بیرۆكه‌یه‌كى جه‌هه‌نه‌مى بۆ شكستهێنان به‌ به‌نداوى ئه‌لیسۆ

2018-06-03

حكومه‌تى توركیا به‌هۆى بونیادنانى به‌نداوى ئه‌لیسۆ سه‌رچاوه‌كانى ئاوى ڕوبارى دیجله‌ى وشك كردوو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ عێراق به‌درێژایى ڕوبارى دیجله‌ تا كه‌نداوى عه‌ره‌بى ڕوبه‌ڕوى وشكبون و به‌بیابانبون ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ندازیارێكى عێراقى پلانێكى جه‌هه‌نه‌مى پێشنیار ده‌كات بۆ ده‌ربازبون له‌ ته‌ڵه‌زگه‌ى به‌نداوى ئه‌لیسۆ.
به‌پێى پێشنیارى ئه‌م ئه‌ندازیاره‌، ئه‌گه‌ر عێراق له‌ سنوره‌كانى توركیا له‌وشوێنه‌ى كه‌ ڕوبارى دیجله‌ ده‌ڕژێته‌ عێراقه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك بیرى ئیرتیوازى به‌ قوڵایى 100-500م لێبدرێت ئه‌وا ئاوى پیویست ده‌ڕژێته‌ ڕوباره‌كه‌وه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌رچاوه‌ى ئاوى دیجله‌ له‌ به‌رزاییه‌كانى خاكى توركیاوه‌ دێت، زه‌وى هه‌رێمى كوردستان و عێراق تادێت ورد ورده‌ به‌ره‌و نزمى ده‌ڕوات.
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بتوانرێت به‌ ئه‌ندازه‌ى پێویست بیرى قوڵ هه‌ڵبكه‌نرێت له‌سه‌ر كه‌نارى ڕوبارى دیجله‌ له‌خاكى عێراق، به‌جۆرێك بگاته‌ ده‌ماره‌ ئاویه‌كان، ئه‌وا ئاوى ژێر زه‌وى خاكى توركیا له‌و بیرانه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت و به‌هۆى كۆكردنه‌وه‌ى بڕێكى زۆرى ئاو له‌پشت به‌نداوى ئه‌لیسۆ فشارى ئاوى ژێر زه‌وى زیاتر ده‌بێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌تونرێت بڕى ئاوى پێویست وه‌ربگیرێت له‌ ئاوى ژێر زه‌وى توركیاوه‌ به‌بێ هه‌ڵگرتنى منه‌تى ده‌وڵه‌تى توركیاو وه‌ك پلانێكیش بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى كه‌به‌نداوى ئه‌لیسۆ دروستى ده‌كات له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌.

،،

 ئه‌گه‌ر عێراق له‌ سنوره‌كانى توركیا له‌وشوێنه‌ى كه‌ ڕوبارى دیجله‌ ده‌ڕژێته‌ عێراقه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك بیرى ئیرتیوازى به‌ قوڵایى 100-500م لێبدرێت ئه‌وا ئاوى پیویست ده‌ڕژێته‌ ڕوباره‌كه‌وه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌رچاوه‌ى ئاوى دیجله‌ له‌ به‌رزاییه‌كانى خاكى توركیاوه‌ دێت، زه‌وى هه‌رێمى كوردستان و عێراق تادێت ورد ورده‌ به‌ره‌و نزمى ده‌ڕوات.

ASC
بیرۆکەی ئەندازیارە عێراقیەکە بۆ هێنانی ئاو لە ژێر زەوی تورکیاوە


ئه‌ندازیاره‌ عێراقیكه‌ پشێشنیارى ئه‌وه‌شى كردوه‌ ده‌توانرێت هه‌مان ڕێگه‌ به‌كاربهێنرێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى مه‌ترسى ئه‌و به‌نداوانه‌ى ئێران له‌سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دروستى كردوه‌.

،،

ئه‌ندازیاره‌ عێراقیكه‌ پێشنیارى ئه‌وه‌شى كردوه‌ ده‌توانرێت هه‌مان ڕێگه‌ به‌كاربهێنرێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى مه‌ترسى ئه‌و به‌نداوانه‌ى ئێران له‌سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دروستى كردووه.

بەنداوی ئەلیسۆ:


كاریگه‌رییه‌كانی به‌نداوی ئه‌لیسۆی توركیا له‌سه‌ر ئاستی ئاو له‌ عێراقدا
ئه‌لیسۆ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌كانی توركیا له‌سه‌ر دیجله‌
به‌ناوی گوندی (ئه‌لیسۆ) وه‌ ناونراوه‌ كه‌ نزیك به‌نداوه‌كه‌یه‌
ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای ماردین له‌ باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا و نزیك سنوری عێراق
یه‌كێكه‌ له‌ 22 به‌نداوه‌كه‌ی پرۆژه‌ی گاپ

DF
بەنداوی ئەلیسۆ ـ پارێزگای ماردین ـ تورکیا

،،

بەنداوی ئەلیسۆ، ساڵانه‌ توانای له‌ خۆگرتنی 21 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه، یه‌كه‌م رۆژی حوزه‌یرانی 2018 ده‌ستكرا به‌ گرتنه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌ بۆ پڕكردنی به‌نداوه‌كه‌، به‌هۆی ئیشپێكردنی به‌نداوه‌كه‌ عێراق تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئاو بووه‌ لە ئێستادا.


له‌ ئابی 2006 به‌ردی بناغه‌ی به‌نداوی ئەلیسۆ دانرا
ساڵانه‌ توانای له‌ خۆگرتنی 21 ملیار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه‌
یه‌كه‌م رۆژی حوزه‌یرانی 2018 ده‌ستكرا به‌ گرتنه‌وه‌ی ئاوی دیجله‌ بۆ پڕكردنی به‌نداوه‌كه‌
به‌هۆی ئیشپێكردنی به‌نداوه‌كه‌ عێراق تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئاو بووه‌
696 هه‌زار هێكتار له‌ زه‌وی كشتوكاڵی عێراق تووشی بێ ئاوی بووه‌
كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كشتوكالأ و ئاوی خواردنه‌وه‌ و ووزه‌ و پیشه‌سازیی و هۆراوه‌كان جێده‌هێڵێت
وه‌زاره‌تی ئاوی عێراق: هاوینی داهاتوو عێراق تووشی بێ ئاوییه‌كی قورس ده‌بێت