گونی چەپ بە نزیکەی 140 هەزار دۆلارە، بەڵام گونی راست بە 70 هەزار دۆلارە".
پەرلەمانی کوردستان، لە ساڵی 2018 ياساى بەخشین و چاندنى ئەندامەكانى لەشى مرۆڤ لە كوردستان پەسەندکرد و بەپێی یاساکە هەر کەسێک ئەندامێک یان بەشێکی جەستە بەمەبەستی چاندن بۆ نیازی بازرگانی بفرۆشێ، بەزیندانیکردن تاوەکو 7 ساڵ و پێبژاردنی 10 بۆ 20 ملیۆن دینار سزادەدرێت.
بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو مەترسییەشدا بەردەوام بازرگانیکردن بە گون و گورچیلەوە لە هەرێم و عێراق ڕوو لە زیابدبوونن
لە ئێستادا لە هەموو عێراقدا چەندین بەرپرس و پزیشک و پەرستار لە بازرگانیکردن بە جەستەوە تێوەگلاون، زۆرینەی ئەو گونانەی کە بە ڕوسیا و لەوێشەوە بە ئەوروپای ڕۆژهەڵات فرۆشراون و هی خەڵکی عێراق بوون، یان هی ئەو کەسانە وەرگیراوە کە فڕێنراون، یاخود مردووی نوێ بوون و کەم کەس ئامادە بووە گونی خۆی بفرۆشێت.